پرسیار و گومانەکان لەسەر مەلەفی نەوت

Tuesday, 09/02/2016, 1:23

1717 بینراوە


گرێبەستە نەوتیەکان بۆ ناشەفافە و چێ شتێکی شاراوەی تیایە کە ببێتە ھۆی ئەوەی کە ئاشکرا کردنی خەتەر بێت؟
ئەو لایەنانە کێن کە گرێبەستەکانیان ئیمزا کردووە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ،ئەی بۆ ئەوان قۆنتەراتەکانیان ئاشکرا ناکەن ؟ کۆمپانیاکانی تورکیا،کۆمپانیاکانی بەریتانیا،کۆمپانیاکانی ئەمریکا و فەرەنسا ،ئایا ئەوانیش گەندەڵن و ئامادە نین کە عەقدەکانیان ئیمزا بکەن؟؟
ڕاستە کورد خۆی خاوەنی نەوتەکەیە ،بەڵام ئەم نەوتەی کوردستان خۆماڵی نەکراوە و ھەر وەک کاتی خۆی کە عێراق نەوتەکەی خۆمالی (تامین) نەکرا بوو ھەتا ساڵی ١٩٧٠ کە کۆمپانیاکانی بەریتانیا کاری دەرھێنانی نەوتیان ئەکرد زۆرترین بڕی نەوت بەشی ئەوان بوو ،تەنھا کەمێکی نەبێ ئەدرا بە عێراق .
کە ھەولێر ترستی کەوتە سەر و کەمێکی مابوو داعش بەرەو قووڵایی کوردستان بجولێت ،ئەمریکا ستۆپێکی پێ کردن ،ئەمە لەبەر خاتری کورد نەبوو ،بەڵکو پاراستنی بیرە نەوتەکانی کوردستان بوو.
ئەمریکا لەسەر کوشتنی ھەزاران مرۆف چاوی کوێرە،بەڵام ئەگەر بۆریە نەوتێک بەرژەوەندیەکانی ئەمریکای تیا دابین کرا بێت ئامادەیە سەربازی بۆ دابەزێنێ
تورکیا عەقدی ٥٠ ساڵەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان واژۆ کردووە و ھیچ تەرەفێکیان  ئامادە نین ئاشکرای بکەن،
کاک عەلی (پەرلەمانتاری گۆڕان) بەدواداچوونی وردی کردووە و ئەڵێ ئێستا رۆژانە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل ھەناردە  ئەکرێت بە بۆری و تەنکەر .بەڵام ئەوان بە رەسمی دان بە ٦٠٠ ھەزار بەرمیلدا ئەنێن و تەنانەت پارەی ئە بڕەش دیار نیە 
ھاوڕێیان ،ئەوەی مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە بەرژەوەندیە ئابوریەکان سیاسەتی دەولەتان دیاری ئەکات و ھەموو کات وا بووە و شەڕەکانی جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم ئەوەمان پێ ئەلێت کە ھەموو شەڕەکان بنەمایەکی ئابووری لەپشتەوە بووە .
ئەمریکا لە ھەر ووڵاتێک بنجی داکوتا بێ ،بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی بووە لە ئێستا و ئایندەدا.
رەنگ بێ کەسانێک بپرسن کە ئایا ئەمریکا پێویستی بە دووسەد یان سێ سەد ھەزار بەرمیل نەوتی کوردستانە ؟ ...ئەی بۆ نا ٣٠٠ بەرمیل لە کوردستان ٤٠٠ لە کوەیت ٦٠٠ لە سعودیە ٤٠٠ لە قەتەر و ھەتا دوایی دە ئێستا حسابێکی بۆ بکە بزانە چەند زۆرە .
رەنگ بێ ئێستا بەرچاوت ڕوونتر بێت کە بۆچی پارەی نەوتی کوردستان دیار نیە، جا ئەمە تەنھا ئەمریکا نیە کە لە کوردستان بە دوای بەرژەوەندیەکانی خۆیەوەیەتی ،تورکیا بەریتانیا فەرەنسا رەنگ بێت ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارەشت دەست بکەوێت کە بۆچی بەرزانی لە ئەمریکا و تورکیا و ھەندێ ووڵاتی تر مەرغووبە ،دیارە بەرژەوەندیەکانیان پارێزراوە و کاوربارەکانیان بە کەسێکی وەک بەرزانی ڕایی ئەبێ و کەسێکیان ناوێت کە ئەمریکا بڵی وا بکە و ئەویش بڵێ ئاخر قوربان ئەمە لەگەڵ بەرژەوەندیی ووڵاتەکەمدا نایەتەوە و من ئەمەم پێ ناکرێ ،نا ئەوان کەسێکیان ئەوێت کە ھەموو کات لە ئامادەباشیدا لە جێبەجێ گەیاندنی  فەرمانەکانیان و موەزەفێکی موتیع بێت،جا گرنگ نیە ھەرکەس بێت و واشی گەورە ئەکەن ،کە کەس عەقڵی بۆی نەچێت.....
ئاخر ھەر ئەمەشە وای کردووە کە کورد خۆی تەماشاکەر بێت و لە برسا بمرێ و نەوتەکەشمان ڕۆژانە بری ھەناردە زیاد ئەکات
ئەمریکا بەلایەوە گرنگ نیە مەلیکەکانی خلیج چۆن حوکم ئەکەن و کێ حوکم ئەکات ،ئەوەی بەلایانەوە گرنگە کێە کە ئەتوانێ بۆ دوور مەودا پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی ئەوان بکات ،
ئەوەی گرنگە بۆ میللەتی کورد ،کە چاوی کراوە بێت و ورد بێت لە ھەنگاوەکانیدا و بە دوای راستیەکاندا بگەڕێت 
ئەوەی گرنگە کە ئەبێت داواکاری خەڵکی خۆماڵی کردنی نەوتی کوردستان بێت ،نەک کورد کە خۆی خاوەنی نەوتەکەیە بەشێکی بچووکی بۆ بمێنێتەوە ،لەم بارەدا دەرنەھێانی ئەم سەروەتە باشترە لەوەی کە دەوڵەتە ئیقلیمی و زل ھێزەکانی پێ دەولەمەند بکرێ .ئەبێت کورد بە دوای ئەجندای کاری نیشتیمانیەوە بێت و بیر لەوە بکاتەوە کە یەک ریز و راوەستاو بێت و ھێزی ناوخۆ یەک بخەین و یەکسانی و یاسا و بەرەوپێشچوونێک لەسەر ئەساسی زانستی بنیاد بنێن ، نەک سامانی کوردستان بخەینە مەزادی دەوڵەتانەوە لەپێناوی دەسەلاتی بنەمالەیەکدا 
فەرەج ھەورامی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە