برسیکردنی باشوور و باکور لەیەک کاتدا پیلانە یان ڕێکەوت

Friday, 05/02/2016, 23:16

6487 بینراوە


سەرەتای مانگی ئۆگۆستی٢٠١٤، ئۆتێلێکم لە نزیک جفت قاپی قەڵای ئامەد، کە پێی دەگووترێت سور، لە شاری دایکی شەهیدان"ئامەد"بەکرێگرت. بەڵام، هەرکە وەژین خانم و سێ هەڤاڵی دیکە هاتنە سەردانم، دوای تاوێک دانیشتن، یەکسەر دیتم بەبێ ئەوەی پرسم پێبکەن جانتاکەمیان کۆکردەوەو ووتیان یاڵا بڕۆن. بۆکوێ، ناکرێ نابێت....کەڵکی نەبوو. دوو هەفتە نەیان هێڵا کە تەنانەت دەست بۆ گیرفانیشم بەرم، هەموو جارێک دەیانگووت، تۆ لەماڵی خزمانی باکوریت، شەمە بچیتە ئوتێل. هێندە میهرەبان و دۆستداری بوون، تا ئاستێک ئیتر شەرمم لەخۆم کردو ناچار ڕامکرد و ناوی برایەکی کەسێکم لەسویدەوە لەگەڵ خۆم بردبوو، کەهاوکاری خانووم بکات، بەڵام ئیسلامیەکی تووندڕەو بوو، بۆ دوو هەفتە١٠٠٠ دۆلاری لیستاندم، هەرچەند دادو بێداد، کەڵکی نەبوو، هەرچی گووتم کەمن تەنها ژوورێکم بەسە ژوورەکانی دیکە دابخە، لەوەشدا هیچی لێ سەوز نەبوو. جگەلەوەش هەموو ئێوارەک دەهاتەسەرمان، کە کارەبا کەم خەرج بکەین، شەو ئێرکۆندیشنەکە بکوژێنیەوە....هتد. دوای گەڕانەوە بۆ سوید، هەمیشە پەیوەندیمان هەبوو، بە فەیسبووک، بە ڤایبەر، هەواڵی یەکتریمان دەپرسی. دوای ئابڵۆقەدانی ئامەد لەلایەن لەشکری فاشی تورکەوە، هەوڵی زۆرم دەدا کە پەیوەندی بکەم، هەرچەند دەشترسام نەوەکا پەیوەندیەکان لەبەرئەوی کەلە دەرەوەیە، تووشی کێشەیان بکات، کۆتایی پەیوەندیم کرد بە هەڤاڵەکانم و دەربارەی ژیان و گوزەرانیان پرسیارم کرد. ووتیان هەڤال ٥ مانگ چوو، زۆربەی گەل برسیە، زۆربەی خەڵک بە دەستمایەی ئەو ڕۆژانەیی دەژیا کە پەیدای دەکرد، ئێستا ئەوەش نیە، نانەواو نانفرۆشیش نەماوە، دانیشتووی ئامەد زیاترینیان، کرێکار و دوکاندار و کارمەندن، ئێستا زۆربەی هەرە زۆر سەرچاوەی کارەکانیان داخراوەو یان وێران کراوە، زۆرنا چەند مانگێکی دیکە ئەوەی کەهەیە، ئەویش نامێنێت، نەشمان بیستووە کەلە ئاسمانەوە ببارێت. بەڕاستی هیچمان نەماوە. بەڵام تا دوا قۆناغی ژیان بەرخۆدان دەکەین، تەسلیم بوون سەرشۆڕیە، شەهید بوون دوا قۆناغی مرۆڤانەیە. نەک هەر شاری ئامەد بەڵکوو زۆربەی هەرە زۆری باکور، جوتیار یان کرێکارە، بە درێژی تەمەنی دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی تورک ڕیگەیان نەداوە، مەگەر کەم کە کورد ببێتە کارمەندی میری، لەهەمووی سەختر دوژمنەکەمان بێسنوور وەحشە و دەست لەهیچ ناپارێزێت، تەڕ وووشک پێکەوە دەوستێنێت، مێژووی ئەم سەر بۆ ئەوسەری تورک هەرئەوە بوە. لەباشوری نیشتیمانیش کەوا خەریکە پێدەنێنیە مانگی شەشەمەوە، جگە لە پیاوە پووتەکانی دەسەڵات، هیج کام لە هاوڵاتیان تەنها فلسێکیشیان وەرنەگرتوەو، دەسەڵاتیش بڕوبیان دەهێنێتەوە کە پارەیان نەماوە، بانکەکانیان بانک ڕووتی کردوە. بەبێ ئەوەی پاساوێکی ژیگیرانە بهێننەوە هۆکار بۆ گەل باس بکەن و لەراستیدا سەراپای دەسەلاتداران درۆ دەکەن، درۆی شاخدار، چونکە هەروەکوو دەزانین لەدوای ساڵی٢٠٠٣ وە هەموو ساڵیک لە١٢ ملیارد دۆلار،کەمێک زیاتر یان کەمێک کەمتر هاتۆتە خەزینەی هەرێمەوە، ئەمە جگە لە دزینی نەوت جگە لەداهاتی گۆمرگەکان کە شتێکی وای کەمنیە لەچاو گومرگی زل ووڵاتێکی وەکو سوید. 
بە کورتی، بەڵگە نەویستە کە پێچەوانەی لێدوانەکانی دەسەڵاتداران ڕاستە، کاتێک کە دەڵین پارەمان نیە. ئەوەش دەرئەنجامی بەڵگەکانی ناوەوەو دەرەوەی نیشتیمان، پاشانیش کردارو کاردانەوەکانیشیان، بۆ نموونە ڕوسیا ساڵی ڕابردو کۆتای مانگی١١ ڕایگەیاند، کە ڕۆژانە ١٢٠٠ تانکەری داعش لە ڕێگەی کوردستانی عێراقەوە بەڕێدەکەون بۆ تورکیا، ئەوەبوو بنەماڵە هاتنە دەنگ و گوتیان ئەوە نەوتی ئێمەیە و نەوتی داعش نیە، کەواتە ١٢٠٠ تانکەر، بەبەردەوامی نەوت دەبات. هەروەها هەمومان گوێمان لە نوێنەری پێشووی ئەمریکاش بوو، کە وتی ٨ ملیارد دۆلاری هەرێم لە بانکەکانی ئەوروپا بانکراوە، پاشان خودی بەرهەم ساڵحیش هەمان بوچوونی دوبارە کردەوەو داوای کردکە ئەوپارانە بگەڕێندرێتەوە. خۆگومانیشمان لە لوولە کێشی، گومرگ و ئاودیوکردنی کەلوپەلی دیکە نیە. کاتیكیش مرۆڤ لەوە دلنیابوو کە دەسەڵات ڕاستگۆنیە لە لێداوانەکانیدا، کە پارە نیە، پارە نادات بەگەل بە زانینەوە گەل بەسی دەکات. ئیتر مرۆڤ ئۆتۆماتیکی هەست دەکات کە نهێنیەک لە پشتی ئەم کارەوە هەیە. مرۆڤ لەخۆشی دەپرسێت، کەبۆ باکورو باشوور پێکەوە تووشی ئەم قەیرانە هاتن؟ دەبا وەڵامەکان، لە کەسانێکەوە ببیستین کەنە ئۆپۆزسێۆنیکی کوردیەوە،نە هاوڕێیانی پەکەکە و یەپەگەوە بێت، بەڵکوو با لەدید وبۆچوونی کەسایەتیەکەی تەواو دژەوە بێت. بۆ نموونە ولیام جۆنز کە سیخوڕێکی خەبیرێکی جیهانیە بۆ پرێس تێڤی ئەڵێ: کە ئەو شەڕەی ئەردۆغان بەرپایکردووە، هیچ پەیوەندی بە پەکەکەوە نیە، بەهانەکەش شەڕی داعشە، لە ڕاستیدا شەڕەکەی ئەردۆغان بۆ سڕینەوەو پاکتاوی نەژادی. کوردە لەکوردستانی باکوردا، ئامانجی سەرەکیش دروستکردنی دەوڵەتێکی عوسمانی نوێیە، بڕوانە یەکەم لینک بەزمانی ئیگلیزی.
مشتێک لینک کە درۆشاخدارەکانی جەلالی و مەلایی دەسەلمێنێت.
 
ئەم گەردوونەمان تژییە، لە هەزارەها شێوازی سیستێمی جۆراوجۆر، باش و خراب، مام ناوەندی، هەرزۆر خراپ، هەرە زۆرباش، بەڵام ئەوەی لە نیشتیمانی ئێمەدا ڕوودەدات، بێ وینەو نموونەی نادۆزینەوە، سۆماڵ بە دواکەتووترین دەسەڵات دەژمێردرێت، هێشتا لەوێش نەبووە و نەبیستراوە کە کارمەندانی ٥ مانگ مووچەیان وەرنەگرتبێت. بۆیە دەبێت قوڵتر بۆ باسەکەمان سەرنج بگرین، من گوتوومەو باوەڕی یەقینیشم هەیە، کە لە دروستکردنی داعش هەزاران هەزار دەرووناس کۆمەڵناس، پسپۆڕ و شارەزای تەواوی قورئان حەدیسەکان کاریان تێداکردووەو هاوکاری دروستکردنی داعشبوون، بەهەمان شێوەیەش لە دروستکردنی ئەوم قەیرانەدا هەزاران پسپۆڕی تورکی فاشی کاری کردووە، ئەگینا جەللایەکان هێندە گەمژە نین کە ئاوا بەسادەی لە خشتەیان بەرن ، بەبەرچاویانەوە، بنەماڵەی ئال بارزان گەڵابە دۆلار گەسک دەدەن بۆ کاونتی خۆیان ئەوانیش زەقەی چاویان دێت. ئاخر جەلایەکان چاوساغەکەیان مەلا بەختیار یان سعدی ئەحمەد پیرە کۆسرەت ڕەسوڵە، گوومانی تێدا نیە کە ناوبراوان، لە کۆمەڵێک هەرچی وپەرچی بەولاوە هیچی دیکە نین، نەبوونی و هەژاری گەلە نەگەبەتەکەمان، وای کردوە کە ئەو گەجەرووگووجەرانە ببنە دەسەڵاتدارو سەردار، ئەگەر واش نیە، چۆن کۆمەڵێ نەخواێندەواری خێڵەکی بنەماڵەی بارزان، ئاوا بەوسادییە توانیان کە بەڕەکەیان لەژێر پێدەرکەن و بیان کەن بە پاسەوانی خۆیان؟! ڕاستیەکەی ئەوەیە کە جەلالیەکان هەر ئەوکاتەی کە ئەرێی دێوەخانە و زیندوکردنەوەی سەرۆک خێڵ و تەکێکانیان کرد، ئیتر ئەو دیارەدە بەزەقی خۆیدەرخست، ئاخر ناگونجێت سۆشیالدیموکراتی عەیارە ٢٤ تەکێ و دێوەخانە زیندووبکاتەوە، چونکە سەرجەمان ئاگاداری ئافاتی دێوەخانەو تەکێین کە چ کارەساتیکیان بەسەر ڕابردووی گەلەکەماندا هێناوە، هەر ئێستا دەو دەرییای خوێنە باجی، تەکێ و دێوەخانەی ئاغاو دەرەبەگەکانە، لەوە ساناتر ڕونتر، لەهەر دوێنێ وەزیری دەرەوەی سوید "مارگۆت والسترێۆم" ووشیاری دایە ڕوسیا کەچی زیاتر پەلاماری داعشیەکان نەدات، بە بڕوبیانووی خەڵکی سڤیل دەکوژێت، واتا بادەست هەڵبگرین لە کوشتن و پەلامری داعشیەکان چونکە سڤیلی تیدا دەکوژرێت، هەرچۆن بێت، بەڵام واڵسترێم بێدەنگە لەئاست وەحشیەت و بەربەریەتی فاشیەتی تورکیاو سعودیە،کەبەئاشکرا تورکییا فاشی پەلاماری خەڵکی سڤیل دەدات، بەهەمان شێوەی عەرەبستانی سعودیە. دەمەوێت بڵێم کەلە جیهانی ئیمپریالیمزدا خەتێک بە ئاشکرا پاڵپشتی داعش دەکات، هەرچەند بەڕووکەسیش خۆیان وا پێشان دەدەن کە دژی داعشن. ڕاستی ڕاستیەکان ئەوەیە کەنە جەلالی دژی داعشە نە مەلایی وهیچکامێکیشیان دژ تورکیاو هاوپەیمانەکانی نین، بە پێچەوانەوە دژی ئاواتی گەلەکەی خۆیانن، ئەوان بەڵێنیان داوە بە ئیپریالزیمی کە سەگێکی وەفاداری بەرژەوەندیەکانیا ئیمپریالیزم بن، بەمەرجی کەئەمانیش چەند چڵە ئیشقانێکیان بەربکەویت، ئەگینا ی ن ک ئاگادری تەواوی کەین بەینەکەی نێوان فاشستی تورکیاو بنەماڵەی خۆفرۆشی بارزانیە. گوێبگرە ئەم بەرپرسە باڵایە ئەمریکییە چۆن باسی بەرزانی دەکات، کە یەکێک نەزانێت واتێدەگات، کە ئەم بەرپرسە کوردێکەو ئاگاداری هەمو نهێنیەکانە. ئەم بەرپرسە ئەمریکییە، ڕێک وەکوو بەرهەڵستکارێکی ڕاستگۆو بەئەمەک باسی جەلالی و مەلای دەکات.
ڕاستیکی دیەکەش هەیە، کاتێک قوتابیانی ئیمام خومەینی پەلاماری سەفارەتی ئەمەریکایانداو سەفارەتیان داگیر کرد، لەوێدا دەسگیرا بەسەر کۆمەڵێک نهێنی سەفارەتەکەدا، کە ٧٠ کیلۆیان تەنها دەربارەی سەرکردەکانی کوردە، کە سیخوڕیان کردوە بۆ "سی،ئای،ئەی" لەوانە جەلال تاڵەبانی، مەسعودبارزانی ،ئیدریس بارزانی، ئەم ناوانە کرا بەنامیلەکەیەک، چریکهای فدای خلق ایران کە ئەوانیش بەشاداری داگیرکردنی سەفارەتی ئەمریکا بوون لەتاران، بڵاویان کرردەوە، من دانیەکەم لەماڵی بەهەشتی مامە عەلە ڕەش لە قەزوینی ئێران لەگەڵ شەهید ئازادی کوڕی مامە عەلە ڕەش دەستکەوت. دواتریش کە گەیشتینەوە کوردستان، شاختەکەی چریکەهات فدای خلق ایران، نامیلکەکەیان وەرگێڕا بۆ کوردی و لە کوردستاندا بڵاویان کردەوە، بەلام هەرزوو جەلالی و مەلایی هەرچی توانیان کۆیان کردەوەو فەوتانیانن. بەکورتی خومەیبی ویستی سەرەتا مەسعودو ئیدریس لە سێدارە بدات، ئەبوو بەهەشتی بەپەلە خۆیگەیاند لات خومەینی و پێیگووت، کە ئیمام دڵنیابە سبەینێ شەڕ لەگەڵ دیموکرات هەر دەکەین ئەمانەش بەدرێژی مێژوو دەستەمۆ کراون بێ نۆکەری ناژین، بۆیە بۆ شەڕی دیموکرات پێویستیمان پێیان هەیە. دەقی ناکەمەش کە مێژوی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ١٩٧٥، لە دەزگای سیخوڕی سیاوە، بۆ ناوەندی سەفارەتی ئەمەریکا لە تاران، کەبەدەستی سیخوڕ مەزهەری خالقی گۆرانی بێژی دەنگخۆش، کەئەویش لەیەک کاتدا سیخوڕی ساڤاک هەروەها سیاش بووە، دەگاتە کاربەدەستانی سیا لەتاران دەقەکەی ئەڵێ" بلەی ئەحەڕەش باوکی هێرۆ و شانازی جانەوەر نەخۆشە و ئەگەر مردنی زۆرە، هەروەها مەدی کۆمەنستی بەرەو بەهێز بوون دەچێت بەتایبەتی لە کوردستان ئێراندا، بۆیە بوونی جەلال تاڵەبانی زۆر پێویستە، بۆیە دەبێت کە جەلال تالەبانی بە زووترین کات بگەڕێتەوە کوردستان.
 ئێستا ٥ مانگە مووچە نەدراوەو بڕیاریشە مووچەی مانگی شەشەمیان بۆ بکەن بەنیوە، ٥ مانگ مـووچە وەرنەگرتن، بەواتای ئیفلیج کردنی بازاڕ، واتا کێشەکە هەر ئەوەند ەنیە کە کاربەدەسەتان مووچە وەرناگرن، بەڵکوو کردنەوەی دەرگای دۆزەخە، کە کارمەند مووچەی نەبوو، کڕیی خانووی پێنادرێت، نان و پێداویستی ماڵ منداڵی بۆ ناکڕدرێت بەگیرفانی بەتاڵەوە، ئیتر ناتوانێت لە ڕیستوڕانەکانیش نان بخوات، ڕیستوڕانەکانیش کە میوانیان نەبوو، ئیتر ئەوانیش پێویستیان بە کڕینی پێدایوستی چێشتخانەکەیان نابێت. کە گیرافانیش بەتاڵ بوو، ئیتر مرۆڤ بیر لەوە دەکاتەوە کە پەلامار بدات، تا وورگی پڕکات هیچ نەبێت، وەک شێرێک وەک ڕێویەک وەک گورگێک، واتا دەرگا بۆ کەتن تاوانیش واڵا دەبێت، ئیتر دەرگا بۆ لەش فرۆشيکانیش دەکرێتەوە، ئیتر ئەوەی کە رۆژێک لەڕۆژان بیری لە گەوادی نەکردبێتەوە، ئەو بازاڕی ئەوانیش گەرم دەبێت، لەهەمو شی ترسانکتر، وەکوو نەوەدەکان، کە ١٥٠٠ لاوی خۆرهەڵات بەپارەی کۆماری مەرگی ئیسلامی ئێران تیرۆرکران. کوردی باشوور دەیان جار ماڵوێران بوون و لەمالەکانی خۆرهەڵاتی نیشتیمان جێگایان کراوەتەوە، تۆ بڵێی ئێمە ئەوەندە ناکەس بەچەبین؟ نەخێر برسێتی هەموو کارێک بە مرۆڤ دەکات. سندوقە ڕەشەکە ئەو سیخورەی ١٥ ساڵ کاری سیخوڕی بۆ تورکییا فاشیکرد،ئەڵی خۆم لە ئەسڵدا کوردم، لەبرسێتیدا دەستم دایە جاسووسی، ئەویش سەرەتا لە ڕێگای مانگی سووری تورکیاوەبوو.
جەنگی عەرەب و ئیسرائیل بەتایبەتی جەنگێکیان کە ناسراوە بە جەنگی "شەش ڕۆژە" چونکە عەرەبەکان دەرگای نەوتفرۆشتنیان داخست بە عەرەبستانی سعودیەشەوە، تەواوی جیهانی تووشی یفلیجی کرد، تەواوی شەمەنەفەر و ترومبێلەکان تا دەگاتە فڕۆکەکانیان لەکار کەوتن، بۆیە نەمانی مووچە ئیفلیجکردنی نەتەو و نیشتیمانێکە.
ئەندام پەرلەمانی بەریتانی سەربە لابور، لەوەڵامی پرسیارێکی بیبیسیدا ووتی: کە کورد هەرگیز شایستەی ئەوەنین ک خۆیان، خۆیان بەرن بەڕێوە، بۆ ئەوان واباشترن کە کەسێکی وەک سەدام بەڕیوەیان بەرێت. ئەوەتا ١٥ ساڵێکە خۆیانمان کرد بە فەرمان ڕەوان، ماش برنجیان تێکەڵاو کردوە، بەشێوەیەک شێوانیدوویانە، کە ڕاستکردنەوەی ئەستەمە. ئەمە دەرئەنجامی ئەو سیاستەیە کە مەلایی و جەلالی پەیڕەویان کردووە، ئەنجام دەبینن، کە بڵێن کە کورد ناتوانێت خۆیبەرێت بەڕێوە، ئەم لێدوانەش، هەر لەگۆترە نیەو نوێش نیە، بەڵکوو دەیان ساڵە کە تورکییای فاشی ئەم دەستەواژە، دووبارە هەزار بارە دەکاتەوە، کەدەبینیش کە لە پڕ مەسعود بە فوویەک سەبرێک، بەداخوازی تورکە فاشستەکان، سەرۆکی ناردەوە بۆ ماڵەوە، هەروەکو ئەوەی کارمەندی دایکی مەسعود بێت، بۆیە نوێنەری لابوریش دەتوانێت کە بڵێ" کورد شاسیتەی خۆسەری نیە.
دەوڵەت باخچەلی سکرتێری گشتی "مەهەپە" ئەڵێ: بە گەڵابە پارەمان خەرج کردوە، ئیتر چۆن لەگەڵ کوردا دانیشتن بکەین؟ گەڵابە پارەیان لە کوێدا خەرج کردووە، هەر ڕێبوار وەلی کەریمی ڕووداو؟ نەخێر بۆ کەسێک وەکوو ئەحمە بامەڕنی ببێتە باڵوێزی عێراق لە ستۆکهۆڵم؟ ئاخر کاتیك ئەحمەد بامەڕنی باڵوێزی عێراقبوو،٣٢ هەزار پاسەپۆرتی ساختەی لەمێزی دەسەلاتەکەیەوە، بەهاوڵاتیان فرۆشت، ئەمە بۆ؟ ناچار بو محتاج بوو، منداڵەکانی برسی بوو؟ نا... نا ئەمانە وەک بە مووکێش دەرهێندران، بۆ شکاندنی کەسایەتی تاک کۆی کورد.
بۆ دەبێت لە دوورترین خاڵی جیهانەوە، کەم ئەندام وخانەنشینکرابهێننەوەو بیانکەن بە دەسەڵاتدار، کە ئابڕوی خۆیان و حکومتەکەشی پێبزڕێندرێت، مەبەستم ئەو کابرای بوو کە ئەندام پەرلەمانەبوو، کە لە دانیمارک بە شێت خۆی ناونووس کردبوو.
بەئاشکرا پیلانە دیارە کە تورکیا وبنەماڵەی بارزانی دەیانەوێت کە نیشتیمان چۆڵ بکەن هەرچەند بتوانن، ئەوەی مایەوە و چۆڵی نەکرد، دەبێت وەک کۆیلە ملکەچ بکات، یان چەکیان بکەن لە نیشتیمان پەروەری بۆ مەگەر گوێتان لێنەنبووە، ئاوات بە سودانیبوونی خۆیدەخوازێت تا کوردبوون؟
ئایا، ئەمە واتای کۆیلە بوون نیە، کەمەسعود بە یاسای خۆیان و ئاسمان و ڕێسمانیش کاتی بەسەرچووە، کەچی ٣٥٠٠ ڕەشەوولاخ ئەرێی بۆ دەکەن کە ببێتەوە بە سەرۆک؟ ئەمانە لەکاتێکدا ڕوو دەدەن، کەلەپر ئەڵین نیو ملیارد دۆلار گووم بووەو بووە بەهەڵم.
سەرەتای ساڵەکانی١٩٨٩کانی سەدەی ڕابردوو، بۆ جارێکی دیکە ئەوروپا تووشی قەیرانی ئابووری هاتەوە، بەڵام توانیان دانیشتن و گفتووگۆ چارەسەری کێشيکەیان کرد، ئەوش بە شکاندنی باج لەسەر فرۆشیاران، کاتێکیش کە باجیان کەمکردەوە، فرۆشیار دەرفەتی بۆ ڕێک دەکەوێت کەبەربوومەکەی بە هەرزان بفرۆشیت، بۆیە بەسانایی توانیان کە چارەسەر بدۆزنەوە. بەڵام لە نیشتیمان موچە نیە، خەزێنەی ووڵات بەتاڵە، ئەمەیان چۆن چارەی دەدۆزیتەوە؟!
 زۆربەی زۆرمان هەمیشە، تەنها بنەماڵی بارزانی تاوانبار دەکەین، کە دەستی هەیە لە دروستکردنی سەرجەم قەیرانەکان، ئەمیان تا ئەندازەیەک زۆر ڕاستە، بەڵام ئەی ی ن ک بۆ بێدەنگە، ئەگەر شەریکە چەیەیی نییە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە