پێش ئەوەی پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفاش ماڵئاواییمان لێبکات(بەشی دووەم)

Saturday, 20/02/2016, 8:06

5636 بینراوە


بەتێپەربوونی کات وا خەریکە ئەوانەی روویان کردبووە دوژمن و پشتیان کردبووە گەلەکەیان تینیان داوەتە خۆیان مێژووی ساختە و درۆ بۆ رابردوویان دەنووسنەوە، ئەمڕۆ لە ژێر سایەی دەسەڵاتی کوردیی و پارتەکاندا رەوەیەک لە ئەکادێمیایی و نووسەری فایلدار  شەرم ناکەن و تەحدا دەکەن، خۆیان دەکەنە مەسیح لەپاکیی، بە گیڤارا لەشۆڕشگێڕیی، هەروەها بە سپارتاکۆس لە ڕابەرایەتیی و راپەڕیندا.
ئەم بەشەی کە دەیخوێنیتەوە، بە پێویستمزانی تەرخانی بکەم بۆ ئەو وەرامەی پڕۆفیسۆرعیزەدین مستەفا رەسوڵ، کە پێش ماوەیەک وەرامی بەشی یەکەمی نووسینەکەمی دابووەوە، لە نائاگاییدا هەموو زانیارییەکانی کە لەسەرییم نووسیبوو پشتڕاستی کردوونەتەوە، منیش بە پێویستم زانی زیاتر بەدواداچوون بکەم و بە دوای زانیاریی و بەڵگەی دیکەدا بگەڕێم. مەبەستم لەم وەرامەش ئەوەیە کە بە ئەرکی خۆمی دەزانم پەرژینێک بخەمە نێوەند راست و درۆکان، رێگا لەوانە بگرم، کە دەیانەوێت بە هۆی ووسینەوەی مێژووی درۆ بۆ خۆیان، مێژووی گەلێک بشیوێنن، من بڕوام وایە ئێمەی کورد تا ئەوەی لە رابردوودا روویان داوە وەک خۆی نەگێڕینەوە، ناتوانین لە ئاکامی نەهامەتیی و کارەساتی گەلەکەمان بگەین، ناتوانین رێگاچارەیەکیش بدۆزینەوە! ئەوانەی مێژووی کوردیان بە درۆ نووسیوەتەوە، کارەساتیان بۆ نەوەکانی دوای خۆشیان جێهێشتووە، مێژووی درۆ و ساختەکاریی، وەکو برغوی دوو پارچەی ئامێرێکە، کرابێت، کە هەردووکی بە هەڵە پێکەوە بەستبێت، سەرەنجام ئامێرەکە پەک دەخات، نەک دەیخاتە گەڕ، ئەمەی ئەمڕۆ لە کورد دەقەومێت سەرەنجامی ئەو سەرە برغوانەی پارتەکان و سیاسەتی کوردییە، کە بە سەقەتی دەستیان گرتووە بەسەر دەسەڵاتدا، بۆ ئەوەی رەواشی پێ بدەن، مێژوویەکی درۆیان بۆ رابردووی خۆیان نووسیوتەوە، ئەم نووسەر و رۆماننووس، پڕۆفیسۆر و ئەکادێمیاییانەی کوردیش، کە بەشێکن لە قەیران و نەهامەتییەکان، نابێت ئێمە بە نووسین و کتێبە قەبەکانیان دەستخەڕۆ بین و بیانکەینە پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی کەسێتییان و پیرۆزیان بکەین، دەبێت کردار و رەوشت، لە قسە و نووسینەکانیان جوودا بکەینەوە، نەهێڵین خیانەتی پێداپۆشرێت. ئەم نووسەر و خاوەن بڕوانامانەی کورد، کە ئیستا لەناو باوەشی دەسەڵاتی پارتەکاندا هەناسە دەدەن، بەشێکن لەو سیستەمەی کە دەسەڵاتی کوردی پێ بەڕێوە دەبرێت، بەشێکن لە هۆکاری ئەو کارەساتانەی بەسەر گەلەکەماندا دێت. لەهەمانکاتدا وەرامی ئەو پرسیارەش وەردەگرینەوە کە بۆچی ئەم گەلە تا ئیستا بە ئازادیی و رزگاریی خۆی نەگەیشتووە. قسەکردن لەسەر ئەم پرۆفیسۆر و ئەکادێمیاییانەی کورد، نهێنی ئەو نەهامەتییانەشمان بۆ دەردەخات، کە قەیران لە دوای قەیران روو لە کورد دەکەن بێ ئەوەی چارەسەر بکرێن.
پۆلیسێکی هۆڵەندی دوای لێکۆڵینەوە، ئەو پرسیارە باوە لە یەکێک لەو گەنجە کوردانە دەکات، کە ئایا دەیەوێت لێرە بمێنیتەوە و داوای مافی پەنابەرێتی بکات، یان دەیەوێت بچیت بۆ شوێنێکی تر!؟ کوڕە گەنجەکە وەرام دەداتەوە و دەڵێت: نەخیر من نامەوێت لێرە بمێنمەوە دەمەوێت بچم بۆ ئینگلتەرە، چونکە لەوێ بە ئاسانی مانگانە پارە بۆ بژێووی ژیان و خانوومان دەدەنێ، بۆ خۆشمان دەتوانین بە ئاسانی کاری رەشیش بکەین. پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵیش چونکە لە ناو زەلکاوی دەسەڵاتێکی پیسخۆردا خۆی پەروەردە کردووە، ئەمیش وەکو عەقڵی ئەو کوڕە گەنجە بیردەکاتەوە و پێی وایە کارێکی باش دەکات، کە دەڵێت موچەی خانەنشینیم لە سوید هەیە و لەگەڵ یەکێکدا لە کوردستان گۆڕیومتەوە. هەر لێرە لەوە دەگەین، کە لە ژێر سایەی دەسەڵاتی پیسخۆریی کوردیی لە باشووری کوردستان، ئەو خەڵکە تەنیا لە قەیرانی ئابووریی و سیاسییدا ناژی، بەڵکو لە قەیرانی بەرەڵایی و بێموڕاڵیشدا دەژیی. موڕاڵ تەنیا پەیوەست نییە بە باری ئابوریی، بەڵکو پەیوەستە بە ناوشیاریی مرۆڤەکانیش، هەموویان زنجیرەیەکی پێکەوە بەستراوی قەیرانەکانن، کە خەڵکەکەی بەرەو لە دەستدانی موڕاڵ بردووە، کاتێک پێوەرێک نامێنێت بۆ پێوانی ئەمانە، بیرکردنەوەش لە موڕاڵ دوور دەکەوێتەوە، هەڵسەنگاندنی نێوان راستیی و چەوتیی و سنور لە نیوان شەرم و بێشەرمییشدا نامێنێت، دوو سەنگەر لێنادرێت تا کەسە باشەکان خۆیان نەخەنە نێو سەنگەری خراپەکانەوە، لە باشووری کوردستان، پاک و پیس، جاش و باش، رەش و سپیی تێکەڵ بە یەکتر کراون، هۆکاری ئەمەشە سەرانی کورد و پارتەکانی باشوور تا ئیستا توانیویانە درێژە بە دەسەڵاتی خۆیان بدەن و ئەو خەڵکە وەکو سەرە مەڕ لێبخوڕن. ئەم گەنجە لە ناوشیاریی و نەبوونی یاساوە پێی وابووە، هۆڵەنداش وەکو هەرێمی کوردستان ئەوەی ئازایەتیی و لێهاتووییە، دەشێت وا بکرێت، پرۆفیسۆر عیزەدینیش لە وەرامەکەیدا شەرمی نەکردووە، پێی وایە مادام پارەی خانەنشینی لە سوید وەردەگرێت، کارێکی شیاو و جوانی کردووە موچەکەی خۆی لە سوید لەگەڵ یەکیکی ترلە کوردستان بگۆڕێتەوە! هەروەها بێشەرمانە مەسعود بارزانیشی وەکو سەرۆکی هەرێم پێ قبولە، ئیستاش بفەرموون لەگەڵ هەندێک زانیاریی دیکە لەسەر پڕۆفیسۆرعیزەدین مستەفا رەسوڵ کە لەو ماوەیەدا کۆمکردوونەتەوە:
1. پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ کە لە کوردستان دەژی، بۆ ئەوەی خانەنشینی وەرگرێت، لە سویدیش، بەم ناوەی خوارەوە ناو و جێی دانیشتن و ئەدرێسی خۆی تۆمارکردووە:
Izzaldin Mustafa Rasool
Streteredsvägen 55
428 33 Kållered
کلیک لەسەر ئەو لینکانەی خوارەوە بکە، گوگڵە بکە تا ماڵ و ژمارەی سندوقی پۆست، گەڕەک و شوێنەکەی ببینیت:
پڕۆفیسۆر عیزەدین رەسوڵ (مووچە، مانگانە، خانەنشینی، پاداشت)، کە هەمووی پارە وەرگرتنە، لە یەکتریان جیادەکاتەوە، لای ئەو ئاساییە ئەگەر ئەو هەموو پارەیە بەو هەموو ناوە جیاوازانەوە وەربگرێت. تەماشای ئەم خالانەی خوارەوە بکە:(من هیچ كاتێك ـ كۆن‌ و تازه‌ ـ یه‌ك (كرۆن)م له‌ سوید وه‌رنەگرتوه‌، ئه‌وه‌ی‌ من له‌ سوید هه‌مه‌ پاره‌یه‌كه‌ هه‌مو هاوڵاتییه‌كی‌ سویدی كه‌ ته‌مه‌نی‌ بگاته‌ (65) ساڵ هه‌یه‌تی. كه‌ بریتییه‌ له‌ (600) دۆلار. ئێستا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی‌ تێكۆشه‌ری‌ قاره‌مانمدا كه‌ له ‌سوید ده‌ژی‌، ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین. ئه‌و موچه‌یه‌كی‌ كه‌می خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه‌یی هه‌یه‌ ـ من لێره‌ وه‌ریده‌گرم‌ و ئه‌ویش ئه‌وه‌ وه‌رده‌گرێ).
پرۆفیسۆرعیزەدین بەعسی بووە و لە مۆسکۆ پەیوەندی بە سەفارەتی عێراقەوە هەبووە
1- دیسان پرۆفیسۆرعیزەدین دەڵێت: هەرچی‌ باسی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوایه‌ من (فایلم هه‌یه‌، ئه‌وه‌ ته‌حه‌دای‌ خۆی ‌‌و حیزبه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر دێڕ له‌سه‌ر من بدۆزنه‌وه‌. من هه‌ڵوێستم به‌رامبه‌ر به‌رژێمی سه‌دام دیاره‌. له‌ساڵی‌ (1949)وه‌ تائه‌مڕۆ ئه‌ندامی‌ حیزبی شیوعیی عیراقیم.
بۆ وەلامی ئەمەیش دەڵێین: بەڵێ بەڕێزتان بەعسی بوون وەک خۆتان دەڵێن بە دێڕ نا، بەڵکو بە کردار و هەڵویست پەیوەندییتان بە سەفارەتی عێراقەوە هەبووە لە مۆسکۆ،جگە لەو بەڵگانەی کە لە رابردوودا لەسەر وتراون ئەم بەڵگانەی دیکەشتان بۆ ریز دەکەین:
یەکێک لەو قوتابیانەی کە لە مۆسکۆ بووە، من پەیوەندییم پێوەی کرد، بەم شێوەیە باسی بەعسییبوونی د. عیزەدین دەکات:
ساڵی ١٩٧٣ کۆمەڵێک لە خوێندکاران ناویان بۆ خوێندن دەرچوو نێردران بۆ مۆسکۆهەندێکیان لە رێگای حیزبە کوردستانییەکانەوە و هەندێکی تریشیان وەک د. عیزەدین رەسوڵ لەلایەن حکومەتی عێراق بۆخویندن نێردران. ئەو قوتابیانەی کە لەیانە بەعسەوە نێردرابوون ئەمانەی خوارەوە بوون:
١ – ک. م. لێپرسراوی قوتابیانی ئەو کاتە بوو.
٢- ش. ر
٣- ف س
٤- ئ ح
٥- ج ح (لە عێراق لە سکرتاریەتی قوتابیان بوو)
٦- عیزەدین مستەفا رەسوڵ
ئەوانەی کە لەریگای حیزبە کوردسدتانییەکانەوە نێردرابوون، ئەمانەی خوارەوە بوون:
١-عەبدولقادر نوری غەفور (لە بەشی سینەما بوو)
٢- کەمال عەلی (کە قەفقاس دەیخوێند)
هەر ئەو ساڵە زۆربەی ئەوانە کە ناویان دەرچووبوو سەفەریان کرد.
ساڵی ١٩٧٣ ک. م. داوای لە خویندکارەکان کرد تا بڕۆن لە سەفارەتی عێراقیی فایلیان بۆ بکرێتەوە.
لە ساڵی ١٩٧٤دا عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە رێگای بەغدادەوە گەیشتە مۆسکۆ، یەکەم سەردانی چوونی بوو بۆ سەفارەتی عێراق، ئەمە لە کاتێکدا بەبێ ئەوەی سەفارەت ناردبێتی بە دوایدا، لەوێ فایلیان بۆ دروست کرد. ئەوکاتە (مرتضى سعيد عبد الباقي الحديثي) سەفیری عێراق و (دكتور مزهر الدورى) مولحەقی قونسوڵ بوو لە مۆسکۆ. پاش ماوەیەک هەموو خوێندکارەکان ئاگادارکرانەوە، کە هەرخوێندکارێک رازی نەبێت بچێت بۆ سەفارەت، ئەوا لە مۆسکۆ دەریان دەکەن.
ئەو خوێنکارانەی کە سەر بە رێکخراوە کوردستانییەکان بوون کەسیان نەچوون، دوایی وەکو بیستمانەوە لەلایەن شەکیب عەقراوییەوە نزیکەی یەک بۆ دوو ملیۆن دینار بۆ خوێندکارە کوردستانییەکان نێردرابوو، تا خوێندنەکانیان تەواو بکەن. شەکیب عەقراوی، کە بەرپرسێکی پاراستنی سەردەمی مەلا مستەفا بوو، لە ژێرەوە بووبوو بە سیخوری ئیسرائیل، لەو ساڵەدا هاتە مۆسکۆ و خۆی پەشۆکاندبوو، وای بڵاوکردەوە کە پارەکە لەناو جانتایەکدا بووە، لەکاتی سەفەرەکەدا لێی دزراوە. بەبێ ئەوەی یەک دینار بگەیەنێتە دەست خوێندکارە کوردستانییەکان، ئیتر یەکسەر خۆی ون کرد و لەوێوە چوو بۆ ئیسڕائیل و نەگەڕایەوە بۆ کوردستان.
عیزەدین مستەفا رەسوڵیش لە ساڵی ١٩٧٥ هەموو قوتابییەکانی لە خۆی کۆکردەوە و بردنی بۆ سەفارەت، جگە لە عەبدولقادر نوری و کەمال عەلی نەبێت. تەنیا ئەم دوانە بەعسی نەبوون، هەموو ناوەکانی دیکە فایلیان لە سەفارەت بۆ کرایەوە، دوایی وەک بیستمانەوە، ئەو قوتابیانەی چووبوون بۆ سەفارەت، لە رێگای د. عیزەدین مستەفا رەسوڵەوە پارەیەکی باشیان وەرگرتبوو، ئەم کارانە هەموو د. عیزەدین جێبەجێ دەکرد، ئەوەندە چالاک بوو، وەک ئەوەی سەفارەت بۆ ئەو کارە رایسپاردبێت.
دکتۆر عیزەدین کە پێشتر کاندید بوو بۆ دکتۆرا، دەبوو بە دوو ساڵ خوێندنەکەی تەواو بکات، نازانم چۆن دکتۆراکەی بە ساڵێک تەواو کرد، زووش گەڕاشەوە بۆ بەغدا.
2- دوای راپەڕینی ١٩٩١ چەند بەڵگەیەک لەسەر پڕۆفیسۆر عیزەدین رەسوڵ و شاڵاوی عەلی عەسکەریی دەکەوێتە دەست یەکێتی، لەو کاتەدا محەمەد قەرەداغی کە دادوەری یەکێتیی دەبێت و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکات، ئاگاداری جەلال تالەبانی دەکاتەوە، زوو عیزەدینیش هانا بۆ تالەبانی دەبات، تالەبانیش داوا لە محەمەد قەرەداغی دەکات تا کەیسەکە دابخەن و بەڵگەکان لەناو بەرن، ئەگەر عیزەدین رەسوڵ ئەمە بە راست نازانێت و دەڵێت بوختانە، با بە حەمە قەرەداغی بڵێت و شایەتی بۆ بدات!
3- پڕۆفیسۆر عیزەدین لە نووسینەکەیدا دەڵێت: به‌ئاشكرا منی شیوعی‌ وتومه‌ بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌نگ بۆ كاك مه‌سعود ئه‌ده‌م. چونكه‌ ئه‌وه‌تا دامه‌زرێنه‌ری‌ (كاژیك) به‌ئاشكرا خراپ له‌باره‌ی‌ (به‌رزانی نه‌مر) ده‌نوسێ. لە بڕگەیەکی دیکەی نووسینەکەیدا دەڵێت: به‌ڵێ ـ من ڕام له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌(به‌رزانی‌)ی‌ نه‌مرو به‌رامبه‌ر به‌(كاك مه‌سعود به‌رزانی‌)، به‌ڵام نه‌ئه‌بو ئه‌مه‌ شتی‌ وایان پێ بنوسێ.
ئەمە راو بۆچوونی پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفایە لەسەر مەلا مستەفا و مەسعودی کوڕی، کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبات، بەڵام هەر ئەم پرۆفیسۆرە پێش راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١، هاریکاری د. فاضل البراکی دا، کە بەڕێوەبەری ئەمنی گشتی عێراق (مدير الأمن العام) بوو لە نووسینەوەی کتێبێک بەناونیشانی (مصطفی البارزانی/ الاسطورة و الحقیقة )، پڕۆفیسۆر عیزەدین رەسوڵ کۆمەڵێک زانیاریی لەسەر مەلا مستەفا دا بەو نووسەرە و یارمەتیی دا و کتێبەکەی پێ دەوڵەمەند کرد، زۆربەی کەسە نزیکەکانی عیزەدین ئاگاداری ئەمە بوون، یەکێک لەوانە (ح م )بوو. بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
هەروەها بەڵگەیەکی دیکە لەسەر ئەوەی کە د. عیزەدین یارمەتی فازیل بەراکی داوە، د. خەلیل عەبدولعەزیزە، کە لە نووسینەوەی یاداشتەکانی خۆیدا باس لەمە دەکات و لە بەشی  سێهەمدا و لە کۆتایی بڕگەی سێیەم بە عەرەبی ئاوا دەنووسێت:
(أيضا فأن كتاب فاضل البراك عن شخصية القائد الكردي السيد مصطفى البرزاني قد استقى المعلومات التي جاءت فيه عبر علاقته التي بناها مع الشخصية الكردية عز الدين رسول، والبراك هو من جعل عز الدين رسول أحد المقربين من احمد حسن البكر.
بعد حصول فاضل البراك على شهادة الدكتوراه وتصديقها من قبل وزارة التربية والتعليم العراقية لم يستمر البراك في وظيفته كمعاون للملحق العسكري العراقي في موسكو ونقل بعد ثلاثة أشهر إلى بغداد ليعين مديرا لجهاز الأمن العام العراقي. ) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
ئا لێرەدا دەردەکەویت ئەم پڕۆفیسۆرە شیوعییە لەگەڵ هەموو رژێم و دەسەلاتێکدا خۆی دەگونجێنێت، لە سەردەمی بەعسدا یارمەتیی دان و دژی بارزانی زانیاریی بە کاربەدەستێکی بەعسی داوە، کە ئەوان نەمان، ئیستا بای داوەتەوە و دەڵێت نابێت بارزانی نەمرهیچی خراپی لەسەر بنووسرێت.
4- پڕۆفیسۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ، پێی وایە هەر قوتابییەک ئەم دەرسی پێ وتووە، بە خیر و لە گیرفانی خۆی مەسرەفی کردووە، دەبێت لە بەرچاوی بێت، ئەگەر بەعسیی و خائین و هەر شتێکی دیکەش بوو، دەبێت ریزی بگرێت و باسی نەکرێت، ئەمە بیرکردنەوەی ئەم پڕۆفیسۆرە شیوعییەیە، بۆیە دەنووسێت: (كوڕی‌ جه‌مالی‌ موختاریش كه‌ چوار ساڵ ده‌رسم پێ وتوه‌ ـ له‌سایتێكدا شتێكی‌ وای نوسیبو. ته‌حه‌دای‌ ئه‌و و باوك، باپیره‌ (توركه‌)كه‌یشی‌ ده‌كه‌م. ده‌بو ده‌رسه‌كانم به‌رچاویان بگرتایه)‌.
عیزەدین، وەکو ئۆردوگان پیردەکاتەوە، ددان بە بوونی کورد لە باکور نانێت، وەکو ئۆردوغان هەمووی بە تورک دەزانێت، هەر بۆیە دەنگیش بە مەسعود بارزانی دەدات، چونکە مەسعود پیاوی ئۆردوغانە. عیزەدین مسیەفا رەسوڵ باوکی د. جەمال نەبەزیش بە تورک دەزانێت و لە زۆر شوێن ئەو قسەیەی کردووە، لای ئەو تورکبوون عەیبە، بەڵام مەسعود بارزانی کە بۆتە پیاوی میتی تورکی ئەمە بە عەیب نییە. بۆ سەرجەم ئەم قسانە پێی دەڵێم ئەگەر باپیری کەمال تورکیش بێت بەس نییە نەوەیەکی نەخستۆتەوە، وەکو مستەفا سەفوەت کە خیانەتیان لە کورد کردبێت، بەڵام باوکی عیزەدین چەند ئەندامێکی بنەماڵکەی خائین و ناپاک دەرچوون، لە نمونەی عیزەدین و فاروقی مەلا مستەفا و کوڕەکەی فاروق، کە بازرگانی لەگەڵ داعشدا دەکات. ئەمەش رابردووی ئەمانەیە بۆیە دەسەڵاتی کوردیی و پارتەکان ئەگەر بیانزانیایە ئەمانە دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرەن وەها نەیان دەهێنایە پێشێ. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت، کە پارتەکانی باشوور، ئەکادێمیایی و روناکبیرەکانی، تەواوکەریی یەکترین بۆ خیانەت و ناپاکیی. لە خوارەوە ئەو زانیارییانەش دەربارەی بنەماڵەی عیزەدین مستەفا سەفوەت بخوێنەرەوە:
5- حکومەتی عێراق، ئەمین زەکی بەگی (وەزیری معارف) بۆ کوردستان دەنێرێت، تا خەڵکەکە رازی بکات بە عەرەبی بخوێنن، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیی بە مستەفا سەفوەت باوکی عیزەدین و برایەکی مستەفا سەفوەتەوە دەکات، کە لە مزگەوتەکاندا قسە بۆ خەلکی بکەن و رازییان بکات منداڵەکانیان بە زمانی عەرەبی بخوێنن، نەک بە کوردی، ئەم دوو برایەش دڵسۆزانە بەو کارە هەلدەستن و پرۆپاگەندە بۆ خوێندنی زمانی عەرەبی دەکەن، دەڵێن عەرەبی زمانی قورعانە و واز لە کوردی بهێنن و بە عەرەبی بخوێنن، بۆ ئەمەش ئەو دوو برایە سەردانی هەڵەبجە و کۆمەڵێک لە شار و ناوچەکانی دیکە دەکەن، شاکر مەجروم کە لە سەردەمی شێخ مەحموددا بەڕێوەبەری پۆست و تەلەگرافی حکومەتی کوردستان بووە، ئەمە دەبیستێتەوە هۆنراوەیەک بۆ ئەو دوو ناموبارەکە (باوکی عیزەدین و براکەی) دەنووسێت، بەشێک لە هۆنراوەکە ئەمەیە:
مێزەر، زێر و مێی تیایە، سەری بۆ دەخەفێنێ
بردیانە هەڵەبجە، بە سەلای جومعەوە دوێنێ
ئاخ... قەترەی منداڵییە کەوا قەترە دەتکێنێ
نامەوی کورد بێ، بڕۆ با خوتبە بخوێنێ
جوێبوونی قەومی ناوێ کەسێ لە حەمیەت جیا نەبێ
لاناکەوێ لە قەومێ، کەسێ بێحەیا نەبێ
وەڵڵاهی ئەو بەهەشتە کە کوردی تیانەبێ
بڕۆ نامەوێ جەهەننەمی لێپڕ بە قینەوە
توخوا مەڵێن بە ئەرەبی با دەرزبڵێنەوە
میللەت دڵی برینە، دیسان مەیکولێنەوە
تێبینی: باو و باپیرانی شاکر مەجروم بە رەچەڵەک دەگەڕێتەوە بۆ کوردی باکور لە شاری (وان)، ئەم کەسایەتییە یەکێک دەبێت لە کوردە دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرەکان، وەک دەگێڕنەوە، دایکی شاکر لە ژیاندا دەبێت، رۆژێک چەند کەسێک دەچنە لای و پێێ دەڵێن خەڵکی پرۆپاگەندەی خراپ بۆ شاکیر مەجروم دەکەن، گوایە خیانەتی لە کورد کردووە، دایکیشی لە وەرامدا دەڵێت: من شیرێکم نەداوە بە شاکیر تا خیانەت بکات، شەرت بێت ئەگەر خیانەتی کردبێت هەردوو مەمکی خۆم ببڕمەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە