ژەنەراڵ هانیباڵ بارکا کێ بوو؟

Sunday, 21/02/2016, 19:06

6978 بینراوە


ژەنەراڵ هانیباڵ بارکا لە دایکبووی ٢٤٧ پێش زاینە ، خەڵکی کارتیجیان(تونس) بووە و ژەنەرەڵێکی زۆر لێهاتوو بووە.
ئەم ژەنەراڵە یەکێک بووە لە لێهاتوو ترین ژەنەراڵی دونیاو تا ئێستاش مێژوو زۆر بە گرنگی باسی لێوە دەکەن.
باوکی بە ناوی هامیکار بارکا ئەویش بە هەمان شێوە ژەنەراڵی سوپای کارتیجیان بووە لە جەنگی بونیەی یەکدا لە خاچ دەدرێت.
هانیباڵ لەو سەردەمەدا بووە کە ڕۆم دەستی کردوە بە داگیرکاری لە ناوچەکانی باکوری ئەفریقا و سیسیلیا و بەشیک لە باکوری ئیتاڵیای ئەمڕۆ.
هانیباڵ لە پاش جەنگی بونیەی یەکەوە کە میرمنداڵ بوو بڕیاریدا ببێتە دوژمنی ڕۆمەکان، پاش ئەوەی گەورە بوو بوە ژەنەراڵێکی لێهاتوو بڕیاری دا هێرش بکاتە سەر ڕۆم، ڕۆم ئاگاداری پلانەکانی هانیباڵ نەبوو ، ئەمیش بە شێوازی تەکتیکێکی زۆر عەجیب بوو کە بە بیری هیچ سەربازێکدا  نەدەهات لەو سەردەمەدا. 
هانیباڵ بڕیاریدا لە ساڵی ٢١٨ پێش زاین  لەگەڵ ٩٠ هەزار سەرباز بەڕێ بکەوێت بەرەو ڕۆم بەڵام لە ڕێگایەکی زۆر دورەوە و لە ڕێگایەک کە ڕۆم هەرگیز بە خەیاڵیدا نەدەهات.
هانیباڵ کەوتە ڕێ لە ڕێگای ئیسپانیا وئەندۆرا و خواروی فەڕەنسا پاشان مۆناکۆ و ئینجا چوە ناو خاکی ئیتاڵیا کە رۆم باڵادەست بوو تێیدا. هانیباڵ کەوتە کۆکردنەوەی قەبیلەکانی باکوری ئیتاڵیا، یەکێک لەو قەبیلانەی بڕیار بوو یارمەتی بدات لە جەنگدا دژی ڕۆم دۆریان لەگەڵ کرد و کەوتنە پەلاماردانی سوپاکەی هانیباڵ ،بەڵام لە جەنگەکەدا دژ بە ژەنەراڵ هانیباڵ سەرکوتوو نەبوو. لە ڕێگای ئیسپانیا و فەڕەنسا زیاتر لە نیوەی سەربازەکان لە هیلاکی و لە برسا گیانیان لەدەست دا. لە زستانێکی سەختددا گەیشتنە باکوری ئیتاڵیا، لە کۆتایدا کە گەیشتە ناوچە شاخاویکانی ئیتاڵیا بەفرێکی زۆر باریبوو ئەمانیش دەبوو لەو چیایانەوە بەرەو ڕۆما بڕۆن هەرچەندە سەربازەکان هیلاک بوون و فیلەکان فێری ئەو سەرمایەی ئیتاڵیا نەبوون، بەڵام هەر توانیان چیاکان ببڕن ویەکەمین ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ڕۆم داگیر بکەن. ئەمەش ڕۆمەکانی هەژاند.
شیوازی شەڕ کردنی هانیبڵ و تەکتیکی لە بەرەکانی جەنگ زۆر جوادا بوو لە شێوازی جەنگە تەقلیدیەی کە ڕۆمەکان دەیانکرد.
ئەمەش بوە هۆی ئەوەی کە بڵێین لە ٩٥ جەنگدا هەنیباڵ هیچ جەنگێکی لە مەیدانی جەندا نەدۆڕاند و هەمیشە سەرکەوتوو بوو.
ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی لە دڵی ڕۆمەکاندا چاندبوو، هاتە سەرئەوەی ڕۆمەکان هەموو دێهاتو شارەکان چۆڵ بکەن بەربومەکان بسوتێنن تا هانیباڵ لە برسا کۆڵ بدات، ئەمەش هیچ سودی نەبوو.. هانیباڵ زۆر نزیک بوو بوەوە لە ڕۆما بەڵام نەیدەویست شارەکە بگرێتو کاولی بکات، هەربۆیە جوابی نارد بۆ کۆنگرێسی ئەوکاتی ڕۆما و داوای تەسلیم بونی لێ کردن. ڕۆم بەمە ڕازی نەبوو ڕۆم کەوتە کۆکردنەوەی سوپا لە هەموو چین  وتوێژەکان هەتا هەر کۆیلەیەک بەشداری جەنگی بکرادیە دەیتوانی ئازادی خۆی بکڕێتەوە. 
پاشان یەکێک لە ئەفسەرەکانی سوپای ڕۆم  بە ناوی سکیپۆ ئەفریکانوس کە کوڕی بنەماڵەیەکی ناودارو دەسەڵاتداری ئیتاڵیا بوو وە باوکیشی ژەنەراڵ بوو لە سوپای ڕۆم( باوکی یەکەم شەڕی دژی هانیباڵ دۆڕاند و کوڕەکەی بە برینداری باوکی لە چنگی هانیباڵ ڕزگار کرد) پێشنیارێکی کرد کە دەیەوێت لەو کاتەی کە هانیباڵ سەرقاڵی هێرشە بۆ سەر ڕۆم ئەویش لە هەمانکاتتدا هێرش بکاتە سەر کاتریجان لە تونس. ئەم داوایەی سکیپۆ لە لایەن کۆنگرێسی ڕۆمەوە پێشوازی لێ کراو سکیپۆ بە سوپایەکی زەبەلاحەوە کەوتە ڕێ بەرەو کاتریجان.
لە هەمانکاتتدا هانیباڵ سوپاکەی کەمی کردبوو دەیویست هێزێک بهێنێت بە سەرکردایەتی براکەی بۆ ئەوەی پێکەوە پەلاماری ڕۆما بدەن، بەڵام سوپای براکەی لە لایەن ڕۆمەکانەوە پێش گەیشتنی بە هانیباڵ تەفرو تونا کرا و سەری براکەیان بۆ کردە تورەکەیەکەوە بۆیان هەڵدایە ناو سەربازگەکەی. لە هەمانکاتددا سکیپۆ کەوتە کاولکردنی کاتریجان و هەر شارو ناوچەیەکی داگیر دەکرد دەیسوتاند، تا کار گەیشە ئەوەی حوکمەتی کاتریجان داوایان کرد کە هانیباڵ دەبێت بگەڕێتەوە بۆ پارێگاری کردن لە نیشتیمان.
کاتێک هانیباڵ گەڕایەوە و ڕوبەڕوی سکیپۆ بۆوە لە کۆتا جەنگدا کە لە مێژودا بە  جەنگی زاما ناوبراوە،  توانی هانیباڵ ببەزێنێت بەوەی کە هەمان تەکتیکی جەنگی هانیباڵی کۆپی کردبوو ، واتە هانیباڵ چۆن کەوتە داگیرکردنی  زەویەکانی ڕۆما ئەویش بە هەمان شێوەو  تەکتیک کاری دەکرد.. تا کار گەیشتە ئەوەی هانیباڵ داوای بینینی سکیپۆی کردو داوای لێ کرد جەنگ ڕاگرێت ، لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆر کوژراوەو شەڕێکی بێ هودەیە.. سکیپۆ ئەم داوایەی هانیباڵی ڕەت کردەوە و پێی گوت "تۆ تازەترین تەکتیکی جەنگت بەکار هێنا زۆرت نەمابوو ڕۆما بگریت تاکە هەڵەت ئەوە بوو نەهاتیتە ڕۆما ، من هەمان تەکتیکی تۆم کۆپی کردوە بەڵام هەمان هەڵەی تۆ ناکەم  و تا ناوجەرکەی کاتریجان دەڕۆم و دەیسوتێنم".
لە دوای ئەمڕۆژە و لە ڕوبەڕوبونەوەی زاما هانیباڵ لە مەیدانی جەنگدا دۆڕاو ڕایکرد ، بەڵام ڕۆم نەیدەتوانی بە ئیسراحەت دانیشێت تا هانیباڵ لە ژیاندا مابێت بۆیە دوای چەند ساڵێک هانیباڵیان لە باکوری ئەفریقا دۆزیەوە ، پێش دەستگیر کردنی هانیباڵ خۆی ژەهر خوارد کرد. بەمەش کۆتایی هات بە ترس و دڵەڕاوکێی ڕۆمەکان و ئیمپراتۆری ڕۆم پاش ئەم سەرکەوتنە بەسەر هانیباڵدا  وا گەورە بوو کە نیوەی دونیای داگیرکرد.
ئەم جەنگە لە سەرەتاوە تا کۆتایی نزیکەی ١٢ ساڵی خایاند. 
مەبەست لەم نوسینە ئەوەیە کە کورد دەبێت جەنگ بباتە ناو خاکی دوژمن، بۆ ئەوەی جەنگ ببەیتەوە دەبێت لە سەر خاکی دوژمن بجەنگیت نەک لە ناو خاکی خۆتددا کاولکاری بکەیت. هیوادرام کورد سود لە مێژووی وڵاتان و سەرکردە سەربازیەکان وەرگرێت.
سەرچاوە دۆکومێنە مێژوییەکان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە