پیاوە بێ ناموسەکان و شێخ جەمالی موزیع

Thursday, 24/03/2016, 14:10

4390 بینراوە


شێخ جەمالی بێژەر  کەسێکی بەڕێزو هەست ناسکە هیچ وشەیەک بەدی ناکەم و پێم شک نایە شایستەی حورمەتی ئەو کەڵە پیاوەبێ . ئەوانەی ئەوزاتە لەنزیکەوە ناناسن ڕەنگە ئەم بۆچونە یان لاسەیر بێ! سەیر تر لەوەدایە ئەوەی ئەوپیاوە  بناسێ بەی دەست لەئاستیا چۆک ئەداو وشەیەک ناپێکێ  شایستەی  حورمەتی بێ . ئەمێستا کەئەم گوتارە دەنووسم هەنسک لەچاوم دەتکێ بۆ زۆرێک لەو کاڵفامانەی بەکاڵفامی خۆیان دەیانەوێ پیاوە جوانەکانمان بشکێنن. ئەوەی بووە فاکتەرێ بۆ نووسینی ئەم وتارە ، لەم ڕۆژانەدا  گرتە ڤیدۆیەکی  دانیشتنێکی تایبەتی  شێخ جەمال لەلایەن کەسێکی نەخۆشەوە کە حیزبایەتی وبەغالەت و شکست بێ نامووسی هەمووعەقڵی تەنیوە ، بڵاو کرایەوە . وە لەلایەن زۆرێک لەو کەسانەی کەعەقلی سیاسی کۆیلەی کردون و بەستایلێکی نوێ وە  خۆیان نمایش دەکەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا  گوایە کەسێکی مۆدێرنن .بەڵام لەناخا هەڵگری هەزاران خەسڵەتی بۆگەنن هەر بۆیە چەند جارێ ئەو گرتە ڤیدۆیەیان  شێریان کرد .ئەمەش  پەیوەندی بە تێگەیشتن و ڕامان و راڤەکردنە لەچەمکی مەعریفەو خوێندەواریانەوە ئەگەر بەفام بن  . من پێم باش بوو ڕوون کردنەوەیک بدەم لەسەر ئەو گرتە ڤیدۆیە ، بەس کێشەکە لەوەدایە { بۆ کەسانی ڕۆشن فیکرو ژیر، ئەو حاڵەتە زۆر ئاساییەو پێویستی بە ڕوون کردنەوە نیە  ،  لەهەمان کاتدا بۆکەسانی  گەمژەو نەفام ڕوون کردنەوە زیادەیە } . تەنها ئەوەنەبێ ئەوەی بڵاوی کردەوە و ئەوانەی شێریان کرد و پێیان خۆش بوو دەمان باتە  سەر دووڕیانێکی تاریک و پێمان دەڵێ ئەوانە  سەدەیەکیان  ماوە ببنە مرۆڤی ئاسایی .  وە ئەوەی بۆتە مایەی نیگەرانیم  منیش لەو دانیشتنەدا بەژدار بووم وەزۆر بە داخەوە  دەرنەکەوتووم لەو گرتەیەدا چونکە ئەو دانیشتنە بەعەیبە نازانم بەڵک و بە شانازی و گەورەیی دەزانم  . وە ئەو گٶرانیەش لەسەر داوای من بوو وە وشەکانی ئەو گۆرانیەش درووست کراوی ئەو بەڕێزانە نیە کە دەی ڵێن . بەڵکو هی هونەرمەندی میلی ڕۆژ هەڵاتی کوردستانە  خوالێخۆش بوو سەید محەمدی سەفایی بڵووزیە لەناوچەی هەوشار  . چەواشەکاران و پیاوە نەخۆشەکان وایان ئاماژە پێ داوە  گوایە لەم بارودۆخە ئابوریەدا خەڵکانێک هەن وادەژین .یاخود شێخ جەمال دەمانچەی بەلاقەدەوەیە . بەڕێزان ئەو گرتە ڤیدۆیە هی زیاتر لەدەساڵ لەمەو بەرە نەک ئێستا . ئەوەش دەمانچە نیە بەقەدی شێخ جەمالەوە بەڵکو مۆبایلە ئەو زەمانە مۆبایڵ دەخرایە کیفەوەو لە پشتێن دەبەسترا. وە ئەو شوێنەش ڤیلاو قەسری گەندەڵ کارن و ئاغاکانی مەسینەهەڵگرو مل شۆڕانی حیزبەکان نیە ، بەخوێنی هەژاران بنیات نرابێ . ئەوە دەشتێکە  لەنزیك باسنێ وهەزار کانیان  وەئەوی لەسەر مێزەکەش دەبینرێ زۆر ئاسایی و سادەیە ، مایەی بەغالەت نیە .  تەنها پیاوانی سەرمێزەکە  نەبێ ڕەنگە کێشەکە لەوەدابێ  بەغالەت بەحورمەت وگەورەیان ئەوان برابێ !!. زۆرێک لەوانەی لەو دانیشتنەدا بوون دەرنەکەوتوون وە دڵ تەنگن  وەک کاک ئاکام وکاک ئالان و هتدد. بەڵام پێم باشە باسێکی ئەو بەڕێزانە بکەم کەدەرکەوتون و مەبەستیش تەنها لەشکاندنی  ئەوان بووە . ئەوانەی دەر کەوتون لەڕاستەوە 1/ شێخ کەریم : کەسێکی کۆمەڵایەتی و ناسراوەو لەسەر ئەوەی پێشمەرگە بووەو باوکی پێنج ساڵ حوکم دراوە بەدەستێکەوە خۆبەخشانە لەزۆربەی شەڕەکانی دژ بەداعش بەژداری کردوە .2/ ئەوەی دەفەکەی بەدەستەوەیە : مامۆستا گۆران علی کەریمە جگە لەوەی چەندین ساڵە ڕاگەیاندکارە ، لەهەمان کاتدا مامۆستایە لە پەیمانگاو دەرچوی کۆلیژەو بڕوانامەی بەکالۆرێسی هەیە لەدەرهێنانی شانۆ ، خاوەنی چەندین وتارو لێکۆڵینەوەیە . وە وەک دەر‌هینەر بەژداری دەیان شانۆی کردوەو لەچەندین فیستیڤال وکۆنفرانسدا  لە بەیروت و ئاڵمانیاو دیار بەکرو ئامەدو ئێران هتدد  بەژدار بوە وخاونی چەندین ڕێز لێنانە دواینیان ڕێز لێنانی مەڵبەندی شانۆی جیهانی  (ITI ) بوو لەئۆردن وە ڕێزلێنانی شارەوانی ئامەد بوو 3/ شێخ مەحەمەدی سەرگەڵوە: وەک لای کەس شاراوە نیە  پیاوێکی خاکی و دەم بەخەندە وبەسۆز ودڵسۆزو بەوەفاو خۆشەویستی هەموانە. پێم وایە کەسێک نیە هاوڕام نەبێ کە پیاوێکە لێوان لێو و پڕاو پڕە لەحورمەت و ڕێزی لێ دەتکێ . پێشمەرگەیەکی بوێرو دانەبڕاوە . ئەو دەمەی لە سەرکردایەتیش بووە هەمیشە وەک ئۆپۆزسیۆن کاری کردوەو بوێرانە خاوەن هەڵوێست و بۆچونی خودی خۆی بووەو هیچ ساتێ بێ دەنگی هەڵنەبژاردوە لەسەر بڕیارە نادرووستەکان  بەئێستاشەوە .وە هیچ خاڵێکی تەماوی وگەندەڵی لەشاخ وشاردا لەسەر نەبووە . هەرچەند من بەدەست خۆم نیە  بەرپرسانم  خۆش ناوێ بەڵام کەکسێک دەبینم بۆنی خاک ونیشتیمان وپێشمەرگەو بارودو بەرخودانی  لێ دێ ، نەک گەندەڵی . لەئاستیا دەچەمێمەوە ودەستی ماچ دەکەم . شێخ مەحەمەدیش یەکێکە  لەو پیاوانەی کەمن هەمیشە شانازی پێوەدەکەم . خاوەن دیوەخانێکە کەتەنها بەناو خاوەنیەتی لەڕاستیدا دیوەخانی خەڵکان ومیوان و بۆنە نەتەوەیەکانە. هەڵوێستەکانیم لەیاد ناچێ کە دەچێتە قەندیل و سەردانی پژاک دەکا بۆ بەرزراگرتنی خەباتیان بەپێچەوانەی بەرپرسانەوە. هەمیشە لەیادمە لە 17 شوباتدا کەهیچ کام لەسەرکردەکانی حیزبەکان بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە  نەدەچونە  سەرای سلێمانی  ئەو بەڕێزە خۆبەخشانە لەگەڵ ئالان عبدڵلە گوڵی دەبەخشیەوە بەسەر هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە ، کەبووبونە قەڵغان .4/شێخ نەوزاد : ئەو بەڕێزە لەنزیکەوە ناناسم ئەوەی ئاگاداربم خزمی شێخ مەحەمەدەو چەند جارێ لەماڵی شێخ مەحەمەد بینیوومە و زیاتر لە دەساڵە لەهەندەرانە، زانیاریەکی ئەوتۆم نیە لەسەری بەگشتی کەسێکی بەڕێزە .5/ شێخ جەمال :  ئەو پیاوە  جوانەیە کە هەمو کەس خۆشی دەوێ و هەموان حوورمەتی لێ دەگرن . بەرپرسەکانیش لەئاستیا دەچەمێنەوە . بەڵێ دەچەمێنەوە چونکە بێ گومانن لەوەی  ئەو لەوان گەلێ گەورەترو بەڕیز ترە لەناو جەماوەردا  . شێخ جەمال هەمێستا هیچ  پۆستو پلەو پایەیەکی نیە وڕێز گرتنی لەلایەن هەموانەوە  بۆ حورمەتی تەنها خوودی خۆی دەگەڕێتەوە .دەبێ ئەو نەخۆشەو نەیارانی جوانی  سوپاسی یەزدان بکەن لە یادی 37 ساڵەی دەنگی گەلی کوردستان لەوێ نەبوون کەشەرەفی مۆم داگیرسان و کێک بڕینیان دایە شێخ جەمال پێیان دەوت (شێخی بێژەرەکان). من نامەوێ باس لەهەڵوێستەکانی ئەو بەڕێزە بکەم دەترسم لەجوانیەکانی کەم بکەمەوە تەنها ئەوە نەبێ شێخ جەمال هیچ بەرژەوەندیەکی لەگەڵ دەسەڵات و حیزبەکان نیە ئەوەی هەیەتی مووچەیەکی کەمی خانەنشینی پێشمەرگایەتیە . بەڵام هەمیشە لە شەڕی دژ بەداعش بەچەکی خۆی و خۆبەخشانە  لەسەنگەرەکانی پێشەوەدا بووەوبەمانگ ماوەتەوە لەکاتە تەنگەژەکاندا . من چەند جارێ بۆ چەند رۆژێک لەگەڵیدا بووم وەئەودەمەی ڕاگەیاندنەکان چاویان پێ دەکەوت داوای لێدوانیان لێ دەکرد. زۆر بەسادەیی دەی ووت ئەمە بەئەرکێکی نیشتیمانی دەزانم نەهاتووم بۆ خۆ دەرخستن وە قبوڵی چاو پێ کەوتنی نەدەکرد ، وە یەک وێنەی لەسەنگەرەکانی پێشەوەدا بڵاو نەکردۆتەوە .لێرەدا دەکرێ لەو نەخۆشە هەڵەبجەییە بپرسم ئەرێ خێرە بۆ یەکێ لەو هەڵوێستانەت بڵاو نەکردەوە تا شانازی بەکەسانی هەڵەبجەیی وهەڵەبجەیەکەی خۆت بکەیت  نەک هەڵەبجەییەک بشکێنی کەباوکی خۆی نەبینیووەو تا ئێستا وێڵە بەدوای تەرمی دایکی دا کە لەکیمیا بارانی هەڵەبجەدا شەهید بووە و تەرمەکەی بەئێستاشەوە دیار نیە  . ئاخر گەر نەخۆشی نەبێ لەم  دۆخەدا کەکێوێک ڕەخنەو زوخاو هەیە بۆ هەڵڕشتن ئەمە چیە بڵاوی دەکەنەوە ، یائەمە یەکێکە لەپیلانی  حیزبایەتی و تێ نەگەیشتن لە جیهان گیری لای ئێمە  کەمرۆڤ ناچار دەکات  گوێ لەبۆچونی گەمژەکان بگرێت و واز لەمەسینە هەڵگرەکان بێنن تا بۆ ئالیکی خۆیان تەقدیسی جەردەکان بکەن وپیاوە جوانەکانمان  ناشرین بکەن  . یەکێک لەسیما جوانەکانی سیاسەت قبوڵ کردنی ڕەنگە جیاوازەکانە لەناو ئەو کاییەدا بەڵام بەهۆی مل ملانێی نادروست وبەغالەت و تێکەڵکردنی ئاین ، سیاسەت خاڵی کرایەوە لەو خەسڵەتە جوانە وبەرگێکی قێزەوەنی لەبەر کرا .ئەو نەخۆشەی ئەو گرتەیەی بڵاو کردەوە پڕۆفایلەکەی پڕە لەناوی خوا گیان  هەرچەندە لای من ئاین کێشە نیە و پیرۆزە هەر وەک چۆن چەمکە مەدەنیەکان وەک سۆسیالیزم و دیموکراسی و سایکولاریزم  کێشە نین  ئاینیش بەهەمان شێوە بەڵام ئەوانەی بەناوی ئەو ئاینەوە سەرگەرمی سیاسەت و بازرگانی و ڕەگەز پەرستی و شکاندنی خەڵکن کێشەیە ، وەلەو  ئەودەمە بەسەر چووە بتوانن بە بەرگی ئاینەوە بگەنە مەرامە گڵاوەوچەپەڵەکانیان. ئەمێستا میلەت وشیارەو دەزانێ ئێوە چی سینارۆیەکی قێزەوەن پیادە دەکەن ئەی لەخوا نەترسەکان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە