دوای تەقینەوەكانی بڕۆكسل كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە چی بكات؟

Tuesday, 29/03/2016, 18:18

3499 بینراوە


ڕووداوەكانی ئەم دواییەی ئەوروپا و جیهان پێویستی بە خوێندنەوەیەكی ورد و پراگماتیك هەیە، بۆ ئەوەی ڕێگە بگیرێت لەو گروپ  و ڕێكخراوە تیرۆریستیانەی مەترسین بۆسەر ئاشتی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی كە خۆیان هۆكار نەبن لە دەركەوتنی گروپی مەترسیداری وەك داعش یاخود هەر ناوێكی تر مرۆڤەكان بكاتە  ئامانج بەبێ‌ جیاوازی. ڕەگ  و ڕیشەی ئەم ڕێكخراوانە مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە و بەدیاریكراوی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوڕێكخراوە ئیسلامیە موجاهیدانەی ئەفغانستان كە بۆ دەركردنی ڕوسیا لە وڵاتەكەیان شۆڕشیان كرد بەهاوكاری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بەڵام لەگەڵ كۆتایی هاتنی جەنگی سارد  و ڕاگەیاندنی سیستمی نوێی جیهانی ، و زاڵبونی هەژمونی بەرژەوەندی، نەخوێندنەوەی باری سۆسیۆلۆجی كۆمەڵگەی جیهانی سێ، كەبەشێكی زۆریان لە ڕۆژئاوادا نیشتەجێن و حساب بۆ نەكردنی كەسی بەرامبەر  لەڕووی كەلتوری و ئاین. لەكۆتایی سەدەی بیست و سەرەتای سەدەی تازە چەند مەترسیەكی گەورە بە ئێستاشەوە لەسەر ئاستی مرۆڤایەتی ڕووبدات كە بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەكان بەتاوانی جینۆساید ئەژمار دەكرێت، كە لەم قۆناغەدا ڕێكخروای تیرۆریستی داعش ئەنجامی دەدات، خۆیشی بە نوێنەری ئیسلامیەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دادەنێت، ئەمەش لەبەر چەند هۆكارێك:
یەكەم: ناهۆشیاری تاك بۆ دەقە پیرۆزەكان و بەهەڵە وەرگێڕانیان لەلایەن ئەو كەس و گروپانەی بەناوی ئیسلامەوە خەریكی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خۆیانن لەدەرەوەی دەقە ئاینیە پیرۆزەكان، خوێندنەوەی جیاواز دەكەن بەتایبەت ڕێكخراوە ئیسلامیەكانی ڕۆژئاوا كار بۆ تێگەیشتنی ئەو بەشەی موسوڵمانانی ڕۆژئاوا ناكەن كە سەرچاوەی سەرەكی دین بریتییە لە برایەتی و ئاشتی و ڕێزگرتنی بەرامبەرەكەت، ئەگەر ئەو كەسە سەر بە ئاینەكەی خۆشت نەبێت. بەڵام بە ئێستاشەوە ئەم گروپ  و ڕێكخراوانە ئەم كارەیان نەكردووە و بەپێی خواستی خۆیان خوێندنەوەی بۆ دەكەن، ئەمەش سەر دەكێشێت بۆ كردەوەی تیرۆریستی ، تەقینەوە، دەرهاویشتە كۆمەڵایەتیەكانی وەك شوناس، ژینگەیەكی ناتەندروست بەرهەم دەهێنێت كە كردەوە تیرۆریستیەكان چ لەسەر ئاستی ناوخۆ چ لەسەرئاستی نێودەوڵەتی لەپەرەسەندندابێت. هەروەها ڕێگەخۆشكەردەبێت بۆ بۆ دەركەوتنی گروپی تیرۆریستی وەك داعش بەوەی كار و چالاكیەكانیان ببەنە دەرەوەی ئەو سنورەی كە خۆیان لێی دەژین. ئەم جۆرە شەڕ كردن  وهێرشكردنە سەر ناو دڵی بەرامبەرەكەت، بەپلانی جیۆپۆڵەتیك لە سیاسەتی سەربازی دادەنرێت،
بۆ ئەوەی خۆتی پێ‌ بپارێزیت، هێز لە دەرەوەی سنوری خۆت زیاتربێت، وەك ئەوەی ئێستا داعش بەكاری دەهێنێت لەڕێگەی ئینتەرنێت، سۆشیاڵ میدیا، كردەوە خۆكوژیەكان لەگەڵ بۆمب، ئەمەش جۆرێكە لەترساندنی كۆمەڵگە لەڕووی فكرییەوە كە ئامانج لێی تەنها جێبەجێكردنی كردەوە تیرۆریستیەكە نیە، بەلكو ئامانجیان شێواندنی زیاتری فكری كۆمەڵگایە بەوەی ترس لە بەردەمیان دروست بكات، وەك ئەوەی  ڕێكخراوی قاعیدە كردی لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر ، ئەو گروپانەی ئەم كارانە دەكەن دژی مرۆڤایەتی، لەهەموو سەردەمێكدا خۆیان بە نوێنەر و جێگرەوەی خەلافەتی ئیسلامی دەزانن. وەك ئەوەی ئەوان  ڕێگەیان بەو كارانە دابێت كە ئەمڕۆ داعش  و هاوشێوەكانی ئەنجامی دەدەن. بەلام لە ئاست ئەو بێڕێزیەی كە چەكدارەكانیان ئەنجامی دەدەن لەبەرامبەر مرۆڤایەتی لە دەستدرێژیكردنە سەر و قەتڵ  وعامكردنی ژن و منداڵ  و سەربڕینی پیاواندا و لەمەشیاندا ئیسلام دەكەنە ئامانج و بەناوی فتوحاتی ئیسلامیەوە، هەروەك چۆن داعش لە شەنگال و سوریا دژی كورد ئەم كارە قێزەونەیان ئەنجامدا، ئێستاش لە ئەوروپا.
دووەم: لێدان لە بەهاو كەرامەتی مرۆڤ و بەكەم سەیركردنی ڕەگەزی دووەم لە دانیشتوان بەتایبەت لەڕووی كەلتورو ئاینەوە، جیاوازن. ئەوەی ئێستا لە كۆمەڵگەی ئەوروپیدا دەبینرێت ئەو بەشەی كە ڕاسیزم دژی ڕەگەزەكەی تری ناو كۆمەڵگاكەی لەڕووی ئاین و كەلتورەوە جیاوازن.چالاكی كردەوەی ئەو فكرە بڵاودەكەنەوە، چونكە ئەم كارانە ئاسایشی دەوڵەت و هاوڵاتیان دەخاتە بەردەم مەتریس گەورە، وەك قوتابخانەی كۆبنهاگن (پێویستە ئاسایشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهاوكاری دەوڵەتان بپارێزرێت، نەك  خراپتر لەوە؟
بۆنمونە بە شیعەكردنی لەلایەن (بەشار و مالیكی لە سوریا و عێراق) كردنە دەرەوەی پێكهاتەكانی تر، وە دوبارەكردنەوەی ئەم كردەوە تیرۆریستیانە نەك لە ئیستەنبوڵ و پاریس  و بڕۆكسل، بەڵك پێویستە حكومەتەكانی ئەوروپا ڕێگە لەم جۆرە تاپیە ڕەگەزپەرستییە بگرن كەلەلایەن بەشێك لە هاوڵاتیان و پارتە نەتەوە پەرستەكانەوە دەكرێت، بۆیە ڕەنگە ڕووداوەكان لەشوێنی تر دووبارە ببنەوە، چونكە كەم تێگەیشتن و نەخوێندنەوەی بەرامبەر وادەكات داعش بە ئاسانی دزە بكاتە ناو ڕێكخراوە ئیسلامیەكانی ئەوروپا و لەبەرژەوەندی خۆی بەكاریان بهێنێت، نمونەش گروپی (شەرعیەت) كە زۆربەی ئەندامەكانی پەیوەندیان بە داعشەوەكرد لە جەنگی سوریا دژی مرۆڤایەتی،
سەرەڕای ئەم مەترسیانە پێویستە دەوڵەتانی ئەوروپا خراپ مامەڵەكردنی حكومەتەكانیان لەگەڵ پەنابەر و لێدان لە بەها و كەرامەتی مرۆڤ بەوەی لەڕێگای وێنەوە سوكایەتی گاڵتە بە دین و كەلتور نەكەن، هەروەك چۆن قوتابخانەی پاریس ئاماژەی بەو مەترسیە كردووە( لێدان لەكەسە دیار و دەقە پیرۆزەكان،دەتوانێت ڕای گشتی دروستبكات لەگەڵ ئەوەش مەتریس گەورەیە بۆسەر ئاشتی و پێكەوەژیانی مرۆڤایەتی). هەربۆیە هیچ شتێك لەدەرەوەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان نیە، ڕەگ  وڕیشەی قەیرانی سیاسی و ئەخلاقی تەنانەت ئاینیش لەنێو ململانێ كۆمەڵایەتیەكانا بوونی هەیە، بۆیە كردەوەی لەم جۆرە كە داعش یان هەر گروپێكی تر كە نوێنەرایەتی دەكات بەناوی ئیسلامەوە دورن لە فكر و دەقە ئاینیە پیرۆزەكانی ئیسلام.
بەكالۆریۆس لە زانستی سیاسەت_ بەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە