مل کەچ ناکەم

Tuesday, 16/02/2016, 8:35

1738 بینراوە


عەلی عەبدول ڕەزایی
لەڕۆژە پڕتووکاوەکاندا،
 باسی خەونەکانی "لاوییم" دەکەم و
 نهێنی چاوێک لە ئاوێنەدا 
لە خەوی قـــووڵی ئـــاو 
تا چەترەکان وەخەبەر بێنم 
لە پێکەوتنی ئـــەسپێک 
قەرەجـــتر لە بـــــا 
بە هێمنــــی دیــــوار دەڵێم 
بە هێــوری زیندانییەک 
دەزانـــــی؟
ئەو ڕۆژە پــــــاکژانە 
لە دایــــک بوون 
دەستپێکی ئێمــــە نەبوو 
دەستپێـــکی تەنیـــایی بوو
هێندێک جار بیــــر دەکەمەوە 
لە ڕۆژە مانـــــدووەکاندا 
تەنانەت مــــــەرگیش 
درێژەدانـــــی تەنیایی ئێمـــــەیە 
دەزانم 
تــــــۆ ڕەنگــە بێیتەوە 
بەڵام مـــــن گەلێک جار 
لە ڕووکاری مـــــەرگ ڕەت بووم
ئـــای !.....  ئەی مـــەرگ 
لە کامـــە شەقام بۆسەت بۆ دانــــاوم؟
چ شکـــۆیەکی هەیە 
زەردەخەنەیـــەک کە لە ناو دڵی بـــەرد شاراوەتەوە!
بـــەر لەوەی ئــــــاسمان بە سەرمدا بڕووخـــێ 
مــــل 
کــــەچ نـــــــاکەم.

عەلی عەبدول ڕەزایی 
و. کـانـــی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە