کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران بۆچی تیرۆر؟!

Monday, 18/04/2016, 12:23

2252 بینراوە


سیستەمی کۆنەپەرستی ئیسلامی ئێران هەر لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتی بە هەر جۆرێک بۆی کرابێت ڕێگری کردووە لە گەشەی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.بەهیچ جۆرێک مافی ئینسانی نەتەوەکانی غەیری فارس دابین نەکرووە ،ڕێگری زۆری کرووە لە گەشە و بڵاوکردنەوەی کەلتوور و داب و نەریت و فەرهەنگ و سووننەتی تەواوی نەتەوە جیاوازەکان بەگشتی و نەتەوەی کورد بەتایبەتی ،هەر جۆرە هەنگاو و جوڵە و چالاکێ کیش کە نەتەوە جیاوازەکان ئەنجامیان دابێت بەپێچەوانەی دەستووری کۆنەپەرستانەی ئیسلامی ئێران ناساندوویەتی وهەوڵی پەکخستنی داوە ،نموونەی زۆر دیار و ئاشکرا لە کاتی یادەکانی نەورۆز و چوارشەممەی سوور و هەشتی ئازار و یەکی ئایار و .....هیتد لە ساڵانی ڕابردوو چەندین چالاکوانی مەدەنی زیندانی کردوون و لە سەر ئەنجامدانی چالاکی لە سێدارە دراون ،هەر هەوڵێکی کۆنەپەرستانە و دژ بە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ کە لەلایەن لێپرسراوانی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجام درابێت تەنها ئامانجیان پاشەکشە بووە بەچالاکوانان وڕۆژنامەنووسان و هەڵسوڕاوانی سیاسی ئازادیخواز و یەکسانیخواز .ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە درێژایی دەسەڵاتدارێتی دا لە پێناوی پاشەکشە و ڕکودی هێزە شۆڕشگێر و ئازادیخواز و یەکسانیخوازەکاندا دەستی نە پاراستووە لە هیچ کردە وە و کارێکی دژ بە مرۆڤایەتی و دڕندانە .
بە چەندین کەسایەتی سیاسی و ڕۆژنامەنووسی ڕیدکاڵ و کۆمونیست و ئازادیخواز و یەکسانیخوازی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە عێراق و لە باشووری کوردستان عێراق و ناوخۆیی ئێران و کوردستان بە بەرنامە و پلان ڕێژی هێزە ئەمن و ئیتلاعیەکانی ڕژێمی سێدارەی ئیسلامی ڕفێندراون و تیرۆر کراون ،زۆرینەی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی قوربانیانی تیرۆر کراوی دەستی پلانی دڕندانەی ڕژێمی سێدارەی ئیسلامی ئێرانیان هەیە.لە دوایین کردەوەی دڕندانەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بریتی بوو لە ئەنجام دانی ڕفاندن و تیرۆر کردنی دوو هەڵسوڕاوی سیاسی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ئەم حیزبە کە یەکێکە لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ،لە (۱۳/٤/۲۰۱٦) لە شاری پێنجون سەر بە شاری سلێمانی بە هۆی ئەنجامدانی پیلانگێڕێک لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانە وە هەر دوو هەڵسوڕاوی سیاسی (کمال سادە ناسراو بە کمالە خڕە ) و ( وەستا سەدیق ساڵیاوایی) .تایبەت بەو کردەوە دڕندانەیە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە لێکدوانێکی دا ئیتلاعاتی ڕژێمی ئێرانی بە ئەنجامدەری ئەم تاوانەی ناساند،ئەوەی خستۆتە ڕوو کە پێش تیرۆر کردنەکە چەندین جار لەلایەن ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە هەڕەشەی ڕفاندن و تیرۆر کردیان لێکراوە ،لە ساڵی (۲۰۱٥) جارێک ساڵیاوایی تەقەی لێکرا بوو.ئەم کردەوە دڕندانە و تیرۆریستی یە ئەوە نیشاندەدات کە هێشتا لە باشووری کودستان لە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا کۆتایی بە تۆقاندن و تیرۆر و ڕفاندن نەهاتووە و هێشتا تیرۆر هەڕەشەیە کە بۆ سەر گیانی هەڵسوڕاوان سیاسی و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ئەمە نیشانی دەدات بە هیچ شێوەیەک ناتواندرێت ژیانیان پارێزراوبێت.هەر چەندە ئەم کردەوە تیرۆریستی یە تەواوی ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان و خەڵکی کوردستانی خەمبار و دڵناخۆش کرد ،بەڵام ڕفاندن و تیرۆر و کوشتن هەرگیز ڕێکخرا و حیزبە شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە تێکۆشان و بەرخودان بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی سیکۆلار و ئازاد پاشگەز ناکاتەوە لەبەرئەوەی بەو تیرۆرە کۆنە خوازان و تیرۆریستانی ئیسلامی دەیانەوێت ئیرادەی ئازادیخوازانە و شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان وخەڵکی ئێران تێکبشکێنن ،بەڵام ڕەوتی ڕووداوەکان پێچەوانە دەبێتەوە بە گیان بە ختکردن و شەهید بوونی تێکۆشەرانی دەستی تیرۆر شۆڕش و تێکۆشانی ئازادیخوازانە و یەکسانیخوازانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی و تێکۆشانی خەڵکی ئێران بەگشتی بەهێزتر و پڕجۆش و خرۆشتر دەکات.لە کاتێکدا ئەو کردەوە ڕاندانە و تیرۆریستی یە مەحکوم و ڕیسوا دەکەم و ڕوحی قوربانی یەکان شادبێت و ،سەرەخۆشی لە هەردوو خانەوادە و هاوڕێ یانی قوربانیان دەکەم ،لە هەمان کاتد داوا لە حکومەت و دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان دەکەم لە زووترین کاتدا تاوانبارانی ئەم کردەوەیە تیرۆریستی یە لە دادگایەکی ئاشکرا بەسزایی خۆیان بگەیەنن ،لەبەرئەوەی ئەوانەی کە پاڵپشت و ئەنجام دەری کردەوەی تیرۆریستین گەشەی ئازادی و دیموکراسی یان پێ هەرس ناکرێت .ئازادی و دیموکراسی لە جێگایەکدا هەرگیز گەشەناکات کە کۆتایی بە ڕفاندن و تیرۆر نەیەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە