هێشتا براکانمان لە گەرمەی شەڕدابوون و زۆریش هەبوون هەر بە تەمای گەڕانەوەی ڕژێم بوون و گاڵتەیان بە راپەڕین دەهات و ئێستاش کاربەدەستن و کوردایەتی ئەفرۆشن،،.
هەر ئە کاتە بە دەستپێشخەری خۆم و ڕاوێژ لەگەل کاک حەمەی حەمەسەعید و کاک حەکیمی مەلا ساڵح، بڕیاڕماندا یادی هەڵەبجە و نەورۆز بکەینەوە لە و شارەی کە سەددام ناوی نابوو هەڵەبجەی تازە، چونکە زۆرەبەی هەڵەبجەییەکانیان لەوێ کۆکردبوویەوە.
کاک حامیدی حاجی غالی، هەستا بە دابین کردنی خەرجی ئامیری دەنگ و پەخش وموزیک بۆ هەردوو مەراسیمەکە،.بەرپەرشتی یادەکەی کرد و بەڕێوەبردنەکەشی خستە ئەسۆی من.
تیپی نواندی هەلەبجە و تیپی مۆسیقای شەم بە هەموو ئەندامەکانی بەشداری کارە هونەرییەکانیان کرد، و ڕێکخستنەکانی یەکییەتی و شیوعی و سۆسیالست و خەڵکی چالاکەنە بەشداربوون.