پێشمەرگەی شـاخ و مافیاکانی ئەمڕۆ

Tuesday, 05/04/2016, 21:25

3154 بینراوە


 
ئەم نوسراوە تایبەتە بەو کەسایەتیانەی ئێستا لە دەسەڵاتدان و پێشمەرگەی شاخ بون ، من لێرە ناخی ئێوە دەنوسمەوە و ئاشکرای دەکەم لای خوێنەرو هاوڵاتیانی هەرێمی باشوری کوردستان ، لەماوەی 25 ساڵ بەرپرسیارێتی گەندەڵیتان مادالیایەو باجی ماندوبونتان دەمانێکی زۆرە وەرگرتوە لە نەوت زەویوزار و گومرک و کۆمپانیای زەبەلاح " بەکۆی گشتی داهاتی هەرێمی کوردستانتان قۆرخکردوە لەژێرناوی حیزب ، دوپارت ئاشکرا داکۆکی دەکات لە دزو گەندەڵ لەم دەڤەرەدا.
دڵنیام لەوەی کەئێوە درکتان کردوەو هەمیشە لەناخی خۆتاندا بەم جۆرە دەڵێن" دوای ئەوەی چارەکە سەدەیەك خەباتم کردو چارەکەسەدەیەك حوکمڕانیم کرد لەهەردوو لادا پانتاییەکی هێندە فراوانم گرتوە، گەورەترین زەنگ بوم بۆ نیشتمان.
لەماوەی چارەکەسەدەی یەکەمدا و یەکەم زەنگی خەباتم گەڵاو خۆڵی شاخم دەخوارد نانە ڕەقەی ناوگیرفانم برسیەتی دەشکاندم و هێزی دەدامێ بۆخەباتی پێشمەرگایەتیم ، بنکەڵەکی بەردەکان" شاخەدیوارینەکان" ئەشکەوت و کونە گورگینەکان جێگای حەوانەوەی شەوو ڕۆژمان بوو هەرهەنگاوێکی ئەوکاتم هەنگاوێك بوو بۆ ڕزگاری نیشتمان تا ‌ڕۆژێك بێت کورد به‌ئاوات و ئامانجی خۆی بگات ، ڕۆژێك بێت و به‌سه‌ر به‌رزی بتوانین به‌سه‌رشه‌قامه‌کانی شاردا له‌خاکی پیرۆزی کوردستاندا به‌ ئازادانه‌ باس له‌ خه‌باتمان بکه‌ین بۆ نه‌وه‌ی نوێ.
بەڵێ ئێوە لەناخی خۆتاندا بەردەوام دەدوێن و دەڵێن" من هه مان ئەوکەسەم که دەستم دەکرد بە گیرفانمداو نانە ڕەقەم دەردە هێناو به دووقوم ئاوی زەمزمیەکەمەوە لەگەڵ هاوڕێکانم له سەر کانیه ك لامان دەداو پێکەوە دەمان خوارد" لەسەرچاوەی ڕۆحی نیشتمان ەوە.
ئەوەی ده مه وێ بیڵێم ته نها ئەوەیە که جیاوازی جاران و ئێستا هاوشێوە دوو وەرزدەبینم هەریەکەو بەجۆرێك پانتایی داگیر کردووە لە خەباتی خۆبەخشیجارانی شاخ و دزو گەندەڵی، ئەوگەندەڵیەی زۆرینەمانی کردووە بە کۆیلەو گورگی وڵات و لەپێستی مەڕدا خۆمان شاراوەکردوە ، هەرچەندە ئەمە لە بنەما شۆڕشگێڕیەکانی شاخ کەمدەکاتەوە و دژ بە یاسا نیشتمانیەکانە.
بێگومان ئێستا بەردەوامیت و هاوغەمەکانی شاخ دەڵێیت" ئەودەمەی پێکەوەبوین دوپاتمان دەکردەوەو هاوڕابوین کە لەداهاتودا دوای ڕزگارکردنی خاکی کوردستان هاوشێوەی شاخ پێکەوە بژین، زۆرجار سوێندی خۆم دەدا بەگیانی مەرگی هاوڕێکەم کوردستان ڕزگاریبێت چەك دادەنێم و دورو نزیك چاودێری کاربەڕێکارانی حکومەت و پەرلەمان دەکەم .
بــــــەڵام سوێندی مەرگی هاوڕێکەم و برسیەتیەکەی شاخ و خرمەخرمی نانەڕەقە و خواردنەوی ئاوی گۆماوەکان هەمویم لەبیرچۆتەوە" بەهۆی بێ ئاگایی لە هاوڵاتیان و بازرگانی کردن بە نیشتمان و خەڵکەکەیەوە ، لەبەرخۆتەوە دوپاتی دەکەیتەوەو دەڵێیت ئەوەی لەبیری بردمەوە گومرکی ئیبرایم خەلیل و سەرجەم ماشێنەکانی ئیشغال و ئاودیوکردنی سەدان شۆفڵ و لۆری حکومی و دارو دەرگای فەرمانگەکان و لێدانی سەدان چاڵەنەوت بەقاچاخ فرۆشتنی بۆ وڵاتانی هاوسێ کە ساڵاهای ساڵە ژێردەستی ئەوانین " هەمیشە لەهەوڵ و پلاندابون بۆ نەمانی کوردو داگیرکردنی کولتورو نازنامەی نەتەوایەتیمان بەبیانوی باری ئابوری کردنەوەی دەیان مەرز بۆ ئاودیوکردنی سەروەتوسامانی کوردستان.
ئێستا زۆر شەرمەزارییت و دەڵێیت وام دەزانی ئیران و ترکیا لەم شتانەیان نیە بۆیە لێمان دەکڕن ، دەبوو بۆ ئاوەدان کردنەوەی گوندەکان و قەرەبوی گوندو شارو شارۆچکەکان بوایەو بەمەش دەیان وەچەی داهاتوم سودبەخش دەکرد لەوسەروەتوسامانەی لەڕابوردوی چارەکەسەدەی دووەمی ژیانمدا بەدەستم هێناوە کە بەهی خۆمی نازانم سەرچاوەی یەکەمی هاوڵاتیانە " ئەم نوسراوەم" پەیوەست دەکەم بەو بەرپرسانەی ئەمبەرو ئەوبەری حیزب دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان وڵاتیان لا وێرانبێت ئاساییە" وە کەسایەتیەکانی شۆڕشی نوێ دوای هەرەس"
لەکۆتایدا دەنوسم ئەوەی کارەساتی یەکەمە" دابڕانی سیاسی و سەرچاوەی گەندەڵیە پارتیە!؟ تکایە یەکڕیزبن و لەدیواری خەڵکدابن بۆ زیاتر بەهێزکردن و بەرین کردنی ئەو ویستە نیشتمانی و نەتەوایەتیەی ڕاستگۆیانە بە گۆڕانکاریەکی زۆر جیاواز لە ڕابورو هاتۆتە کایەی سیاسی و کۆمەڵایەتی نەتەوەو نیشتمانەکەمانەوە بۆ بەرەو شارستانیەکی نوێ ، هاتنە ڕیزو هاوڕابونتان هەنگاوە بۆ دروستکردنی حکومەتی یاسایی و پەرلەمانێکی تەندروست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە