پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


كام لایه‌ن و كه‌سایه‌تی ئیسلامی ئیدانه‌ی ژینۆسایدی كورده‌ ئێزیدیه‌كانی كردوه‌ !؟

Friday, 03.11.2016, 8:33

1654 بینراوە


ناپاكیه‌كه‌ی بارزانی و پارتی به‌ هیچ ده‌سه‌ڵات و میدیایه‌ك ناسڕێته‌وه‌
رۆژی چوارشەممە 9/3/2016 له‌یه‌كێك له‌هۆڵه‌كانی په‌رله‌مانی سوید سیمنارێك بۆ نادیه‌ موراد سازکرا، ئه‌و كچه‌ی، كه ‌له‌سیمناره‌كه‌ گوتی شەش برا و دایكی له‌گه‌ڵی بوون، ئەوانیان جیاکردەوە و به‌ به‌رچاویان شه‌هیدكران ، خۆشی تا ئه‌و ڕۆژه‌ی رزگاری بوو،وه‌ك له‌ وه‌لامی  دكتۆڕێكی سویدی كه‌ پرسیاریكی ئاراسته‌ کرد، کە چۆن رۆژانه‌ مامه‌له‌ی سێكسیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرا،  نادیە وتی: رۆژانه‌ی چی!؟ ئێمه‌ زۆربه‌ی كاته‌كان به‌كاتژمێر ده‌فرۆشراین و له‌باوه‌شی داعشێكه‌وه‌ بۆ داعشێكی تر دەگوازراینەوە.
نادیە باسی له‌وه‌ش كرد كه ‌به‌خۆی چه‌ندین منداڵی ته‌مه‌نی بچوکتر لە نۆ ساڵەی بینیوە‌، ده‌ستدرێژی سێكسیان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ ، هەروەها كوڕه‌بچوكه‌كانیان به‌ره‌و سه‌ربازگه‌كانی داعش دەنارد تا فێری‌ شه‌ڕیان بكه‌ن ... 
نادیە کە قسەی بۆ دانیشتوان دەکرد ده‌یان له‌ئامه‌ده‌بوانی سیمناره‌كه‌ی به‌ بابه‌ته‌كه‌ی گریاند ، ته‌نانه‌ت سویدیه‌كان به‌بینینی نادیه‌ موراد هه‌ندێ جار فرمێسكه‌كانیان نه‌ده‌وه‌ستا، من وه‌ك ڕێزگرتن بۆ نادیه‌ موراد و كه‌یسی کوردە یه‌زیدییه‌كان چووبووم، له ‌هزرمدابوو له‌نێو سیمناره‌كه‌ ئەم پرسیارە بوروژێنم، كه‌ چۆن هێزه‌كانی پارتی ئێوه‌یان وه‌ك نێچیر بۆ راوچییه‌كی برسی وه‌ك داعش‌جێهێشت؟ به‌ڵام هه‌ستم كرد باسەکە‌ له‌سه‌ر داعش لاده‌چێ و له‌ قازانجی كورد له‌به‌رده‌م سویدیه‌كان له‌م چركه‌ساتەدا بە باشی ناشکێتەوە كه ‌هاوسۆزییه‌كی زۆریان بۆ نادیه‌ موراده‌كان هه‌بوو وه‌ به‌رنامه‌ی دابین كردنی خزمه‌ت به‌ژن و مناله‌كانیان باس ده‌كرد له‌سوید و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان  ، به‌ڵام هه‌موو سیمناره‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر ووشه‌یه‌كی ئه‌و قوربانیه‌ی ده‌ستی داعش هزرم لای ناپاكیه‌كه‌ی بارزانی وسوپا ناپاكه‌كه‌ی پارتی  بوو. ئاخر  ئه‌مه‌ چ سه‌ركرده‌یه‌كه، چ بنەمالەیە و حیزبێکە، کە‌ نێو ملیۆن خه‌ڵكی هه‌ژار و ژن و مناڵی بکاتە قوربانیی و دیاری؟، چ سەرۆکێکە بۆ كارتێكی سیاسی بۆ دڕه‌ندترین گروپی سه‌ر ڕوی زه‌مین؟ سه‌یر بكه‌ن چۆن مەسعود بارزانی به‌دیاری میلەتێکی بۆ داعش جێهێشت؟
نادیە موراد پاش سێ مانگ، رایکرد و رزگاری بوو لەوە بەدواوە و تا ئەمڕۆ  بە زۆر وڵات و شاردا دەگەڕێت و لە کەناڵی تەلەفیزیۆنە جیهانییەکانەوە چاوپێکەوتن و دیداری لەگەڵدا دەکرێت، دەیەوێت کارەساتی ژینۆسایدی کوردە یەزیدییەکان بە هەموو دنیا بگەیەنێت، کە داعشە دڕندەکان بە ناوی ئیسلامەوەچییان بەسەر هێناون، سەردانی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردوە و لەوێش قسەی کرد، زۆربەی  نوێنەری وڵاتەکان گوێیان لێگرت، وەک لەو وێنەیەدا دەبینن چۆن هەندێک لەو نوێنەرانە کاتێک گوێبیستی ئەو کارەساتەی بەسەر نادیەدا هاتووە فرمیسک بە چاویاندا دێتە خواری. ئیسلامە کوردەکان، حیزبە ئیسلامییەکان، هەروەها ئەو مەلایانەی لە مینبەری مزگەوتەکانەوە باسی هەموو شتێک دەکەن، کە پێشەکی دەمەوێت ئەوەیان پێ بڵێم، ‌منیش دژی ئه‌وه‌م سوكایه‌تی به‌ هه‌رچی ئاین هه‌یه‌ بكرێ، بەلام کاتێک ئێوە ئەوە باسی دەکەن، کە هەندێک لایەن و کەسایەتی دژی ئیسلامن و سوکایەتی دەکەن  دەمەوێت لێتان بپرسم ئایا پارتی له‌ زاخۆ کە چه‌ند په‌رتوكه‌ قورئانی سوتاند و چه‌ندتان وه‌ك ئیستا بوێریتان هه‌بوو ئیدانه‌ی بكه‌ن؟ چه‌ندتان ئیدانه‌ی داعش كرد كه‌ئه‌و هه‌موو چیرۆكه‌ مه‌رگه‌ساته‌ی به‌سه‌ر نادیه‌ موراده‌كاندا هێناوه‌ ؟  یان ئه‌ردوگانی جه‌لاد ئه‌وهه‌موو تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌تان كرد  و سوپاكه‌ی به‌پۆستاله‌وه‌  ده‌جنه‌ نێو مزگه‌وت  و نوێژكردن كه‌ی بوێریتان هه‌بووه‌ قسه‌یه‌ك بكه‌ن ؟ لێره‌دا درۆزنی بیروباوه‌ر و داكۆكیه‌كانتان ده‌رده‌كه‌وێ.
ئیسلامە کوردەکان ئایا ده‌زانن تا ئێستا ٣٤٠٠ ژن و مناڵی كوردی ئێزیدی وه‌ك كۆیله‌ و لوتكه‌ی به‌ربه‌ری به‌ناوی ئاینی ئیسلام ده‌ستدرێژی سێكسیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌كرێ ؟ كام پارت و كه‌سایه‌تی ئیسلامی ئیدانه‌ی كرد، بفه‌رمون یه‌ك به‌ڵگه‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ ی به‌رامبه‌ر كورده‌ ئیزیدیه‌كان كرا   ؟ ده‌زانن ته‌نیا پارت و رێكخراوه‌ ئیسلامیه‌ جیهانیه‌كان ئیدانه‌ ی ئه‌و تاوانه‌یان نه‌كرد ؟ ئێوە مافی خۆتانه‌ ره‌خنه‌ له ‌بێڕێزی به‌ ئاینه‌كه‌تان بگرن ، به‌ڵام کەمێک ویژداانتان بجوڵێت و راستگۆ بن، دەبوو کە پارتیش هه‌مان سوکایەتیی بە قورعان و بە ئایندارەکانتان دەکات، هه‌مان هه‌ڵوێستان لە بەرامبەری هەبوایە؟ هەروەها له‌سه‌ر كورده‌ ئێزیدیه‌كان ئیدانه‌ی داعشتان بکردایە، پرسیارتان لە پارتیی و لە بارزانی بکردایە، کە بۆچی شەنگالی بۆ داعش چۆڵ کرد!  ئەو کارەی پارتی کە ئەو ناوچانەی بۆ داعش چۆڵ کرد هەمان سوکایەتییە بە ئاینەکەتان.، ئەوەتا نادیە موراد روویەکی دیکەی ئیسلام پیسانی جیهان دەدات!  لە بەرامبەر ئەمەدا ئێوە چی دەڵێن!؟