پارتى لەچەقى قەیرانەکاندا (بەشى دووەم)

Sunday, 06/03/2016, 22:55

2508 بینراوە


ئەگەر سەیرى جیهازى سیستمى بەڕێوەبردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەئێستادا بکەین لە جەستەى نەخۆشێک دەچێت  پێویستى بە نەشتەرگەرى خێرا هەیە تاکو بتوانێت جارێکى تر لەسەر پێى خۆى بوەستێت، بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە بیست و چوار ساڵە ئەم ڤایرۆسە توشى جومگەکانى حکومەتى هەرێم بووەتەوە، ئەم ڤایرۆسە جیاوازە و لەو ڤایرۆسە ناچێت کە توشى مرۆڤ دەبێت،چونکە ئەم ڤایرۆسە حزبى بنەماڵە و بەرژەوەندییەکانى دروستیان کردووە و هەرێم وەک بێژنگى لێهاتووە و جێگەیەکى ساغى نەماوە، تاوەکو ئەگەر هاوڵاتیەکى بیانى بەقەدەر پێى کەوتە ئەم وڵاتەوە بڵێین ئەوە دەستکەوتەکانى حزبى بنەماڵەیە بۆ هاوڵاتیانى کوردستانى بەدەستهێناوە. ئەوەى هەیە لەماوەى بیست و چوار ساڵدا شانازى نیە بۆ حکومەتێک کە سامانى ژێر زەوییەکەى گەورەترین داهات بێت، بەڵام لە سایەى حکومەتێکى بێ پلان ئەم سامانەمان لێ بووە بە نەعلەت، و جگە لەوەى تەنها یەک دامەزراوەى یاسایی و شەرعى هەبوو، ئەویش سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بوو، بەڵام لەلایەن سەرۆکە ناشەرعى و حزبە کودەتاچیەکەیەوە لە کارو و چالاکى خرا، لێرەوە هیچ تروسکاییەک نابینرێت. کاربەدەستانى حزب  وحکومەت بەناوى سپیکردنەوەى پارەوە خەریکى تاڵانکردنى سەروەت و سامانى میللەتن بە کۆمپانیاکانى نەوت، کە خۆیان شەریکە دزى یەکەمن، هەربۆیە کە سەیرى ئەم حکومەتە دەکەین، قەیرانەکانى وەک دلڕۆپەکانى باران ڕۆژ لەدواى ڕۆژ لەزیادبوندان، هۆکارى سەرەکى ئەم قەیرانانەش سەرۆکە ناشەرعیەکەى بەناو هەرێمە کە تازە لە خەونى ئەوەدایە دەوڵەت بۆ کورد دروست بکات، خۆشى بکات بە ئاغا و شێخەکانى کەنداو، بەڵام ئەم شێخەى هەرێم پێچەوانەى شێخەکانى کەنداوە، ئاشکرایە وڵاتەکانى کەنداو کێشەى موچە و کارەبا و دەرمانى بەسەرچویان نیە،بەڵام خەلکى کوردستان دەبێ بە چوار مانگ چاوەڕێى موچەیەک بکات.  کەسەیرى سیستمى حکومەت و دیموکراسی هەرێم دەکەیت  ڕێک ئەو وێنەیە دێتە بەرچاو کە ئەم هەرێمە بەسەر هەسارەیەکى ترەوە بێت.  بیست  وچوار ساڵە دۆش داماوە بەدیار کێشەکانی خۆیەوە و لەچاوەڕوانى مەرگی خۆیدایە و لەبرى چارەسەر و پلان، خەریکى دروستکردنى قەیرانى ترە، ئەم حکومەتەى بارزانى و برازاکەى دەیبەن بەڕێوە لەو چیرۆکە ئەفسانەییەوە زۆر نزیکە کە مەملەکەتى مەیمون دەبەن بەڕێوە و پلاندانەر و عاقلەکانیش مەیمونێکى بچوکى هاوردەکراون لە مەملەکەتێکى ترەوە، کە لە ئەزەلەوە ئەم مەملەکەتە قوربانى و چەوسێنراوەى دەستى ئەو مەملەکەتەیە کە مەیمونەکەى لێوە هاوردەکراوە. قەیرانەکانى حکومەتى هەرێمیش  لەو چیرۆکە دەچێت کە لە فکرى یۆنانى کۆندا هەبوونەو پاڵەوانەکانیشى لەو پاڵەوانانە دەچن کە نقوم بوون لە خوێندا و لە گەندەڵییەوە تێوە گلاون. بۆیە ئەگەر ئەم چیرۆکە ئەفسانەییانە دەخوێنیتەوە واهەست دەکەى هەموویان واقعن و لە ئێستاى کوردستان ڕوویانداوە و پاڵەوان و فەرمانڕەواکان لە میراتى ئەم چیرۆکانەوە بۆمان جێماوە!؟ ئەم شەڕە نەگریسەى لە نەوەدەکانى سەدەى ڕابردوودا کردیان، شەڕێک بوو لەپێناو گێڕانەوە و  شوناسى نەتەوەیەک نەک بەرژەوەندى حزبى! جا هەر ئەو شەڕەش بوو ئێستا ئەم حکومەتە پێشکەوتوەى بەرهەم هێناوە !؟ بەرهەمى گێڕانەوەى مافى زەوت لێکراوى کوردە لەدەست سوڵتانى عوسمانیەکان بە ڕابەرایەتى حزبە شۆڕشگێڕەکانى کوردستان!؟ هەربۆیە دەبینین ئەم مافە بە نەتەوەکان دراوە بۆ دیاریکردنى مافى چارەى خۆنوسین، بارزانى لە هەگبەى ڕووداوەکانى 2016 دا بە نیازى ڕاگەیاندنى دەوڵەتە !. چونکە ئەمە ئەوان نەبوون کە بە دیاریکراوى لە ساڵى 2003 نەبوونە هۆى دواخستنى دۆزى کورد! ئەوان نەبوون لە 2003 وە بازرگانى بە سامانى مییلەتەوە دەکەن! خۆ ئەمان نەبوون شەنگال و ژن و کچە ئێزدییەکانمان لەدەست داعش ڕزگار نەکەن! کۆسپى گەورەى ئەم نەهامەتیانە ئەمان نەبوون نەخێر! سى و یەکى ئاب و دەبابەکانى بەعس و تورک و ناقیلەکانى ئێران لە کوردستان تەراتێنیان دەکرد! بەڵکو ئەمان دژى ئەمە وەستانەوە و قوربانیاندا لەم پێناوەدا! نەخێر کێ دەڵێن ئەمانە بوون!؟ ئەمان حزبى شۆڕشگێڕبوون  هاوشێوەى حزبەکەى بارزانى و لەو ساتانەدا لە  هەسارەیەکى تر بوون! ئەمە گەلى کورد خۆی بوو. مێژووى تەمەنى پارتى بریتییە بووە لە دژایەتى دۆزە ڕەواکانى کورد، لەهەر جێگە و کاتێکدا ئەگەر دەستکەوتێک بۆ گەلى کورد هاتبێتە پێشەوە، ئەگەر لەسەر دەستى پارتى و بە ویستى بنەماڵەى بارزانى نەبووبێت ئەوا دژایەتیان کردووە. دژایەتى کوردانى ڕۆژئاوا سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە