لە مەکتەبەکەی ئازاد بەرواری چی دەگوزەرێت!؟

Wednesday, 03/02/2016, 17:14

7290 بینراوە


کەم کەس هەیە، کەوا میرخان ئەحمەد دۆلەمەرى لە مەکتەب سیاسى و لە مەسیف نەناسیت، میرخان سکرتیرى ئازاد بەروارییە، میرخان بە زارى خۆى دەڵێت نهێنی ئازاد بەرواری وای لای منە، شتی ئەخلاقیی و بەدڕەوستی وای لەسەر دەزانم، کە تا ئیستاش پاراستن نایزانێت و تۆماری نەکردووە، ئاخر هەموو بەرپرس و دەسەڵاتدارەکانی پارتیی لە ژێرەوە پاراستن کاریان لەسەر دەکات و مەلەفی تایبەتی بۆ هەموویان کردۆتەوە، یەکێک لە کارەکانی پاراستن ئەمەیە، کە  کە لە سەرەتای دروستبوونییەوە، بۆ کەوییکردن و کۆیلەکردنی هەموو ئەندامەکانی خۆیان، وەک چۆن کا دەکرێتە ژێر ئاژەڵ، ئاواش رابواردن و کاریی سێکسیی دەخەنە بەردەستیان و لەولاوە وەکو بەڵگە بۆ رۆژی تەنگانە و بۆ کاتی پێویست بەو بەڵگانە بێدەنگیان دەکەن. من بۆ خۆم لەگەڵ ئیەکێک لەو دەزگایانە کارم کردووە، دەزانم میتودی کارکردنیان چۆنە، تەنانەت زۆربەی زۆری بەرپرسەکانی یەکێتیی و حیزبەکانی دیکەش هەمان رەفتار و کاریان لەگەڵدا کراوە.
ئازاد بەرواری هەروەکو میرخان ئەحمەد باسی لێوەدەکات، زۆر کاری ناشرینی کۆمەڵایەتیی کردووە، مرۆڤ شەرمی لیدێت باسی بکات، میرخان ئەحمەد بۆ خۆی ئەو نهێنیانەی پاراستووە، چونکە کۆمەڵێک دەستکەوتی مادیی پێوەرگرتووە، لەوانە میرخان خاوەنى 11 بانزینخانەیە، وەک بانزینخانەى هۆگر لە هەولێر 40 مترى بانزین و بانزینخانەى منارە لە 30 مەترى و بانزینخانەى سەرچیا لە هەولێر و دوان لە شەقلاوە، یەکێک لە هەریر و  ئوتیل ئیشبیلیا و چەندین پارچە زەوى لە درێیم ستى و هەولێرى نوێ، هەروەها کێڵگەیەکی 30 دۆنمى لە گراون رێگاى مەسیف و چەندین کۆمپانیا  و موڵکی تر.
ئازاد بەرواری لەگەڵ فازیل میرانی نێوانیان تەواو نییە، میرخان کار لە سەر ریسواکدنی فازل میرانى دەکات، میرخان ئەحمەد لەسەر داواى ئازاد بەروارى رۆژانە پلە دەبەخشێتەوە بەو کەسانەى کە کاری ناشرین و بەدرەوشتییان لەگەلدا دەکات،(تێبینی کوردستانپۆست: نووسەری ئەم باسە کۆمەڵێک ناو و باسی رابواردنی ئازاد بەرواریی و شتی دیکەی نووسیوە، ئێمە لێرەدا سانسۆرمان کرد، ئەوە دەڵێن کە هەموو بەرپرسەکان حیزبی و ئیدرای، سنوری رەوشت و موڕاڵیان پساندووە، ئابڕووی ژنی کوردیان بردووە، بەڵێ ئەوە دەزانیین، ناوی رۆژنامەنووسێکی هەولیرتان هێناوە، کە رەوشتی ئەوشیان تێکداوە و شتی قێزەوەند لەگەڵ ئازاد بەروارییدا ئەنجام دەدات، بۆ ئەمڕۆ ئەو بابەتانە شیاوی باسکردن نییە، هەرچەندە ئەمانە بەهۆی بەکارهێنانی دەسەلاتەکەیانەوە بەکاری دەهێنن، تەنیا چارەسەر کۆکردنەوەی ئەم زانیارییانەیە بۆ رۆژی خۆی کە سەری ئەم بەرپرسانە بخرێنە ژیر پای میللەوە و پان بکرێنەوە، ببورن کوردستانپۆست ئەو زانیرییانە کە دەزانین هەمووی تەواون، بەڵام ناتوانین بڵاویان بکەینەوە.......... ... . . . .) ......لە هەرلقیک ئیشى بکەویتە قەلەم راستەو خۆ دەى نیریتە لاى میرخان و ئیشەکەى بۆ دەکەن ئیمەى بارزانى زۆر دلگرانین لەم جۆرە نامرۆفانە کەسیکى وەک میرخان هیندەى هەموو بەرپرسى لقەکان دەستى دەروات دەستى گرتووە بەسەر جومگە هەستیارەکانى حیزب و مایەى نیگەرانیە سکرتیریک زیاتر لە 20 سالە لەگەل کەسیکى کەونە بەعسى وەک ئازاد بەروارى کە هیچ پێوەرو مەنتق نیە ئەمانە پیناس بکات و کۆیان بکاتە لە ئیستاى دنیاى سەقافەت و رۆشنبیرى.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە