نەورۆز و ئازادی

Tuesday, 22/03/2016, 23:56

1846 بینراوە


ئەوا نەورۆزە ، نەورۆز پیرۆزبێ لێـتان
کاتی  نەورۆزە و وەکو هەموو نەورۆزەکان
ئاهەنگی کوردان دەچێتە ناو سروشت و
ناو باوەشی نیشتیمان
دیمەنی پۆشاکی جوانی خانمان
پرشنگ دەدات وەک پەڵکە زێرینەی دوای باران .
تێکەڵ دەبێت بە جوانی سروشتی کوردستان
تابلۆی تینوێتی مرۆڤن بۆ ئازادی و بۆ ژیان .
ئاواز وهەڵپەرکێ و هەناسەی ئازادی ناو دەشت و چیا
بۆتە روخسارێکی شارستانیانەی کورد لای جیهان .
 نەورۆز لای کورد ، بۆتە ئەو داب و نەریتەی  
یان چێژ وەرگرتن بێت لە ئازادی
یان لە پێناوی ئازادید ا ، خەبات بێت دژی داگیرکەران .
لەرۆژگارە رەشەکانی ژێر داگیرکاریدا
ئاوازو رەشبەڵەکی نەورۆز ، کەرنەڤاڵە بۆ ئازادی
ژیلەمۆیە بۆ کڵپەی شۆرش داگیرسان
لە نەورۆزی ئەمساڵدا ، هاوتەرێب لەگەڵ ئاهەنگ .
بەرامبەر بە پەڵاماری درندانەی دوژمن و داگیرکەران .
بڵێسەی شۆرشی کورد و بەرخودان ، چۆتە ئاسمان
من لەدور وڵاتیشە وە ، بە هەست و هۆشم وا م لەلاتان
لە قوڵایی دڵمەوە ، پێرۆزبایی نەورۆز دەکەم لێتان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە