پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


ج ئابڕو جونیكه‌ له‌سالیادی راپه‌رین پارتی ویەکیتی له‌ترسی جه‌ماوه‌ر هیزیان خستوته‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ ؟

Wednesday, 03.02.2016, 11:31

1157 بینراوە




ئه‌و رقه‌ی خه‌لك له‌به‌عسی هه‌بوو ، ئیستا له‌پارتی ویەکیتی كۆبۆته‌وه‌ ، واتا راپه‌رین نه‌ك ئامانجی نه‌پێكاوه‌ به‌لكو ده‌م و جاوه‌كان گوردراوه‌ ، بەپیجەوانەوە ئیستا  نه‌ك خه‌لكی ساده‌ به‌لكو زۆر دەنگی هوشیار و سیاسیش بەراشکاوانە باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌ عس له‌مانه‌ ده‌وله‌تی و یاسایی تر بوو. وەئەمانەش نمونەیه‌كی هاوشێوه‌ی  بەعسن له‌جه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌لكدا.
هاوكات چون به‌ عس له‌راپه‌رین ده‌ترسا ،ئیستا ئه‌و ٢ حزبه‌ش هه‌مان ترسیان لێ نیشتوە  .ئه‌وه‌تا یه‌كیتی جه‌ندین هه‌زار جه‌كداری لەپشدەر  خستوته‌ ئاماده‌باشیەوە و عولا بۆریان بۆناردوه‌ و شانازی پیدەکەن !، پرسیار ئەوەیە هیزیک خۆی پی سەرپەرشتیاری راپەرینی ئەو دەڤەرە بیت ج شەرمیکە ئیستا لەترسی راپەرین هیز بنیرێ  ؟  پارتیش دوێنێ كۆبۆنه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منیان له‌هه‌ولێر هه‌بوه‌ و كه‌وتونه‌ته‌ حاله‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌لەترسی راپەرینی خەلکی هەولير .  دواتر عەولا بور ج جیاوازیەکی لەگەل داعشدا هەیە ؟ مەگەر وەک ئەوان له‌جه‌له‌ولا و دوز  تاوانی وه‌ك داعشی  ئەنجام نەداوە ؟ وە ئەوە شانازی نیە بجیت داعش سەربری و بسوتینی.. بەلکو جیگای شەرمەزاریە ؟لەهەموی گرنگتر ئەو هیزانە  خۆیان  لەبەرامبەر جی نمایش دەکەن؟ ، خەلکی سڤیل و ژن و منال ؟ وە ئەگەر پکک  هیز بنیری بۆپالپشتی خەلک  تاراپەري و گوران بەرنامەی راپەرینی هەبیت دلنیابن ئەو هیزە لەهیزە ئیرهابیەکەی بەعسی ٩١ جارەنوسی باشتر نابیت ،  کەهەموو کوجە و کۆلانیکی مالانیان بەوهەموو باکگراوەندە ئیرهابیەی هەیان بوو  گرتبوو. بەلام کەخەلک راپەری جەندین فیرقەی سەربازی تەسلیم بوون ئەمە جگە لەوەی هیزی پارتی ویەکیتی ، وەک بەعسیەکانیش خاوەن بیروباوەر نین و جونكه‌ لەشیوەی جاشن  .... بۆیە بایەکیتیەکان شەرم لەخۆیان بکەن کەوتونەتە نیو ج هاوکیشەیەکی سیاسی ؟  لەلایەک کەوتونەتە نیو یاری سیاسی پارتی و لەلایەکی ترەوە  لەترسی راپەرینی خەلک هیز دەنیرن ؟