بۆ پرۆفیسۆر عزالدين مصطفى رسول

Tuesday, 15/03/2016, 22:50

3523 بینراوە


دوو دەهە لە مەو پێش، کۆمەڵەی کوردی لە شاری (ئوربرو=  Örebro) لە ووڵاتی سوێد، سیمیناریک ساز کرد بۆ دوکتۆر (عز الدين مصطفى رسول) کە دەها هاووڵاتی کورد لە هەندەران بە ژن و مەردەوە ئامادەی بوون. پاش تەواوبوونی سیمینارەکە، دەرگای پرسیار و تێبینیەکان کرایەوە، تا ئامادە بوان ئاراستەی دوکتۆر بکەن. منیش وەکو یەکیک لە ئامادە بوان، هەندی پرسیار و سەرنج و تێبینیم هەبو لە سەر لیدوانەکانی. لە نێوانیان دا، ناوی سەرکردە و نووسەریکی بنەماڵەی بەدرخانیەکان کە لە ووڵاتی شام نیشتەجێ بوو هاتە پێشەوە، لە نێوان قسەکانم، من گوتم ناو براو وەها قسەیکی کردووە لە یەکیک لە پەڕتووکەکان کە بە زمانی عەرەبی نووسراوە. دوکتۆر (عز الدین) یەکسەرە گوت ئەو کەسەی کە تۆ ناوی ئەبەی هیچی بە عەرەبی نە نووسێوە. ئامادە بوانیش، هەر وەکو سەر جەم نەتەوەی کورد شت نا خوێنن و هیچی پیان نییە، لەبەر ئەمە ناتنە ناو پوختە وکورتەی قسە و باسەکە، بەڵکو مقۆمقۆ لە پشتی سەرمەوە دروست کرا، دیار بوو کە لە گەڵ قسەکانی من نەبوون، لەبەر ئەوەی ئەو دوکتۆر (عز الدین)ە من کێیم؟. منیش بۆ ئێ ڕۆژی، پێشەکیەکەی پەڕتووکی زانای کورد (محمد أمين زكي) کە زانای ناو دار (محمد علي عوني) وەریگێراوە بۆ سەر زمانی عەرەبی نیشانی ئەو برادەرەم دا، کە لە سیمینارەکە لە گەڵم بوو، کە تیا هێما بۆ ئەو کەس کوردە کردووە لە شام نیشتە جێ بوو، کە پەڕتووکی بە زمانی عەرەبی نووسی بوو. برادەرەکم، گوت تا دوکتۆر لە سوێدە لە گەڵ نامەیک بۆی بنێرە تا بزانی وڵامەکەی دروست نەبوو، گوتم پێ پێوست ناکا. ئە لێرا بابەتەکە بۆ من تەواو بوو، لە بیرم کرد. بەڵام قسەیکی تری دوکتۆر (عز الدین) ئەوە زیندوو کردەوە لە مێشکم، کە لە سەرەوە وەکو خۆی گێرامەوە بۆتان. ئەوەیش ئەمە بوو، پێش چەند مانگیک لەمەو بەر، دوکتۆر (عز الدین)ی بەڕێز، لە یەکیک لە تەلەفیزیونەکانی کوردستان، بە بێ چون و چرا،گوت:"ووشەی" تەن" ووشەیکی کوردی نییە فارسیە! ". وا دیارە، دوکتۆری بەڕێز لە بیری چوو بوو، کە ئەو مرۆڤیکی ئەکادیمیە بایستی بە قسەکانی گوێرەی زانست و ژیربێژی بێ. ئەفسوس، بە پێچەوانە، وەکو یەکیک لە سەرکردەکانی کوردستان بەشێوە فەرمان قسەی کرد:" ئەمە کوردی نییە فارسیە". بێ ئەوەی لێکی بداتەوە بۆ بینەرانی تەلەفیزیونەکە!. بۆ زانین، ووشەی "تەن" لە زمانی کوردی دا ڕۆڵێکی یەک جار گرنگی هەیە. کاتی تۆ ئەم ووشەیە لە زمانی کوردی دەر ئەکەی و دووری خەیدەوە بێ گومان تییریکی ژەهراوی ئاراستەی دڵی زمانی نەتەوەی کوردی ئەکەی؟. دوکتۆری هێژا، باش ئاگایە، کە زمانی کوردی هێشتا زمانیکی یەک گرتوو نییە؟. ئایا بەڕێزیان تۆزیک (زمانی) کەڵهوری ئە زانی؟ یان (زاراوەکانی)تر؟. ئاخر نابێ تۆ تەنانەت زمان یان زاراوەی سورانی بزانی کە تەمەنی دروست بوونی  لە سێ سەد ساڵ تێ ناپەری و بڕیار بدەی لە سەری زمانی کوردی بە گشتی، کە چەند هەزار ساڵ تەمەنیە؟ وەکو کەڵهوری، یان لەکی، یان کورمانجی، یان هەورامی، یان فەیلی، هەتا دوایی، کە ئەمانە سەرجەمیان سەرچاوەی زمانی کوردیین؟. ئەمن هەتەر ناکەم، پرسیار ئەکەم بەڵام تۆزی بە دەنگی بەرزەوە؟. ئەوانی کەڵهور و فەیلی و ئەوانەی تر لە دەڤەری گاوارە و دەورو بەری ڕێژاوی پیرۆز؟، کە ئەمە هەزاران ساڵە ئەم ووشەی " تەن"ە بەکار ئەبەن لە ناو شاخ و چیاکانی کوردستان، کە ئەو کات هەر چاوی باوک و باپیرەیلیان بە ڕەنگ و ڕەگەزی فارس نەکەوت بوو؟. ئایا دوکتۆری بەڕێز وەکو ڕەخنەگریک نازانی ئەم ووشەی "تەن"ە لە پەڕتووکە پیرۆزیەکەی زەردەشتی خۆمان (ئاڤێستا - ئاوێستا)هاتووە بە شێوەی "تەنو = Tenu" بە مانای جەستە، لەش (٧٠٠) ساڵ پێش زایین؟.دوکتۆر باش ئەزانی، کە مێژوو سەرهەڵدانی زردەشت و ئایینەکەی جیاوازی هەییە، من کەم تر مێژووم هەڵبژارد کە ئەوەیش (٧٠٠) ساڵ پێش زایینە. پڕسیار لێرا ئەوەیە، ئایا زەردەشتی پەیامبەر (د.خ) فارس بوو کە ئەم ووشەی "تەنو = Tenu" بەکار برد؟. وەکو مێژوو باس ئەکا، ناوی فارس یەکەم جار لە لە گەڵ کورەشی گەورە یادکراوە کە ئەویش شاهی ئەخمینیەکان بوو، کە لە نێوان ساڵی (٥٥٩-٣٣١) پێش زایین فەرمان ڕەوایی کرد؟؟. دیسان، ووشەکە لە زمانی پەهلەوی هاتووە بە هەمان شێوە "تەن - Ten" کە زمان کوردە ئیلامیەکانیش بوو. تا ئەمڕۆیش شاریک هەیە سەر بە ئوستانی (محافظة) ئیلامە ناوی "پەهلە"یە. بەڵام  لای عەرەبەکان بە هۆی نە بوونی پیتی "پ" لە زمانیان دا ئەی گۆڕن بە پیتی "ف" هووەکەیش "ه" ئە گۆڕن بە پیتی "ي" پاشان بە خەڵکەکەیشی کە هەڵگری ناوی پەیلیین ئەڵێن فەیلی. لە پەڕتووکە بەناو بانگەکەی (یاقوتی حەمەوی) "معجم البلدان" لە لاپەرەکانی (٤٠٦ - ٤٠٧) چاپی ووڵاتی میسر لە ژێر ووشەی فەهلو هاتووە: زمانی ئێرانیان لە سەردەمی کۆن بە پێنج زمان قسەیان کرد لە وانە: پەهلەوی، دری، پارسی... . ئەگەر فارسی و پە‌هلەوی یەک زمان بوو یاقوت ناو هەر دوو زمانەکە " پەهلە و فارس" تومار نەدەکرد؟. فارسەکان... بۆجیاکردنەوەی پەهلەوەی باشوور لە پەهلەوەی باکوور ووشەی پارسیک پێ لکانن. ئیلامیەکان بەم دواییە سورانیەکانیش ئەمڕۆ شێوە زاریکی پەهلەوی بە کار ئەبەن ئەوەیش گوراننی پیتی "د"ە، بە "ت"، کاتی گەرەکیان بڵێن مەهاباد ئەڵێن مەهابات هەتد، بەڵام ئیلامیەکان بە شێوەکی زۆر تر ئەم "ت"ئە لە کۆتایی ووشەکان بەکار ئەبەن. بێجگە لە مانەی کە باسمان کرد، هندیەکانی دێرینیش لە هیندوستان هەر وەکو ئێمە بە جەستە گوتن " تەنو= Tenu"؟. ئەفغانەکانیش دیسان ئەڵێن "تەن = Ten". هەر وەها گیلەکی کە یەکیکە لە زمانەکانی ئێرانی دەڤەری گیلان و مازەندەران لە کەناری دەریای خەزەر، خاوەنی سێ زاراوەیە، گیلەکی ڕۆژئاوا، گیلەکی ڕۆژهەڵات، گیلەکی گاڵشی، ئەڵێ: "تان  Tan=" هەتادوایی.  ئەم نەتەوانە کە ووشەی "تەن" بەکار بردن و ئەبەن, بۆمان دیار ئەکا ئەگەر ووشەکە کوردی ڕەسەنیش نەبێ، ئەوە هیچ نەتەوەیکی تر نا توانی بڵێ هینی منە بە تاق و تەنیا، بە ڵکو دەتوانین بڵێن ووشەیکی ئاریی ڕەسەنە؟. ئەگەر ڕێی پیم بدەن من لێرا چەند ووشەیکی کوردی ڕەسەن بیخەمە سەر کاخەز بۆ خوێنەری بەڕێز، کە زانیاری و هەواڵ نییە، بەڵکو شیکردنەوەیە، لەلایانی خۆمەوە. بێ گومان دوکتۆر باش ئەزانی، کە جیاوازی لە نێوانی زمانی کوردی و عەرەبی یەک جار زۆرە، بەڵام ئێمە هێما بۆ یەک جێوازی ئەکەین، ئەوەیش شێوەی داڕشتنی ووشەیە، کە لە زمانی عەرەبیا بە شێوەی ووشە داڕشتن ئەڵێن (اشتقاق) بەمانای لە ڕیشەی یەک ووشە ووشەی تر دروست ئەکەن، وەکو سمن کە ڕۆنە، سمان کە ڕۆن فرۆشە، سمین کە قەڵەوە هتد. بەڵام زمانی کوردی شێوەی تێکەڵاوبوون بە کار ئەبا، بە عەرەبی ئەبێ بە(امتزاجی - التصاقی)، بە مانای لە دوو یان سێ ووشە یەک ووشە داڕشتێ، وەکو ووشەی کوردستان، لە دوو ووشە پێک هاتووە کورد و ستان، یان ووشەی نەورۆز دیسان لە دوو ووشە پێک هاتووە "نەو" و "ڕۆز"، یان ناوی شاری (کەرکووک) کە لە سەرەتا (گڕکووک) بووە، "گڕ"ەکە بە مانای گڕی ئاگر، "کووک"یش بە مانای بەردەوام بێ وەستان. کوردەکان لە سەر دەمیکی زۆر کۆن لەبەر ئاگرەکەی باباگرگر ئەم ناوە بۆی نانە هتد. ئێستە با باینە سەر ووشەی عەرەبی چۆن داڕشتن. کاتی عەرەب ئەڵێ (طنبور) هەر لە ئاخاوتنەکەی دیارە کە ئەم ووشەیە بە پێچەوانەی زمانی عەرەبە، چونکە لە دوو ووشە پێکهاتووە کەواتە عەرەبی نییە. فەرهەنگی (لسان العرب)یش وها ئەڵێ: الطنبور: فارسي معرب دخيل، أصله دُنْبَه بَرَه أي: يشبه ألية الحمل. هەر وەها فەرهەنگی (قاموس المحیط)یش ئەڵێ. خوێنەوەری کورد بایستی ئەمە بزانی کە عەرەبەکان هەر شتیک بۆنی کورد پێ بێ یەکسەر ئەڵێ ئەمە فارسیە. خوالیخۆش بوو زانای گەورە (مصطفى جواد) ئەڵێ: عەرەبەکان هەر لە ڕۆژهەڵاتی عێراقەوە بەرەو سەر هەموو دانیشتوانەکەی بە فارس لە قەلەم ئەدان. چونکە ئیمبراتۆری بوو بە ناوی فارس، وەکو ووڵاتی یەکێتیی شۆرەوی پێشوو هەموو نەتەوەکانی ناوی بە هاوولاتی شۆرەوی ناسراو بوون؟. هاووڵاتانی یوگسلاویش هەر بە هەمان شێوە. با تۆزیک لە سەر ووشەی " طنبور"ی شێوازی عەرەبی بوستین. باشە ئەوە بزانن کە عەرەب زۆربەی زۆری ووشەکانی زمانەکەی لەم لاو ئەو لاو کۆی کردوتەوە، بە تایبەت لە زمانی کوردیا بەگوێرەی جوگرافیا، چونکە نزیکین لیان. هەر وەکو گوتین، جیاوازی زۆرە لە نێوان زمان عەرەبی و زمانی کوردی دا هەیە، بەم بوونەیەوە کاتی عەرەب ووشەیک لە زمانی کوردی وەرئەگری پێویستە دەست کاریی بکا تا بگونجی لەگەل زمانەکەیان. وەکو ووشەی تەمورەی کوردی، پیتی "ت"ئەکە کردویانە بە "ط"ی عەرەبی، پیتی "م"ەکەیش کردویانە بە "ن"، دیسان وێرای پیتی "ب"ئەکیش خستنە سەری و بوو بە "طنبور". هەر وەکو ووشەی تورشیات پیتی "ت"ئەکە کردویانە بە "ط" و کردیان بە طرشي، (مخلل). بە هەمان شێوە ووشەی تاوەیان (المِقلاة) کردیانە بە طاوة. یان تەور، دیسان پیتی"ت"ئەکە گۆریان بە "ط"و کردیان بە "طبر". ئەگەرچی ناوی تەور ناوەڕۆکەکەی دیارە کە کوردیە، چونکە وەهایە "تە" کورت کراوەی "تەنە" بە مانای ئامراز، "ور"یش بە مانای "بڕین"ە. هەر وەکو خوێنەری هێژا ئەزانی تەور تایبەتە بە بڕین. بە بوونەی گۆرینی پیتی "ب" بە "و" ئەم شێوازە لە زمانی کوردیا ئاساییە. کاتی هێما کردنمان بۆ تەور کرد ئەوە بۆمان ئاشکرا بوو کە ووشەی تەن لێرا وەکو ئامراز بە کاریان بردووە؟. لە تەور بچوکترمان هەیە کە عەرەب پێ ئەڵێن "فأس" کەڵهورەکان و فەلییەکان هتد، پێ ئەڵێن "تیششک" بە سورانی پێ ئەڵێن تەشوێ، ئەم تیششکە پێچەوانەی تەورە، هەر وەکو گوتین ئەو هینی بڕینە، بەلام ئەم هینی شکاندنە (کسر) لەبەر ئەوە پێ ئەڵێن تیششک، دیسان پیتی "ت"ئەکە کورت کراوەی "تەن"ە و "شک"یش بەمانای شکاندنە، چونکە ئەم ئامرازە تایبەتە بە شکاندن، ئە لەبەر ئەمە ناوی نانە تیششک؟. ئێستە با بچینە سەر تەمورەکەمان، کە "تە"ئەکەی دیسان کورت کراوەی "تەن"ە "موور"یش لە زاراوەی کەڵهور و لەک و فەیلی هتد بەمانای نزا و پاڕانەوەیە. ئایینی یارسانیش کە ئەمە ‌هەزاران ساڵە لە دەڤەری کرماشان و دەوروبەری پەخش و بڵاوبوونەوەی ئایینەکەیانە بە بەکەڵک وەر گرتن لە سازێ پیرۆزی تەموورەی نزا و پاڕانەوە ئەنجام ئەدەن. وەکو خوشک و برا ئێزيدیەکان کە بەبێ نای، شمشال نزا و پاڕانەوە ناکەن. ئەمە پیمان ئەڵی، کە تەمورە بە مانای ئامێری نزا و پاڕانەوە هاتووە، نە وەکو لە سەرەوە هێمامان بۆی کرد بە گوتەی فارسەکان بەمانای دووگی مەڕ هاتووە، لەبەر ئەوەی وەکو دووگی مەڕە!!. ژەنیار بەناوبانگ و ناسراوەکانی تەموورەیش لە ناو ئایینی یارسان لەم کەسایەتیانە پێک هاتووە، ١- سەید خەلیل.٢- کاکە ئەڵای موراد.٣- سەید وەلی حەسەنی.٤- خەسرەو نەزەری.٥- ثەنگیز فەرمانی. ٦- دەرویش ئەمیر و هتد. با هێما بۆ چەند مەقامیکی تەموور بکەین لەوانە،١- بابا کاوسی.٢- سارۆخانی.٣- چەپی.٤- قەتار.٥- شاخوشین.٦- جڵەوشاهی.٧- هەڵپەڕکێ.٨- تەرز و هتد. لە ڕاستیا زمانی کوردی زمانیکی دەوڵەمەندە. ئەتۆ تەماشای  ووشەی "تەنیا - تەنها" بکە باسی "تەن"مان کرد کە ماناکەی چێیە، "یا"یش بەمانای یەکە، واتە "یەک تەن"؟. با شتیک لە زاری زانایکی ئەمریکی بۆ خوێنەری هێژا بگێرمەوە،کە ناوی (رۆبرت جون برایدوود - Robert Jon Braidwood) (١٩٠٧- ٢٠٠٣) زانای شوێنەواری پێش مێژوو و فەیلەسوفی شارستان (الحضارة) بوو ئەم زانایە ئەڵێ: نەتەوەی کورد یەکیک لە نەتەوە پێشینەکان بوو کە کشتوکاڵ و پیشەسازی پێش خست. دیسان، ئەڵێ: کورد لەو نەتەوە پێشینەکانن کە ئەشکەوتی جێ ‌هشت و لە خانوو ژیا. با زۆر درێژە پێ نەدەین. هەمان زانا سەلماند کە: کشتوکاڵ و پەرەپێدانی بەروبوم پێش (١٢) هەزار ساڵ لە کوردستان دەسی پێ کرد و لە وەیەوە بڵاوبووەوە بۆ خۆاروی مەیان دوو ئاو (میسوپوتامیا)، لەوێوەیش بۆ ڕۆژئاوای ئەنازول، دیسان لەوێەوە بۆ پشتەی ئێران و پاش (٨) هەزار ساڵ گەیشتە باکووری ئەفریقا و لەوێەوە بۆ ئوروپا و هیندوستان. بەدوایا وتی: زۆربەی ئەم بەروبومە کە ئێستە ئەناسین وەکو گەنم و زەڕات و جۆ هەتادوایی لە کوردستانەوە دەرچوو بەرەو هەموو جیهان. مەبەستی ئێمە لەم گێڕانەوەیە ووشەی تەنورە، کە لە سەرەتاوە تەندوور بووە هەر وەکو ووشەکانی تر کورت کراوە، بەڵام برا کورمانجەکانمان بە تابەت لە باکووری کوردستان تا ئەمڕۆ ناوەکەی بە گشتی بێ کورت کراوە ئەڵێنەوە کە ئەوەیش "تەندەوورە". ئێمە هەر وەکو لەسەرەوە باسمان کرد لە زاری زانا ئەمریکیەکەوە چاندنی گەنم و جۆ لە کوردستان دەستی پێ کردووە، ئایا ئەبێ گەنمکە چاندن و ئامریک دروست نەکردن بۆ نانکردن کە ئەو ئامرەیش "تەندەوورە؟". هەر وەکو لە سەرەوە گوتین "تەن" ئامرە، "دەوور" یش دیمەنەکەیە کە خڕە، لکاندنی هەردوو ووشەکە لەگەڵ یەک بە شێوەی کوردی ئەبێ بە تەندەوور. هەتا فەرهەنگی (لسان العرب)یش ئەڵێ ئەم ووشەیە - تنور- عەرەبی نییە ئەعجەمیە بە مانای غەیری عەرەبیە؟. دیسان (لسان العرب) ئەڵێ: ئەم ووشەیە وەکو ووشەکانی تری ئەعجەمی هاتووە ناو زمانی عەرەبی، وەکو دینار و دیباج و سندوس  هتد. بۆ زانیاری، فەرهەنگی (العباب الزاخر واللباب الفاخر)یش ئەڵێ: قەڵایکی کوردان هەبوو بە ناوی "تەنور"؟. 
تێبینی: کاتی من بەدەم قسەکردنەوە گوتم سورانی تەمەنی لە سێسەد ساڵ زیاد تر نییە مەبەستم کەم کردنەوەی لە جێگەی ئەم زاراوەیە نییە لای گەلی کورد، بەڵکو ئەمە ڕاکەفتە. ئەمڕۆیش ئەرکە لەسەر هەر کوردیک، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، هەو بدا ئەم زاراوەیە بە تەواوی فیر بوو، چونکە ئەمە زمانی ڕەسمیی  و ئەدەبی دوو بەشی کوردستان. دیسان، لە بواری ووتارەکە، ئەمە بیروڕای منە، بڕانیەوە نییە، شیانە کەسیک بڵێ هەڵە تیایە زۆر سوپاسی ئەو هەڤاڵە ئەکەم ئەگەر ڕاستی بۆم بکاتەوە چ بە ڕوونکردنەوە چ بە ووتار. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە