KURDISTANPOST
کوردستانپۆست
مەسعود بارزانی: ئەگەر رۆژێک هاتو سۆرانییەکان حوکمی هەرێمیان کرد، ئێمە ئەم وڵاتە دەکەین بە گۆمی خوێن
Friday, 15/04/2016, 18:12
9958
بینراوە
سەرچاوەیەک لە نیو دەزگای پاراستن ئەم هەواڵەی بە کوردستانپۆست راگەیاند، کە لە کۆبونەوەی هەفتەی ڕابردوودا لە دۆرێی بارزان، کە مەسعود بارزانی لەگەڵ ڕیش سپی و بەناو خوێنەوار و ڕوشنبیرانی دەڤەرەکەی ئەنجامی داوە، یەکێک لە دانیشتوان پرسیار لە بارزانی دەکات:
- بارزانییەکان ئیستا ترسی ئەوەیان هەیە، کە ڕۆژێک پارتی لاواز ببێت و حیزبێکی تر بێتە سەر دەسەڵات، ئیتر ئێمە هەموو شتێک لەدەست دەدەن، وەڵامی تۆ بۆ ئەمە چییە؟
مەسعود بارزانی وەڵامی ئەو هاوڵاتییە بارزانییە دەداتەوە و دەڵێت:
- بنەماڵەی بازرانی هەرگیز ڕێگا نادات، هیچ هێزێکی سۆرانی حوکمی کوردستان بکات، کە کار گەیشتە ئەو ئاستەش، ئەوا ئێمە کوردستان دەکەینە
گۆمی خوێن
. ئەگەر کوردستان بۆ ئێمەش نەبێت بۆ سۆرانییەکانیش ببێت.
کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost