راگەیاندنی هاوبیرانی کوردایەتی سەبارەت فیدرالیزمی خۆرئاوا

Sunday, 20/03/2016, 1:19

1654 بینراوە


راگەیاندنی سیستمی فیدراڵی لەلایەن ئەنجومەنی دامەزرێنەری سیستمی بەڕێوەبردنی رۆژئاوای کوردستانەوە، ئەمڕۆ 17/3/2016 لە میلانەوە ، هەنگاوێکی مێژویی بوێرانەی گونجاو و بنیاتنەرە بۆ ئەمڕۆی رۆژئاوای کوردستان.
ئێمەی هاوبیرانی کوردایەتی، گەرچی چارەسەری کێشەی سەرەکیی نەتەوەکەمان تەنیا لەسەربەخۆییدا ئەبینین، بەهیواین ئەم هەنگاوە بەردەبازێکبێ بۆ سەربەخۆیی. هەرچی زوتریشە ئەو دەسەڵاتی فیدراڵییە، کانتۆنەکان یەکبخات و هەمو باشوری کوردستان بگرێتەوە تا سەر دەریای سپیی ناوەڕاست.
سەبارەت بەو دەنگە ناسازە ناوخۆیی و دەرەکییانەی دژی ئەم فیدراڵییە وەستاونەتەوە، خۆڕاگری و پێداگریتان لەسەر ئەو راگەیاندنە، کپکردنی ئەو دەنگانە ئەبێ. لە ئەگەری هەر پەلامارو لەشکرکێشییەکیشیاندا بۆ سەرتان، ئەوا خوێنڕشتنی ئەمجارەی رۆڵەکانمان، ئەبێ لەپێناوی سەربەخۆییدابێ. 
بڕۆن بۆ پێشەوە، بە هەمو توانایەکمانەوە پشتیوانتانین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە