چالاکى جیهانى کاتژمێرى زەوى

Sunday, 20/03/2016, 1:28

1809 بینراوە


ڕۆژى جیهانى کاتژمێرى زەوى - چالاکى کاتژمێرى زەوى چالاکییەکى جیهانیە و بەبەشدارى زیاتر لە 150 وڵات ئەنجامدەدرێت لەکۆتا شەمەى مانگى3 لەکاتژمێر 8:30PM بەمەبەستى دروستکردنى پردى پەیوەندییەلەنێوان مرۆڤ و ژینگەکەی لەجیهاندا، بۆئەوەى ببێتە هۆى بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى ژینگەیى تاکەکانى کۆمەڵگا و پاراستنى زەوى.
مەبەست لەئەنجامدانى چالاکى کاتژمێرى زەوى لەبەر زۆر بوونى ئەو کێشە ژینگەییانەیە کە ڕۆژانە ڕوبەڕومان دەبێتەوە لەوڵاتەکەماندا، بەهۆى کەمى ئاستى هۆشیارى ژینگەیى لەکۆمەڵگەکەمان، بۆنمونە زۆربەکارهێنانى کارەبا و زۆر بوونى ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانە لەشارەکاندا، زۆربوونى پاشەڕۆ ڕەقەکان و بڵاوبوونەوەیان، زۆربوونى ژاوەژاو و پیسبونى هەواى شارەکان، پیسبونى سەرچاوەکانى ئاوى خواردنەوە سەرەراِى بوونى هەموو ئەم کێشانە نەبوونى هۆشیارى بەرز.
چالاکى کاتژمێرى زەوى بۆ ساڵى پێنجەمە ئەنجادەدرێت. لەدەربەندیخانیش بۆ ساڵى سێیەم بە سەرپەرشتى ڕێکخراوى سروشتى کوردستان N.O.K ئەنجام دەدرێت، بە ئامانجى بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى ژینگەیى لەکوردستان و بەتایبەت لەدەربەندیخان دەربارەى پاراستنى هەسارەکەمان وەبۆ بەکۆمەڵ پێکهێنانى ژینگەیەکى تەندروستى سەوز  بۆ هەموو پێکهاتە زیندووەکانى سەر زەوەى.
چالاکى کاتژمێرى زەوى کۆکردنەوەى کۆمەڵگەى جیهانە بۆ پیشاندانى ئەوەى کە بیرۆکەییەکى سادە دەتواندرێت بەدەست بهێندرێت وەچۆن جوڵانەوەیەکى تاکە کەسى دەبێتە جێى سەرسوڕمان.
کاتژمێرى زەوى تەنها ڕوناکى کوژاندنەوە نیە بۆ ئەو یەک کاتژمێرە، بەڵکو یەکێکە لەجوڵەکان کەجیهان دەگۆڕێت. 
دەبێت ئێمە هەمیشە هەوڵ بدەین چالاکى ئەو یەک کاتژمێرەمان بگۆڕین بەچالاکى هەموو کاتژمێرێکمان.
ئایا بۆ دەبێـت بەژدارى بکەین؟؟
چونکە پێویستە داهاتوومان بگۆڕین بەشێوازێک کەبەردەوامى هەبێت ئێمە ناتوانین کەبەردەوام بین لەسەر بەکارهێنانى 1،5 لە سامانە سروشتیەکانى سەر زەوى بەبێ ئەوەى بیر لە زەرەرەکانى بکەینەوە بۆ سەر ژینگە کەمان، لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە داهاتوویەکى بەردەوام بۆ خۆمان دابین بکەین.
ئەم گۆڕانە پێویستى بەتۆیە، پێویستى بەهەمووتاکێکە. پرۆژەى کاتژمێرى زەوى هێزى تاک و بازرگانى و حکومەت و ڕێکخراوەکان پیشان دەدات وە دەیسەلمێنێت کە دەتوانین یەک دەست بین بۆ بەڕێوەبردنى ئەم پرۆژە.
چۆن دەتوانین ئەو پرۆژە بەرێوە ببەین؟
کاتێک منداڵین هەمیشە هەوڵ دەدەین بگەینە پۆلێکى بەرزتر، کاتێک سەرۆکین هەوڵ دەدەین وڵاتەکەمان بگۆڕین و بەرەوپێشى بەرین. کاتژمێرى زەویش هەنگاوێکە کەپیشانى بدەین کەئێمە گرنگى دەدەین بەگەیشتن بە هەسارەیەکى تەندورست و پاکژ، ئەمەش گرنگە چونکە ژیانى ئێمە لەسەر ئەم هەسارەیەیەو دەبێت گرنگى بەو شوێنە بدەین کەتیایدا دەژین چونکە ژیان پڕماناترین ڕێگاى مرۆڤە.
دەتوانیت هەندێ بەڵێنى بچوک بدەیت وەک ڕواندنى درەخت، گۆڕینى گڵۆپەکانمان بۆ گڵۆپى LED، دەست بەردان لە بەکارهێنانى کیسەى پلاستیکى، وەبەکارهێنانى کەمترین ڕێژەى ئاو لەکاتى خۆشتندا، ئەمانە دەبنە هۆى کەم کردنەوەى ڕێژەى دوان ئۆکسیدى کاربۆن، لەم ڕێگەیەوە دەتوانین یارمەتى ژینگەکەمان بدەین.
ئەم کەمپینە دەبێتە هۆى گۆڕانکاریەک لەجیهاندا وە دەرئەنجامێکى دیارى دەبێت. بۆنموونە وڵاتى سنگفوور هانى هاوڵاتیانى دەدات بۆ کەمکردنەوەى ئێرکۆندیشنەکانیان بەیەک پلە کەئەمەش پاشەکەوتى وزە دەکات. وەهەروەها وڵاتى ۆگاندا بەهاوڵاتیانى ڕادەگەیەنێت کەهەمیشە لەهەوڵى درەخت ناشتندا بن...هتد.
دەکرێت بزانین کاریگەرى گەورەى ئەم چالاکیە لەجیهاندا چیە؟
- کارى کردۆتە سەر پەرلەمانى ڕوسیا بۆ ئەوەى زیاتر هۆشیارى بخەنە سەر ئاوى زەریاکان لەپیس بوون بەنەوت.
- هاوکارى دوو پرۆژەى گەورەى دووبارە دروست کردنەوەى دارستان لە ئەفریقا.
- ئیلهامى داوەتە بەر لەزیاتر لە 26شار لەوڵاتى ئەندەنوسیا بۆ بەکارهێنانى تۆڕى کۆمەڵایەتى" بۆ کۆکردنەوەى چالاکى لەنێوان نەتەوەکاندا" وەهەروەها ناساندنى کاتژمێرى زەوى وەک گەورە ترین جووڵەى ژینگەیى وڵاتەکە.
کاریگەرى چالاکى کاتژمێرى زەوى لەکوردستان:
- بەشدارى کردنى کوردستان لەچالاکى کاتژمێرى زەوى نیشاندانى ئاستى بەرزى بەرپرسیارێتى ژینگەییە لەکوردستان بۆ گەلانى جیهان. وەدانانى ناوى کوردستانە لەگەڵ ناوى وڵاتانى بەشدار. 
ڕێکخراوى سروشتى کوردستان N.O.K

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە