گریان

Friday, 08/04/2016, 15:04

2845 بینراوە


ئازیزەکەم 
کەبچووك  بووم زۆ ر ئەگریام
ورکم ئەگرت 
وەك منالی ساواو نەفام
گریانم  بوو 
بۆ هەموو شتێك
بەتایبەتی بۆ نوقل و  کێك
لەگەڵ فرمێسکی نەرم و   نیان 
هەندێ جار ئەگریام  بۆ بەر چایی و 
هەندێك جاریش بۆ چێشت و  نان
هەندێك جاریش بۆ ڕۆژانە و
وەیاخود زوو  لەخەو هەڵسان
هەندێك جاریش بۆ بازاڕو
 یاخود  کۆڵان
هەندێك جاریش
لەتاو ئێش و ئازاری قاچ
یاخود  ددان
هەندێك جاریش بۆ جل و بەرگ
یاخود  پێڵاو
یان پەرتووکی لەماڵ وون بوو
یاخود  دڕاو
یان  پێنووس و  پاك کەرەوەی  
لە  ماڵ  گوم بوو
یاخود  دزراو
ئای ی ی ی ی کەخۆش بوو
هەم بوو  نەم بوو
  یاخود  وون   بوو
گریانێکی سادەو  ساکار
پڕ  هەنسك و  بێ ئاسەوار

***     ***     ***     

ئازیزەکەم 
ئەوا ئێستاش لەپیریم دا
بەهەمان شێوەی
مناڵیم ئەگریم   وەکو  جاران
بەڵام هەرگیز ناقیژێنم 
ورک  ناگرم  بۆ ئاوو نان 
بەفرمێسکی خوێنینەوه
 بەبێ دەنگی بەکوڵ ئەگریم   
 بۆ کوردستان 
بۆ شەهیدان
بۆ هەژاران
بۆ ئەوانەی لەبیر کران
ئەگریم بۆ خاکی تەل بەند کراو
بۆ سامان و   مافی  دزراو
بۆ ساماڵ و تیشکی هەتاو
بۆ زریان و  گەردەلوول و
ڕاماڵینی ڕەش و  نەشیاو
بۆ هات و هاواری
ژووری تاریك و  داخراو
کپ کراوو 
یان نەبیستراو
بۆ ڕاپەڕینێکی تری لەپێناو
دەستەخوشکی ڕاپەڕینی 
ئەتك کراو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە