ڕێکەوتنێکی نهێنی تورکیا و بارزانی بۆ شەڕ دژ بە کوردانی باکور ئاشکرا دەبێت

Wednesday, 30/03/2016, 22:33

3911 بینراوە


ڕۆژنیوز – سەلاح خدر
بەمەبەستی هاوکاری کردنی دەوڵەتی تورک و حکومەتەکەی ئاکەپە بۆ شەڕی دژ بە کوردانی باکوری کوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازی پەکەکە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەگەڵ تورکیا ڕێکەوتووە و ئەنقەرە هەوڵی ئەوە دەدات ئێرانیش بەو هاوکاریە ڕازی بکات.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (تورکیا) پشت بەست بە سەرچاوە دەوڵەتیەکان تورکیا بارزانیەکانی ڕازی کردووە بۆ شەڕی دژ بە کوردانی باکور و گەریلاکانی پەکەکە هاوکاریان بکات و ئێستاش هەوڵەکانیان بۆ ڕازی کردنی ئێران چڕکردوەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژنامەی (تورکیا) ی نزیک لە دەوڵەت و حکومەتی تورک بڵاوبوەتەوە، سوپای تورک بەهەموو سوربوونیەوە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە کوردستان، دەنوسێت: بۆ ئەوەی تورکیا هاوکارییە ئابووریەکانی پەکەکە لە هەرێمەکە بنبڕبکات پەیوەندییەکی زۆر گرنگی لەگەڵ بەرپرسیارانی ئێران و هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.
ڕۆژنامەکە نوسیویەتی: ئاشکرایە کە بەڕێوبەرایەتی هەرێمی کوردستان مەودایەکی زۆریان لە نێوان خۆیان و پەکەکە داناوە، ئامانجی ئەم پەیوەندییە خێراییانەش کە لەنێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و بەرپرسیارانی ئێران هاتوەتە ئاراوە، بنبڕکردنی هاوکارییە لۆجستیکی (ئابووری) یەکانی پەکەکە یە.
ڕۆژنامەکە شیکاری و هەڵسەنگاندنەکانی بە ئامانجی ڕێگرتن لە هاوکاریە ئابووریەکان بۆ پەکەکە و ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە کوردانی باکوور و گەریلاکان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بەم شێوەیە دەنوسێت (بەرەیەکی زۆر لە شەڕی دژ بە پەکەکە هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو هاوکارییە ئابوریانەی لە وەڵاتانی دراوسێوە بەدەستی دەخەن، بەئامانجی بنبڕکردنیان پەرە بە پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەو وەڵاتانە دراوە، بە گوێرەی ئەو هەوڵەی ئێران هەیەتی بۆ تێکەڵ بونیان لەگەڵ پێشکەوتنەکانی جیهان، پێویست دەکات کە ئێران خۆی لە پەکەکە بەدووربگرێت ، لەدواین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد زەریف بۆ تورکیا ئەوەی تورکیا چاوەڕێی بوو بە ڕوونی لەگەڵ زەریف باسی کرد، لایەنی ئێرانیش پەیامی زۆر گەرمیان هەبوو، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی جدی ئەو هەنگاوانە بنرێت کە تورکیا پیلانی بۆ داڕشتووە لەوانەیە داوای هاوکاریکردن لە دەوڵەتی ئێران بێتە ڕۆژەڤ، ئەو هەرێمەی پێی دەڵێن قەندیل دوو لەسەر سێی دەکەوێتە خاکی ئێرانەوە، ئەگەر ئێران بتوانێت سەرچاوە ئابووریەکانی پەکەکە بنبڕبکات ئەوە دەبێتە سەرکەوتنێکی بەرچاو، بێگومان تورکیا چاوەڕێی ئەم هەنگاوانەیە، سەرۆک کۆماری ئێران ڕوحانی لەم نزیکانەدا سەردانی تورکیا دەکات، ئەم بابەتانەی لەگەڵدا باس دەکرێت و تورکیا چاوەڕێی هاوکاریکردنیانە).
هەمان سەرچاوە لەپاش ئێران ئاماژەی بەڕێکەوتنەکانی پارتی و مەسعود بارزانی کردوە بۆ شەڕی کوردانی باکوور و گەریلاکانی پەکەکە، لەوبارەیەوە نوسیویەتی (شاندەکانی تورکیا زوو زوو دەچنە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەکەی بارزانی دا دیدار ئەنجام دەدەن، لەهەمانکاتدا بۆ ئەوەی باکوری عێراق خۆی بگونجێنێت لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستی بە هاوکاری تورکیایە، هەربۆیە بەڕێوبەرایەتی هەرێمی کوردستان لەناو خاکی خۆیاندا نێوانێک لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە دا دروست دەکەن، بنەماڵەی بارزانی پەیوەندییەکی زۆر تۆکمەیان لەگەڵ تورکیادا هەیە، بۆیە پێیان وایە لە تێکۆشانی تورکیا دژ بە پەکەکە پاڵپشتی تورکیا دەکەن).
لەکۆتاییدا ڕۆژنامەی تورکیا ئاماژەی بە دەستپێشخەریەکانی نەورۆزی هەدەپە داوە بۆ گەڕانەوە بۆ سەرمێزی گفتوگۆ بەڵام حکومەتەکەی ئاکەپە و تاقمەکەی ئەردۆغان پێداگری دەکەن لەچەک دانانی پەکەکە.
شایانی باسە بڵاوبوونەوەی ئەم زانیاریانە لە کاتێکدایە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە 22.03.2016  لە دیدارێکیدا بۆ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر داوای لە گەریلاکانی هەپەگە کردبوو شەنگال جێهێڵێن و وتبووشی: ئەردۆغان لەهەمووان زیاتر لە کەیسی کوردان تێدەگات و ئەوەی من لەئەردۆغانەوە بیستوومە لە هیچ کەسێکی دیکە نەمبیستووە.
هەروەها مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە 03.07.2015 دا بۆ هەمان ماڵپەڕ دوابوو داوای کردبوو پەکەکە قەندیل و شەنگال چۆڵبکات و بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان وە وەک میوان بەناوی کردبوون.
لە 08.07.2015 دا نێچیرڤان بارزانی برازای مەسعود بارزانی بەهەمان زمان لە دوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ لایەنە مەسیحیەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر وتبووی:" گۆڕەپانی کارکردنی پەکەکە هەرێمی کوردستان نییە و لێرە میوانن".
قسەی بارزانیەکان و ئاشکرابوونی ئەم زانیاریانە هاوکاتە لەگەڵ فەرمانەکانی ئەردۆغان بۆ سوپای تورکیا کە بەبەهانەی شەڕی پەکەکە لەم دواییانەدا لە چەند شار و شارۆچکەی باکووری کوردستان کۆمەڵکوژی گەورەیان ئەنجامداوە و دەنگۆی ئەوەش هەیە چەکی کیمیایی دژی خەڵکی مەدەنی ویەکینەکانی پاراستنی سڤیل بەکارهێنابێت.
دوو ڕۆژ بەرلەئێستا فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل موراد قەرەیڵان فەرمانی بەگەریلاکانی کردوە کە ئیدی دەست بە شەڕ و هاوکاری یەکینەکان بکەن لە هەرێمەکانی خۆیاندا.
لینکی هەواڵە تورکیەکە
س.خ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە