ئه م هه موو قه یرانه له کوردستان بۆچی؟

Sunday, 02.28.2016, 16:39

2585 بینراوە


پێشه کی پێویسته که ئاورێک له ئازاد بوونی کوردستان و ئه و هه ل و مه رجه که کورد توانی ببێت به خاوه نی به شێکی زۆری کوردستان و حوکمڕانی تێدا بکات بدینه وه. 
پرۆسه ی رزگاری کوردستان هیچ عیلاقه و په یوه ندییه کی به هێزی چه کداری شاخه وه نییه که ئێستا حزبه کوردی و ناسیونالیسته کان  هه ر ڕۆژه به خه ڵکی کوردستانی ده فرۆشنه وه و خۆیان به ساحێب ماڵ و به زۆری چه ک خۆیان سه پاندووه به سه ر ئیراده و ئابوری و هه موو کره سته کانی ژیانی خه ڵکی کوردستاندا. ئه م  پرۆسه یه هه ڵ ده گڕێته وه بۆ ئه و بوحران و قه یرانانه که له ساڵانی هه شتاکاندا یه خه ی به ڕۆژهه لاتی ناوڕاست گرت و بووه هۆی شه ڕی هه شت ساڵه ی نێوان ئێران -عیراق و دواتر شه ڕی نێوان عیراق – کویت و سه ر ئه نجام تداخولی شه ڕ خوازانه ی ئه مریکا له ژێر دروشمی " نه زمی نه وینی جیهانی " و هێرش کردنه سه ر عیراق و تێکشکاندنی هێزی عه سکه ری و ئابوری  ئه و وڵاته که دواتر بووه هۆی ڕوخانی رژیمی دیکتاتوری بعث و صدام و سه رئه نجام رزگاری کوردستان.
با ئه وه ش بڵێم که قه یرانی ئێستای کوردستان نه عیلاقه ی به شه ڕی داعش و دابه زینی نرخی نه وته وه هه یه و نه به سیاسه تی ١٧٪ بوجه ی کوردستان  که له ٢٠١٥ وه له لایه ن حکومه تی مه رکه زی عیراقه وه بڕاوه.
ئه گه ر حزبه ده سه ڵاتداره کانی کوردستان هه ر ڕۆژه ئه م پروپاگه نده یه ده ده ن به گوێ خه ڵکی کوردستاندا فه قه ت بۆ ئه وه یه که گه نده ڵی و دزی و بێ که فایه تی خۆیان له به ڕێوه  بردن و فه راهه م کردنی بووجه و موچه و خزمه تگوزاریه کانی دیکه بشارنه وه.
قه یرانی ئێستا و کورت هێنانی بوجه ی کوردستان درێژه ی ئه و سیاسه ته چه وت و بێ ناوه ڕؤکه یه که ئه حزابی ده سه لاتدارو ناسیونالێست و مه زهه بییه ی   کوردستان به درێژای ٢٥ ساڵه  په یره وی ده که ن. له ساڵه ی ١٩٩١ وه  دوای ده رچونی پاشماوه ی هێزه چه کداره کانی عیراق ، کوردستان به ته واوه تی ئازاد کرا و دو حزبی سه ره کی کوردستان پارتی دیموکرات و یه کێیتی نیشتمانی بوونه خاوه نی کوردستان . ئه م دوو حزبه له یه که م ڕۆژی ده سه ڵاته وه به جێگای ئه وه که به یارمه تی شاره زایانی بواره جیا جیاکانی کوردستان گه ڵاله ی حکومه تێکی سکۆلار دابرێژن و حکومه تێکی موئسساتی و قانونی پێک بهێنن و سارێژی برینه قوڵه کانی ده یان ساڵه ی خه ڵکی زه حمه تکێشی کوردستان بکه ن بۆ خۆیان و له  پێناو به رژه وه ندی حزبی و شه خصی که وتنه ڕاو رووت کردن و تاڵان وداگیر کردنی زه وی و زار خه ڵک و شۆنه گشتیه کان و ده ست به سه ردا گرتنی داهاتی گومرکاتی ناوچه جیاوازه کانی ژێر ده سه ڵات و نفوزی خۆیان و به ش کردنی له نێوان خۆیاندا.
و له لایه کی دیکه وه که وتنه دابه ش کردنی پۆست و پله حکومییه کان له نێوان خۆیاندا بی ئه وه ی ئاوڕێک له شاره زایان  و پسپۆرانی ناو جه ماوه ری خه ڵکی کوردستان بده نه وه و بهێڵن یه ک که س له خه ڵکی کوردستان به شداری ئه م پرۆسانه بکات و تداخۆلی تیدا بکات. له ساڵی ١٩٩٢ په رله مانێکی کارتۆنیان پێکهێنا که به هۆی گرژی و ئالۆزی نێوانیان ماوه یه کی نه برد که ته عتیل کرا.
له ساڵی ١٩٩٤ دا شه ڕی ناخۆیان ده ست پێ کرد و بونه سه به بی ماڵ وێرانی خه ڵک و نا ئارامی کوردستان و کوشت و کوشتاری سه دان پێشمه رگه و خه ڵکی بێ تاوان و بێ سه ر و شۆن کردنی خه ڵکانێکی دیکه. له لاێکی دیکه شه وه ئه م شه ڕ و نا ئارامییه بووه هۆی ئه وه که حکومه تی به عس به داخوازی پارتی دیموکرات بگرێته وه هه ولێر و به داخوازی یه کێیتی ش حکومه تی جه نایه تکاری کۆماری ئیسلامی هێزی سه ربازی ڕه وانه ی سلێمانی و کرکوک بکات. 
دوای ئاگر به ست عه مه له ن کوردستان بووه دو پارچه به ناوی ناوچه ی زه د و سه وز و" دێگه ڵه" بووه خاڵی سنوری نێوان ئه م دوو به ره میلیشیاییه و تا ئێستاش درێژه ی هه یه. به م شیوه یه  ئه م دوو حزبه قه ومی و عه شیره تییه ئه وی که رژیمی دیکتاتوری صدام پێ نکرا ئه مان بۆیان ته کمیل کرد و خه ڵکی هه ژاری کوردستانیان روبه روی قه یرانێکی گه وره کرده وه.
ئه م وه زعه ،به م شێوه یه له پێناو ڕا و ڕووت کردنی خه ڵک و دزینی سه ره ت و سامانی گشتی خه ڵک له نێوان ئه م دوو مافیا و میلیشیا چه کداره تازه پیگه یشتوه دا  درێژه ی هه بوو تا سه ر ئه نجام  ئه حزابێکی قه ومی- ئیسلامی دیکه به ناو ئوپوزسێۆن سه ری هه ڵهێنا.
ئه م جاره یان شه ڕ و کێشه و ململانێکان که وته نێوان دوو حزبی ده سه ڵاتدار و به ره ی ئوپوزسێون. ئه مه ش بۆ خۆی کێشه و ململانێکی قوڵتری هێنایه ناو گۆڕه پانی کوردستانه وه و موزاهه ره و ناره زایه تی خه ڵکیشی به دوای خۆیدا هینا.
ئه وه بۆ که له ٢٠١٤ دا خه ڵکی سلێمانی ده ستیان دایه که مپینێکی گه وره له مه یدانی سه رادا و هه ر رۆژه به وتاری جیاجیا بۆ خه ڵک که وتنه نووسینی دواکاری و ئه نجامدانی ئه و پرۆژانه که ده بێ ده سه ڵاتدارانی کوردستان ئه نجامیان بدات.
سه رئه نجام ویستیان که به ڕێپێوانێکی هێمنانه کۆتای به که مپین و ناره زایه تێکه بهێنن که له لایه ن چه کدارانی پارتی دیموکراته وه به شێوه یه کی وه حشیانه درانه به ر ده ست رێژی فیشه که وه که بووه هۆی گیان له ده ستدانی ده گه نج و منداڵ و بریندار بوونی ده یان که سی دیکه.
ئه م کاره ساته دلته زێنه خه ڵکی سلێمانی و کوردستانی به ئاگا هێنا که حکومه تی قه ومی -عه شیره تی کوردستان هه ر هه مان شێوه و ڕه وشی به عسیه کان دووپات ده کاته وه و ته حه مولی موزاهره و ناڕه زایه تی خه ڵکی نییه.
جارێکی دیکه ماموستایان ، خوێندکاران و فه رمانبه ران وخه ڵکی نارازی و موعته رزی کوردستان بۆ داواکاری مافه سه ره تایه کانی خۆیان و دژی گه نده ڵی له ساڵی ٢٠١٥ دا ده ستیان دایه موزاهره و مانگرتن و ئێعتراز دژی حکومه تی قه ومی – مه زهه بی کوردستان و ئه مجاره ش دیسانه وه که وتنه به ر لێشاوی سه رکوتگرانه ی  چه کدار و میلیشیاکانی پارتی دیموکرات و جه ماعه تێکی زۆر هه ر له پیر و گه نج و منداڵ له شار و شۆنه جیا جیاکانی کوردستان بوونه قوربانی و یا بریندار کران.
ئه مه ش هاوکات بوو له گه ل ده ر کردنی سه رۆکی په رله مان و وه زیره کانی گۆڕان له حکومه تی به ناو "بنکه فراواندا" و په ک خستن و داخستنی په رله مانی کوردستان له لایه ن پارتی دیموکراته وه. 
ئه م مه سه له ش بۆ خۆی و هاوڕی له گه ل نه دانی موچه ی فه رمانبه ران و ماموستایان و که می ئاو و کاره با و خزمه تگوزاریه کان  ئه ونده ی دیکه قه یرانه کانی کوردستانی قوڵتر و برینه کانی خه ڵکی زیاتر کولانده وه.
هه مووان ئاگادارن که کوردستان له رووی سروشتییه وه ناوچه یه کی  زۆر ده ۆڵه مه نده و خاوه نی نه وت و غازێکی زۆره و زه وی و زارێکی یه کجار گونجاوی هه یه بۆ کشت و کال و خاوه نی کانه به ردی مس و ئاسن و زۆر شتی دیکه یه که ئه توانم بڵێم که ئه گه ر به دروستی که ڵکی لێ وه ربگیرێت و دزی سه روه ت وسامانی گشتی و گه نده ڵی حزبه قه ومی و دینییه کانی کوردستان مه جال بدات به شی بیست  ئه ونده ی دیکه ی خه ڵک ده کات که به ئه وپه ڕی خۆشگوزرانیه وه تێدا بژین.
به ڵام به داخه وه ده بێت بڵێم که کوردستان چه نده ده وڵه مه نده  به سامانه سروشتێکانه وه  که ده توانێت ژیانی ئینسانه کانی به باشترین شێوه دابین بکات زۆر له وه زیاتر فه قیرتره به  ئه حزابێکی چه پ و سکۆلار و ئینسانی سیاسیی واقیعی و یه کسانی خواز و پروفیشیۆنال له بواره جیاوازه کاندا.
دروست ئه مه ٢٥ ساڵی ته واوه که کوردستانی باشور به ده ستی ئه حزابی قه ومی – ناسیونالیزم و مه زهه بییه وه یه ، که له م ماوه دوور ودرێژه دا له زۆربه ی وڵاتانی دونیا به لایه ن که مه وه شه ش حکومه ت و په رله مان و داموده زگای ده وڵه تی بێ هیچ موشکله یه ک ئاڵ و گۆڕ و ده ستاو ده ست کراوه ، به لام که سه یری کوردستان ده که یت فه قه ت نزیک به په نجا  ده م و چاو له پارتی دیموکرات و یه کێیتی نیشتمانی ده بینیت که هه ر ساڵه هه ر ئه مانه ن که دوپات ده بنه وه ، به شێوه یه ک که ئینسان دڵی تێکه ڵ دێت.
هه ر ئه مانه ن که له به فیڕۆ دان و دزینی سه روه ت و سامانی خه ڵک و ناسه قامگیری سیاسیی ، ئابوری و کۆمه ڵایه تی و هه موو قه یرانی بێکاری ، بێ مه عاشی و نائارامی یه ک له دوای یه که کانی ناوخۆی کوردستان ڕۆل و نه قشی تایبه تیان هه یه و هه بووه.
بۆ ئه وه ی ته حلیل و شیکردنه وه ێکی عیلمی و جه وهه ری له وه زع و قه یرانه زه نجیرێکانی کوردستان بده ین ، ده بێت پێش هه ر مه سه له یه ک له جه وهه ر و ئایدۆلۆژیا و کرده وه کانی ئه حزابی قه ومی- دینی کوردستان بکۆلینه وه تا بتوانرێت سه تح و پله ی چاوه ڕوانی له م حیزبانه سه باره ت به مافه ڕه وا و ئینسانیی و چاره نووس سازه کان باشتر بۆ خه ڵکی روون بێته وه.
هه ر وا که له سه ره وه ئیشاره تم پێکرد ، جارێک با ئه وه بڵێم که قه یرانه یه ک له دوای یه که کانی کوردستان پێش ئه وه ی نه تیجه و به رهه می وه زع و قه یرانێکی ناوچه ی و نێوده وڵه تی  بێت، نه تیجه و ره نگدانه وه ی بێ که فایه تی و بێ لیاقه تی سیاسیی و نه تیجه ی ئایدولۆژیای روخێنه ری ناسیونالیستی – ئیسلامی حیزبه کوردیه کانی ناو خودی کوردستانه. به پێچه وانه ی قسه کانی ئیبراهیم علیزاده که له گوفتۆگۆیه ک دا ئه ڵێت " تایبه تمه ندی قه یرانی سیاسیی ئه مڕۆی کوردستان له وه دایه که ده سه ڵات و ئوپوزسێون ، ره نگی یه کیان گرتوو..." یانی لای ئه و ئوپوزسێون رادیکالتر و چه پتره و تێکه ڵ بوونی به حیزبه ناسیوناڵیزمه کان سه رچاوه ی قه یرانه کانی ئه مڕۆی کوردستانه که به بڕوام ئه م بۆچونه ، بۆچونێکی به ته واوه تی هه ڵه و باش نیشاندانی به ره ی ئوپوزسێونی حزبه ئیسلامی و ناسیونالیزمه کانی دیکه یه.
ئه م هه موو قه یرانه زه نجیره یی و به رده وامه  له کوردستان ، به درێژای ٢٥ ساڵی ته واو، به م هه موو سه روه ت و سامانه سروشتی و ناوخۆییه وه بۆ نزیکه ی فه قه ت ٥ ملیون ئینسان ئه و ڕاستییه حاشا هه ڵنگره مان بۆ ده سه لمێنێت که ئه حزابی ناسیونالێست -قه ومی و دینی به گوێره ی ئه و ئایدۆلۆژیا و فیکره کۆن و عه شیره تیه وه که سایکۆلۆژیای ژیانیان بۆنیاد ده نێت به دیلێکی چاره سه ر نییه  بۆ حوکمرانی و بۆنیادنانی عیلم و مه عرفه ت و ئال وگۆڕی سیاسیی و ئابوری و کۆ مه ڵایه تی و ده ستاو ده ست کردنی ده سه ڵات.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یه کیێتی نیشتمانی که دو حزبی سه ره کی مه یدانی کوردستانن هاوری له گه ل سه رجه م حزبه ناسیونالیست و دینێه کانی دیکه دا ٢٥ ساڵه به کرده وه و به روون و ئاشکرا  سه لماندویانه که ئه وان نه  ته نها ئامراز و حزبێک نین بۆ چاره سه ر و حوکمڕانی ، به ڵکو به پێچه وانه وه ، ئه مانه بۆ خۆیان ئامراز و خۆڵقێنه ری ته واوی قه یرانه کان و له مپه رێک بوون له ڕێگای ئازادی و سه ر به خۆی و بدیهاتنی یه کسانی و حکومه تێکی سکۆلار و مودێڕن له کوردستاندا.
ئه مانه زۆر به باشی توانیویانه که له م ماوه دا سه دان و هه زاران میلیارده ر و ملیونر له سه ر حیسابی سه روه ت و سامانی به ش مه ینه تانی کوردستان  بخولقێنن و پێبگه ێه نن و گه نده ڵی ، فوحشا ، و ئیسلام به هه موو به شه کانییه وه زیندو بکه نه وه و ده ستی هه موو جڕ و جانه وه رێکی زیده به شه ری بگرن و به مه یل و که یفی خۆیان له گه ل هه موو حکومه ته  فاشی و ئیسلامییه کانی دراوسیه دا  قه رار و گریبه ست  ببه ستن و کوردستان بکه نه هێلانه ی تیرۆریزمی ده وڵه تی تورکیا و ئێران ، به لام ناتوانن و نایانهه وێت حه تا موچه ی فه رمانبه ران و ئاو و کاره با ی خه ڵکی دابین بکه ن، ڕاستی جێگای شه رمه!!!
له کام وڵات و شۆنی ئه م دونیادا رێژه ی مزگه وت و شۆنه ئاینیه کان (وا چاکتره بڵێـم شۆنی په روه رده و پێگه یاندنی تیرۆریزم) له رێژه ی خوێنگه کان و شۆنه زانیستێه کان زۆرتره جگه له کوردستانی جه لالی و مه لای نه بێت؟
به بڕوام وه شه ی حکومه ت بۆ کوردستانێکی حزبی ، وشه یه کی زیاده یه و جگه له پڕۆپاگه نده ی سیاسیی و ته بلێغی هیچی دیکه نییه. چونکه که ده ڵێن حکومه ت ، ده بێت ئه و حکومه ته خاوه نی هه موو مه لزومات و سیفه ته کانی یه ک حکومه تی تێدا به دی بکرێت ، وه ک ده ستورێکی مودێڕن که هه موو حه ق و حقوقێکی دانیشتوانی تیادا گونجاو بێت، په ڕله مان ، په ڕله مانێک که ده سه ڵاتی ته واوی چاودێری و بڕیاری هه بێت ، سه رۆک هه رێم و سه رۆک وه زیرانێک که خاوه نی شهاده ێه کی به رز بن له یه کێک له بواره کانی خویندندا، نه ک وه ک سه رۆکی هه رێم  که تا شه شی سه ره تای ته واو کردووه،  دادگا و محکه مه یه کی بێ لاین و سه ر به خۆ و کارا، هێزێکی چه کداری خه ڵکی و بێ لاین، ئابورێکی  به هێز و زۆر شتی دیکه . که له کۆی هه مووی ئه مانه یه ک دانه شی شمولی کوردستان ناکات و یه ک دانه شی نابینیت که به شێوه یه کی ستاندارد و بێ لایه ن و حزبی نه بێت.
ئه مڕۆکه سه رۆکی هه رێم و حزبه که ی پرۆپاگه نده بۆ ڕاپرسی گشتی و سه ر به خۆی کوردستان ده که ن. باشه که سێک نییه بڵێت ئێوه ی گه نده ڵ، ئێوه ی کۆنه په ره ست ، ئێوه که بڕواتان به هیچ ئال و گۆڕێکی سیاسی نییه، ئێوه که سه رۆت و سامانی گشتی  به تاڵان ده به ن، ئێوه که به هێزه ی چه ک په رله مان  داده خه ن و سه رۆکه که ی ڕه وانه ی ماڵه وه ده که ن، ئێوه که تا ئێستا سه به بی کوشت و کوشتار و تیرۆری ده یان و سه دان ڕۆژنامه نووس و خه ڵكی بێ تاوانی کوردستانن ، و ئێوه که خوڵقێنه ری هه موو قه یرانه زه نجیرێکانی کوردستانن چۆناوچۆن له رووتان ده ێت که باسی سه ر به خۆی کوردستان بکه ن ئه گه ر بۆ داپۆشینی گه نده ڵی و کرده وه زیده ئینسانیه کانتان نه بێت؟
قه واره ی سیاسیی به ناو "حکومه تی کوردستان" له چه ند حزبێکی قه ومی، ئیسلامی و ناسیونالیزم عه شیره تی پێکهاتووه که یه ک زه ره ش عیلاقه ی به چینی کریکار ، هه ژار و به ش مه ینه تی کوردستانه وه نییه. 
خه ڵکی کوردستان  ده بێت بۆ چاره سه ر کردنی ئه م هه موو قه یرانه که هه موو کات و ساتێک یه خه یان پێ ده گرێت و ته قه له ده رگایان ده دات و خه م و په ژاره یان به سه ردا ئه سه پینێت و سفره ی نانیان بێ خواردن ده کات و قوربانیان لێ ده گرێت ، ده بێ پێش هه موو شتێک یه ک ریز و یه ک ده نگ  به ژن و پیاو و مامۆستا و قوتابی ، فه رمانبه ر و مووچه خۆر بێنه مه یدان و ئیجازه به م حزبه گه نده ل و مافیا سفه تانه  نه ده ن که له مه زیاتر یاری به چاره نووس و کرامه ت و ژیانیان بکات.




(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 4/5)