ئایا دیمەنی دار خورمای عەرەب لە دهۆکی دەلال سەیر نییە!

Sunday, 20/03/2016, 1:36

2569 بینراوە


ڕۆژی دووشەمەی پێشوو ١٤ ٠٣ ٢٠١٦ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (مەسعوود بارزانی) بەئامادە بوونی هەندی لە کۆنسۆلانی ووڵاتان لە هەرێمی کوردستان زانینگەی ئەمریکی لە شاری دهۆ کردیەوە.  دیمەنی دار خورمای عەرەبی بیابان بوو لە بەر دەمی بێشکەی هزر و شارستانێتی چاندیان. با ئەمەیش بڵێن، هەرچەند دارەکە ١٠٠٪ عەرەبی نییە، چونکە لەزۆر ووڵاتانی جیهان دا بوونی هەیە تا ئەگەیە ئەمریکا و باشووری فەرەنسا و باشووری ئێران هتا دوایی. بەڵام دارەکە، هینی دەڤەری گەرمەسیرە. خۆمانیش لە چەند شاریکی کوردستان لە دەڤەری گەرمیان هەمانە، وەکو: خانەقین و مەندەلی و بەدرە و جەسان و زرباتیە و وڕازەروو (بلدروز) لە ڕؤژهەڵاتی کوردستانیش لە شاری قەسری شیرین. بەڵام، دارەکە ئەمڕۆ وەکو داریکی عەرەبی ئەژمێری. ئە لەبەر ئەمەیە هەڵبستوانی عەرەب بە ڕەچەڵەک هیندی لە هەڵبستەکەی کە بەناوی "وتریات لیلی"ە ئەڵێ:" فالنخلة أرض عربية = دار خورما لە هەر کوێ بێ ئەو ئەرزە، ئەرزی عەرەبە". ئێمەی کوردیش، هەرشتیک بەناوبانگە بە ناوی عەرەبی یان فارسی یان تورکی نەفرین کراو، بایستی دوور ڵێ بکەوین، لەبەرئەوەی کاریگەری خەراپی ئەبێ لەسەر پێناسەی نەتەوە و نیشتمانمان، چونکە ئەوان هەوڵ و تەقەلای بێ وچان ئەدەن، تا بە هەر شێوەییک بێ ئێمەی کورد بەتەواوەتی لە ناو ببەن، ئێمەیش وەکو نەتەوەیکی ماف خوراو و ووڵاتەکەی داگیر کراوە، ئەرکە لەسەر شانمان کە هەر شتیک جیوازمان نەکاتەوە لەو نەتەوانە ناو براوانە دوور ڵێ بکەوینەو، تا گەلانی جیهان  بزانن، کە ئێمەی کورد جیاوازین لە هموو لایکەوە لە گەڵ ئەو نەتەوانە دڕندانە کە وڵاتمان داگێر کردنە و گەلەکەمان دەچەوسێنن، هەر لە زمانەوە تا جل و بەرگ و جوگرافیا و مێژوو و دەرون و ڕەوشت هەتا دوایی. پرسیار ڵێرا، مەگەر کوردستان هەزاران دار و نەمامی خۆی  نییەتی، تەنانەت عەرەب دار خورمای هەیە، هەڤاڵان هەڵیبژاردن لە سەر هەزاران دار و نمامی کوردستان!!. ئەی کوردی خۆڕاگر، دۆخەکە تەنها دارە خورماکە نییە؟، بەڵام، ئەوەی بیر لە دار خورماکە نەکەی، بێگومان بیر لە شتی گەورە تریش ناکەی؟. هەر ئەمانەن، سەرکردەکانی سەر بە سلێمانی و ئەوانی دیکەش کە سەر بە هەوڵێرن خۆیان کەڕ و کوێر کردنە، چەنها بار خەڵکی کوردستانی تێکۆشەر بە بژاردە و ڕەش و روتەوە ڕەخنەی توند لیان ئەگرن، بەڵام هیچ وڵامی گەلی کورد نادەنەوە، وەکو شترمرخ بە خۆیان کردووە، لە ساتی مەترسی دا، سەری خۆی لە ژێر خاک ئەشاریکەوە و بیر ئەکا مەترسیەکە ئیتر نەما!. من بەش بە حاڵی خۆم وەکو هاووڵاتیکی کوردستانی چەند بار ووتارم بە زمانی عەرەبیەوە نووسیوە و ڕەخنەم لەم سوڵتانانە گرتووە، بۆ یەک جاریش وڵام نەدانەوە!. لەو ڕەخنانە، چەند جار دووبارەم و سێبارەم بۆیان کردووە. ئێستایش هێما بۆی ئەکەمەوە تا خوێنەری کوردی لەم بابەتەوە هەندی زانیاریی بێ. لە کاتیکا دەستووری عێراقی (فیدراڵ) بە هیچ شێوەی لە مادەکانی ناڵێ کوردستانی عێراق کەچی سەرکردەکانی ئێمە لە سەر دەرگای پەرلەمانی کوردستان بە سێ زمانی کوردی و عەربی و ئیگلیزی نووسینە پەرلەمانی کوردستان - عێراق!!. دیسان، دەستوورەکەی عێراق لە هیچ مادەیک یان بەندیک نە گوتووە عەرەب نەتەوەی ژمارە یەکە و کورد نەتەوەی ژمارە دووە. بەڵام، سەرکردە کوردەکان بە زاری خۆیان گەلەکەیان ئەکەنە ژمارە دوو، لە کاتیکا هەموو دەستوورەکانی سەر دەمی کۆماری عێراق ئەڵێن: عەرەب کورد دوو نەتەوەی سەرەکیین لە عێراق دا. باشە ئەگەر خودی عەرەب ئەڵێ ئێمەو کورد دوو نەتەوەی سەرەکیین، بەمانای هەردووکمان وەکو یەک مافمان هەیە. کەچی بەپێچەوانەو ڕامیاری کوردی خۆی خۆی ئەکا بە نەتەوەی ژمارە دوو!!. ئایا ئەم سەرکردانە هەتا وەرزشیش نابینن، کە تۆ کاتی ژمارە دوو بێ خەڵاتی ژمارە دوو وەرئەگری؟! ژمارە یەک کاسەکە ئەبا. دیسانەوە، لە هەموو لێدوانەکانیان دووپاتی ئەکەنەوە: کوردستانی عێراق. نازانم لە کوێ کوردستان هینی عێراقە! ئایا لەبیرتانەوە چوو کە خوتان دەستوورەکەی عێراق لە گەڵ عەربەکان نووسیوە کە بە هیچ شێوەیک ناڵێ کوردستانی عێراق؟!. بێجگە لەمە، زۆر جار بە دەنگی بەرزەوە لە ڕاگەیاندن ئەڵێن:ئێمە بەشیکین لە عێراق. ئاخر چۆن بەشیکین لەعێراق؟! شیانە عەرەبیک ئەم قسەیە بکا، نە سەرکردەیکی کورد. مەگەر باشوورەکەی ئێمە بەزۆری لولەی تفەنگی ئینگلیزەکان ئەیان لکاندەوە بە قەوارەی دەست کردەی عیراقەوە کە لە یەکەم ڕۆژدا کورد قایل پێ نەبوو، لەبەر ئەوە هەر لەو کاتەوە چەندها شۆڕش بەرپا کرد دژ بە داگیر کەری عەرەب و ئینگلیز. لەم ساڵانەی دواییە، پاش ئازاد بوونی باشووری کوردستان بەتەواوی لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دا و پاش ڕووخاندنی رژیمی بەعسی تاوانبار بۆ جاریکی تر لە گەڵ قەوارەی عێراق یەک گرتەوە لەسەر بنەمای (فیدراڵییەت - یەکێتیی) لە نێوان کورد لە باشووری کوردستان و عەرەب لە عێراقی عەرەبی، ئەوەبوو عێراقی فیدراڵ دامەزینرا. دیسان ڵێرا پرسیار ئەکەین، ئایا فیدراڵییەت (ئیتحاد) بە یەک لایان دروست ئەبێ؟ یان بە دوو لایان و بە سەرەوە؟؟ کە ئەم دوو لایانەیش ئەمڕۆ ئەبینن لە عێراقی (فیدراڵ) پێکهاتووە لە کوردی باشووری کوردستان و عەرەب لە  بەشی عێراقی عەرەبی. چونکە ئێمە ناوچەیک یان هەرێمیکی سەر بە عێراق نیین تا بڵێن فیدراڵییەت لە نێوان ناوچە و هەرێمەکانی عێراق پێکهاتووە، وەکو ووڵاتی ئەڵمانیای فیدراڵ کە لە یەک نەتەوە پێکهاتووە. ئێمە نەتەوەیکی سەر بە خۆی و جێوازین لە گەڵ عەرەب و فارس تورکەوە، هیچ شتیکی هاوبەش لە نێوانمان دا نییە، هەر لە ناوەکەوە، ئەوان پییان ئەڵێن عەرب ئێمە پیمان ئەڵێن کورد، هەر وەها لە گەڵ تورک و فارسەوە. تەنانەت ناوی ووڵاتەکەمانیش لەگەڵ ناوی ووڵاتەکانیان جێوازە، ئەوان ئێران و عێراق و تورکیایە، ئێمە ناوی گەلەکەمان پییەوە کوردستان، بە مانای ووڵاتی کوردان. شیانە کەسی بڵێ ناوی کۆماری تورکیەیش پێوەندی بە گەلی تورکەوە هەیە، با خوێنەری هێژا ئەمە بزانی، کە ئەم کۆمارەی تورکیە هیچ بەڵگەنامەی مێژوویی نییە، ووڵاتیکی دروستکراوە بە گوێرەی پەیمان نامەی لوزانی نەفرین کراو لە ساڵی (١٩٢٣). لەبەر ئەوەی کە مەردمانیکی نامۆن لە دەڤەرەکە و هیچ پەیوەندیکیان بە ئەرزەکەوە نییە، هەمیشە شپرزە و بێ ئارامن و دژایەتی هەموو ئەو ووڵاتان و نەتەوانەی دەوروبەری خۆیان ئەکەن. هیوادارم، لەمەو دوا ڕامیاری کورد لە کاتی لێدوان دان بە باشی ووشەکانی خۆی هەڵبژێری و پێناسەی دیمەنی کوردستان بە باشی بپارێزی و بزانی کە دار خورما لە دهۆک نامۆە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە