كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان

Saturday, 13/02/2016, 21:39

1792 بینراوە


كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
• چین‌وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی
• موچه‌خۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
• كه‌س‌وكار‌وبنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌وئه‌نفال كراوه‌كان
• خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان
• پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌كانی كوردستان
دووساڵه‌ خه‌ڵكی كوردستان‌وهێزی پاڵه‌وان‌وماندونه‌ناسی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌یه‌ك سه‌نگه‌رتدادژبه‌هێزی هێرش كه‌ری ده‌ره‌كی(داعش)ده‌جه‌نگێن‌وشه‌ره‌ف‌وموقه‌ده‌سات‌وخاكی پیرۆزی كوردستانمان له‌وپه‌له‌ماره‌ خوێناویه‌ ده‌پارێزن خوێنێكی زۆرمان له‌به‌رڕۆیی ،نیشتمانمان ته‌سلیمی داگیركه‌ره‌خوێن مژه‌كانی داعش نه‌كرد،ئێستاش ته‌نگه‌ژه‌‌وقه‌یرانی دارایی به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرته‌وه‌ كه‌هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ماوه‌ی 25ساڵی حكومڕانی خۆمان‌وپشت به‌ستن به‌ته‌نها(سامانی نه‌وت)‌ودامه‌زراندنی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆری فه‌رمانبه‌ران‌وبن دیوار،بوبه‌دوژمنێكی دیكه‌‌وپه‌له‌ماری خه‌ڵكی كوردستانی دا ئه‌مه‌یان له‌ناوخۆ‌و له‌سه‌نگه‌ری ئابوری یه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵدا،كه‌له‌ئێستادا بۆته‌ هۆی ئاڵۆزی ناره‌زایی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان،وه‌كه‌مكردنه‌وه‌و پاشه‌كه‌وت كردنی نانی ناوده‌می هه‌ژاران‌و زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان، ئاشتی‌وته‌بایی خێزانی كوردی خستۆته‌ ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌وه‌ ئاشتی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵۆز‌وناسه‌قامگیره‌ بۆیه‌ ئێمه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان مه‌ڵبه‌ندی گشتی له‌ڕوانگه‌ی ئه‌ه‌ی له‌سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ین‌وتاسه‌رئێسقان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانین پاڵپشت‌وپه‌نای هه‌ژاران‌و فه‌رمانبه‌رانی كوردستانین،داواده‌كه‌ین،نانی ناوده‌می مندڵانی  هه‌ژار‌وكه‌م نه‌كه‌نه‌وه‌ هه‌تا كارله‌كارنه‌ترازاوه‌‌وئاشتی ناوماڵ كه‌كاسه‌ی پڕه‌، باڵه‌ده‌ست ده‌رنه‌چێ،ده‌نائاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوئه‌چێ‌وشه‌قام توڕه‌‌وخه‌ڵك له‌ووڵات هه‌ژارمه‌كه‌ن‌ودڵسۆزانی نیشتمان بێنه‌ پێشه‌وه‌..
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌داواله‌سه‌رمایه‌داره‌نیشتمان په‌روه‌ره‌كان ده‌كه‌ین به‌شداری كاریگه‌رله‌م قه‌یرانه‌بكه‌ن،بۆتێپه‌ڕاندنی ئه‌م ناخۆشی‌ونه‌بونییه‌،مه‌ردانه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆهاریكاری‌ویارمه‌تی هاوڵاتیانی كوردستان.
عمرجبارساڵح
سه‌رۆكی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان
مه‌ڵبه‌ندی گشتی 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست