بێگانەکانی دەرەەوەی زەوی پلانیان هەیە زەوی داگیر بکەن لە ساڵی ٢٠٢٩دا

Friday, 22/04/2016, 21:12

6258 بینراوە


فێڵ شنایدەر یەکێک بوو لەو کارمەندانەی کاری دەکرد بۆ حوکمەتی ئەمریکی  و کارەکانی هەمووی نهێنی بوون.
فێڵ پێش مردنی چەند نهێنیەکی ئاشکرا کرد بۆ ڕای گشتی خەڵکی ئەمریکا، زۆری نەخایاند ئەوانەی نەیاندەویست ئەم نهێنیانە ئاشکرا ببێت فێڵ شنایدەریان  لە شوقەی خۆیدا کوشت.
فێڵ یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بە دەمانچەکەی دەستی تەقەی لە یەکێک لە بێگانەکان کرد و ئەوانیش بە چەکی لەیزەر وەڵامیان دایەوە ئەوەبوو فێل ٣ پەنجەی دەستی پەڕی بەڵام توانی دەرباز ببێت لە مردن. پاش ماوەیەک کە کەوتە درکاندنی نهێنیەکان.
 فێڵ لە  ساڵی ١٩٩٦  لە شوقەی خۆیدا بە مردوی دۆزرایەوە گوایە خۆی کوشتوە، هەرچەندە فێڵ کەسێک بوو ژیانی خۆش دەویست و حەزی بەوە نەبوو مرۆڤی سەرزەوی ژیانیان بکەوێتە خەتەریاتەوە.
شنایدەر دەڵێت سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئایسنهاوەر لە ساڵی ١٩٥٤دا لەگەڵ سێ جۆر بونەوەری هەسارەکانی تردا کۆبونەوەی کردوە  کە جۆرێکیان بە ئانانوکی ناسراون و جۆرێکی تریان بە بێگانە ڕەساسیەکان، ئایسنهاور ڕەزامەندی دەربڕیوە بە وەی کە بێگانەکان تەکنەلۆژی بدەنە مرۆڤی سەر زەوی ، لە بەرامبەردا یشدا بێگانەکان چەند مانگایەک و  چەند مرۆڤێک ببەن بۆ خۆیان وەک خۆراک بەکاری بهێنن.
پاش ئەوە لە ساڵانی پەنجاکان تا دەگاتە ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠ هەزار مانگا دۆزراوەتەوە کە بە جۆرێکی تایبەت ئۆرگانەکانی دەرهێنراوە یان بەشیکی تایبەتی بڕدراوە بە شیوەیەکی زۆر لێزانانە، هەرچەندە کاسانێک هەن لە ئەمریکا دەڵێت بۆی هەیە ئاژەڵی دڕندە وای لەو مانگایانە کردبێت بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نەدۆزراوەتەوە بۆ ئەم بیرۆکەیە.
شنایدەر دەڵێت ئەو مرۆڤانەی کە دیار نامێنن لەسەر زەوی زۆربەیان لە لایەن بێگانەکانی دەرەوەی زەوی دەبرێن بۆ تاقی کردنەوە لەسەر جەستەیان و  بەشێکیشیان بەکار دەهێنرێن وەک خۆراکی ڕۆژانە، ٩ جۆر بێگانەی هەسارەکانی تر هەن کە مرۆڤ وەک خۆراک دەبینن و مرۆڤەکان دەبەن بۆ خواردن و تاقیکردنەوە لەسەر جەستەیان.
شنایدەر دەڵێت گۆڕینەوەی مرۆڤ بە تەکنەلۆژی گەیشتۆتە کۆتایی و ئاخرین تەکنەلۆژی کە ئێمە وەرمان گرتبێت لە بێگانەکان جۆرێکە لە کانزا کە بە هیچ شتێک لەناو نابرێت ئەم کانزایە ناو دەبرێت بە " نیۆبیۆم" و لەسەر زەوی بونی نیە ، بێگانەکان ئەم کانزایە لە هەسارەکانی خۆیانەوە دەهێنن و دەیگۆڕنەوە بە مرۆڤ.
شنایدەر لە درێژی قساکانیدا دەڵێت بە هاوکاری ئەم بێگانانە دەوڵەتی ئەمریکا مانگی دەسکردی دروست کردوە کە دەتوانێت لە ئاسمانەوە بچوک ترین پارەی وردە لە ماڵەکەتددا ببینێت، ئەم مانگە دەستکردە دروستکراوی بێگانەکانە و تەکنەلۆژی ژێر تیشکی سور بەکار دەهێنێت و پیکەچەڵسی وێنەکان دەگاتە ٩٩،٩٩٩٦١.

شنایدەر دەڵێت بێگانەکان ئەو شەرت و پەیمانەیان شکاند کە لە ساڵی ١٩٥٤ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا  ئایسنهاور کردبویان، شکاندنی پەیمانەکان لەوەوە دەستی پی کرد کە بێگانەکان زیاتر مرۆڤیان دەبرد بۆ خواردن  وەک لەوەی کاتی خۆی پەیمانیان پێ درابوو.پەیمانەکە وابوو کە ئەوان ڕێژەی ٧% مرۆڤی ببەن بۆ خواردن و تاقی کردنەوە بەڵام ئەو ڕێژەیە ئێستا گەیشتۆتە ٢٣%دا ئەمەش نیگەرانی لای دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دروست کردوە و  لەو کاتەوە جەنگی بێگانەکان و مرۆڤ دەستی پی کردوە. 
لە ساڵی ١٩٨٧دا سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆناڵد ڕەیگن لە کۆبونەوەی وڵاتە یەگرتوەکاندا باسی لە وە کرد کە ئەگەر بێگانەکانی دەرەوەی زەوی ببنە هەڕەشە بۆ سەر زەوی ئەوا هەموو مرۆڤ یەک دەگرێت دژی ئەوان.
شنایدەر پێش مردنەکەی باسی لەوە کردوە کە بێگانەکان بەتەمان لە ساڵی ٢٠٢٩دا دەست بگرن بەسەر زەویدا بۆ هەتا هەتایە ، شنایدەر داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کرد کە ڕاستەیەکان باس بکەن بۆ خەڵکی ئەمریکا.
شنایدەر وتی " کاتمان زۆر بەدەستەوە نەماوە" 



 
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە