پیرۆزبایی/ کۆمەڵەی منداڵانی کورد / لە نەرویج بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتـان

Tuesday, 03.08.2016, 19:28

2217 بینراوە


بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، کە رێکەوتی (٨) ئاداری هەموو ساڵێکە  جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان بە تایبەتی و، ئافرەتانی  جیهان بە گشتی دەکەین . 
ئافرەتانی کوردستان شایەنی ئەوپەڕی رێـز و ستایشن .. چونکە بە درێژایی  مێژووی پڕ لە شکۆداری و سەروەریی گەلەکەمان .. شان بە شانی براکانیان  لە هەموو بوارەکاندا رۆڵێکی بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشاندا هەبووە .. لە ئەمڕۆشدا ئافرەتانی کوردستان بوونەتە پێشەنگ و نموونەی ئافرەتانی جیهان  .. ئافرەتانی کوردستان پەڕلەمانـتارن، وەزیـرن، سیاسەتمەدارن، هـاوسەرن،  دایکن، نووسەرن، چالاکـوانن، ئەفسەرن، مامۆستان، پزیشکن، شۆڕشگێڕن و  پێشمەرگەن و چەکی سەربەرزی و ئابڕوومەندیان بە دەستەوەیە و، شان بە شانی  برا پێشمەرگەکانیان، لە سەنگەرەکانی پێشەوەدان و، سنگیان کـردوون بە قەڵغانی  بەرگـری و پاراسـتن، لە خاکی پـیرۆزی کوردسـتان .. بەڵکو کچـە پێشمەرگەکانی کوردستان بوونەتە نموونەی قارەمانێتی ژنان لە هەموو جیهاندا .. بوونەتە مایـەی  ڕێـز و شانـازیش بۆ کورد و کوردسـتان . 
ئەی خوشکانی دڵسۆز و تێکۆشەر و قارەمانمان، چەند ستایشتان بکەین هەر کەمە  دووبارە .. هەزار جار پیـرۆزبێت لێتان رۆژی جیـهانی ئافرەتـان 
رەزا شوان / سەرۆکی کۆمەڵەی منـداڵانی کورد / لە نەرویج
نەرویـج : (٧ی / ئاداری/ ٢٠١٦)