بەرنامەی پڕۆگرام کردنی عەقڵی مرۆڤ Mind control project

Monday, 04.25.2016, 18:28

4662 بینراوە


بەرنامەی کۆنترۆڵ کردنی عەقڵی مۆرڤ لە ساڵانی ١٩٣٠ دا دەستی پێ کرد لە ڕوسیا لە ژێر چاودێری کەسێکی ناوداری ئەو سەردەمە بە ناوی  دانیامین سوردلۆرد.
ئەم بەرنامەیە یەکەم جار لە ڕێگای مادەی هۆشبەر و چەند دتێکەڵەیەکی کیمیای ئەنجام دەدرا ، بەڵام بەرنامەکە زۆر سەرکەوتو نەبوو، ئەو کەسانەی پڕۆگرام دەکران باری دەرونیان  زۆر ناچێگر بوو.
پاشان لە ساڵانی ١٩٦٠دا ئەمریکا ئەم پرۆگرامە دەستی پێکردەوە لە ژێر ناوی مۆنتوک پڕۆجێکت.
لە بنکەی فڕۆکەوانی مۆنتوک، ئەمەش بۆ دروست کردنی جۆرێک چەکی سایکۆلۆجی بوو لە ڕێگای پڕۆگرامکردنی مرۆڤەوە.
Montauk project, Montauk Air Force Station , developing psychological warfare
کەسی ناسراو کە لەم  پڕۆگرامەدا بەشدار بوە و لە نزیکەوە زانیاریی تەواویی هەیە لەسەر ئەم بەرنامەیەی دەوڵەتی ئەمریکا، بەتایبەت لە ژێڕ ڕکێفی دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەیدا بووە ، ستیوەرد سۆردلۆStewart swerdlow, بوو.
ستیوەرد سۆردلۆ کێ یە؟
لە بنەماڵەیەکی ناسراوی روسین، باپیرەی بە ناوی Jakov Michailovitsj Sverdlov یەکەم سەرۆک کۆماری ڕوسیا بوە,
کوڕەکەی  yakov بە ناوی ئالێکس دروستکەری دەزگای کەی جی بی بوو, نەنکی ناوی مایا کاری سیخوڕی دەکرد لە جەنگی جیهانی دوو,لە بەریتانیا جێگیر کرابوو بۆ دروست کردنی حزبی کۆمۆنیست لەوسەردەمەدا و سەرکەوتوو بوو لە کارەکانیدا پاشان ناردیانە ئەمریکا بۆ هەمان کار، مامێکی تری بە ناوی دانیامین سوردلۆرد دروستکەری یەکەمین بەرنامەی کۆنترۆڵکردنی مێشک بو لە ساڵی ١٩٣٠ دا.
پڕۆگرام کردنی عەقڵ واتە  گۆڕینی سۆفتوەیر ، کۆنترۆڵکردنی عەقڵ  واتە کۆنترۆلکردنی سۆفتوەیرەکان،
برەین وەشین واتە وتنەوە و چەندبارەکردنەوەی شتێک بۆ ماوەیەکی زۆر تا کەسەکە بڕوای پێ دەکات.
پڕۆگرامکردنی مرۆڤ بۆ بە ڕۆبۆتکردنی مرۆڤەکەیە تا تواناکانی بیرکردنەوەی تاکەکەسی خۆی لە دەست بدات
 کۆیلەی جاران بە زەبری توند و تیژی کاری دەکرد کۆیلەی ئەمڕۆ لە ڕێگای پڕۆگرامکردنەوە هەمان کار و بگرە کاری سەنگینتریش دەکات و زۆر جار ئەو کەسانەی کە پڕۆگرامکراون بۆ کاری سیخوڕی یان کوشتنی کەسانی ناودار بەکاریان هێناون و دەهینن.
مانتای پڕۆجێکت بۆ کۆنترۆڵکردنی مرۆڤ بوو، پاشان پەرەی پێدرا بۆ گۆڕینی جینەکانی مرۆڤ بە جۆرێک کە بە ئاسانترین شێوە لە ڕێگای فەرکوێنسی تایبەت یان شەپۆلی ڕادیۆ یان تەلەڤزیۆن یان مۆسیقا مرۆڤەکان بە یەکەوە یان بە تاک پڕۆگرام بکەن.
ئەم بەرنامەیە زیاتر پەرەی پێدرا کە ئێستا ئەمریکا دەتوانێت لە ڕێگای مانگی دەستکردەوە ئەو کەسە یان ئەو گروپەی دەیانەوێت پڕۆگرام یان کۆنترۆڵیان بکەن بە بێ ئەوەی کەسەکە یان گروپەکە هیچ بە خۆی بزانێت.
ئەو مرۆڤانەی ڕەنگی پێستیان کاڵە و چاویان شینە ئەنزانیمێکیان هەیە، بە ئاسانی لە ڕێگای گۆڕینی سۆفتوەیر کۆنترۆڵ دەکرێن
ئەو مۆرڤانەی پێستیان قاوەی یان ڕەشە چاویان ڕەش یان قاوەییە ئەو ئەنزایمەیان نییە و دەبێت لە ڕێگای چاویانەوە پڕۆگرام بکرێن
لە ساڵانی ١٩٧٠ بە دواوە توانیان لە ڕێگای گۆڕینی جینەوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن ، یەکێک لەو نمونانەش مایکل جاکسن بوو کە پێستان سپی کرد و ڕەنگیان بە تەواویی گۆڕی.
ویستیان لە ڕێگای ئەو تاقیکردنەوانەی کە لەسەر  مایکل جاکسۆن کران تەواوی ئەو جۆرە مرۆڤانە کۆنترۆڵ بکەن کە پێشتر بۆیان کۆنترۆڵ نەدەکرا لەبەر ئەوەی ئەو ئەنزیمەیان نەبوو، بەڵام مایکل جاکسن زیاد لە پێویست گۆرا و ئەو بەرنامەیە سەرکەوتوو نەبوو، واتە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن ئۆڤەرلەود، کەواتە زیاتر لە پێویست گۆڕدرا.
پاشان ڕێگایەکی تریان دۆزیەوە ئەویش ئەوەبوو کە مرۆڤ لە کاتی ترساندندا یان لە کاتی جووت بووندا جۆرە مادەیەکی کیمیای دەردەکات بە ناوی جەنەراڵ کرۆم ، ئەم مادەیە  دەتوانرێت جیابکرێتەوە لە جەستەی ، مرۆڤ و بەکار بهێنرێتەوە بۆ پڕۆگرامکردنی مرۆڤ، دەڵێن مرۆڤ لە کاتی ترسانا و لە کاتی جوتبوندا مێشکی بە تەواوەتی کراوەیە بۆ پڕۆگرامکردن. ئێستا تواناکان لەو بوارەدا پەرەی سەندوە و دەتوانرێت لە ڕێگای مانگی دەستکردەوە بە گروپی گەورە مرۆڤەکان پڕۆگرام بکرێن لە هەر شوێنێک بێت لەسەر زەوی.
لە ساڵی ١٩٨٨ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆناڵد ڕەیگن وتی هەموو ئاسمان پڕ کراوە لە مانگی دەست کرد هیچ شوێنێک نییە کۆنترۆڵ نەکرێت لە ئاسمانەوە، ئەم قسەیەی ڕەیگن لە خۆوە نەکرا ئەوکاتە ئەمریکا بە تەواویی کۆنترۆڵی ئەو بەرنامەیەی کردبوو و هەموو گرفتەکانیان چارەسەرکردبوو. واتە کێشەی مرۆڤی ڕەش و ئەسمەریان نەمابوو.
ئەم بەرنامەیە گەشەی کرد بۆ جۆڕیکی زۆر سەرسامکەر ئەویش لە ڕێگای  کۆمپیوتەری ماڵ و تەلەفۆن و تەلەفزیۆنەوە، مەبەست لەم جۆرە پڕۆگرامەش ئەوە بوو کە کەس نییە یەکێک لەم سێ ئامێرەی نەبێت لە ماڵەکەیدا.
هەموو مرۆڤەکان ئێستا پڕۆگرام کراون بەڵام ٥ بۆ ٨ % بە تایبەت پڕۆگرام کراون بە شێوازی ویستراو لە لایەن دەسەڵاتداران بۆ بەکار هێنانیان لە کاتی پێویستدا.
ئەمریکا لە پاڵ ئەم پڕۆژەیەدا پڕۆژەیەکی تری هەبوو بە ناوی  Blue beam project ،زۆرێک لە شتە نامۆکان کە لە ئاسمان دەبینرێن وەک قاپی فڕیو ئەمانە لە  بیمی شین دروست دەکرێن.
بیمی شین چیە؟
 پڕۆجێکتۆر نیشان دەدرێت بۆ ماوەیەکی کاتی ئەم تەکنەلۆژیە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٢ بەکار هێنرا لەسەر کوبا تا کۆمۆنیستەکان دووبارە ببنەوە بە کەسانی دینی و واز لە کۆمۆنیست بهێنن.لەو سەردەمەدا وێنەی ماریای دایکی حەزرەتی عیسا  نیشاندرا .
ئەم تەکنەلۆژیە دروستکراوی مرۆڤ نیە و وەرگیراوە  لە بونەوەری هەسارەکانی تر کە ئێستا لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەمریکادا.
تایبەتمەندی بیمی شین ئەوەیە کە لە ڕادار دەردەکەوێت وەک تەن و دەتوانیت دەستی لێ بدەیت هەست بە بوونی دەکەیت واتە بیمەکە بەرگێکی ڕەق لەخۆ دەگرێت، زۆر جار گوێبیستی ئەوە بوین لە ئەمریکا قاپی فڕیوو دەبینرێت بەڵام ئەمریکا دەڵێت ٩٥%  ئەو قاپە فڕیوانە لای ئێمە نامۆ نییە، ئەمە واتە زۆر جار خۆیان بە مەبەست ئەو بیمە شینە بەکار دەهێنن.
بگەڕێمەوە سەر باسە ئەسڵەکە کە دەستم پێکرد ، پڕۆگرام کردنی عەقڵی مرۆڤ وا دەکات لە ئایندەدا کۆنترۆڵی تەواوی مرۆڤایەتی بکرێت و  ئیتر شەڕ بە جەستە نەکرێت بەڵکو تەنها لە ڕێگای مێشکەوە کۆنتۆڕلی مرۆڤەکان  بکرێت، نمونەش کۆمەڵگای ئەوروپایە کە خەڵک وەک ڕۆبۆت کار دەکات کەس کاتی نییە بۆ باس و خواستی سیاسەت، هیچتی تر ناکەن  جگە لە ڕاکردن بە دوای بەرپرسیارەتی ڕۆژانە و کارەکانیاندا.
ئەم جۆرە ژیانەی ئێسا کە ئێمە دەژین لەسەر  زەوی گەیشتۆتە ئاستێکی هەستیار، دەبێت گۆڕانکاری ڕیشەیی بکرێت.
گۆڕانکاریەکان چین و چۆن دەست پێ دەکات؟
 یەکەم لێدان بوو لە باری ئابوری جیهان بە تایبەت ئەمریکا و ئەوروپا.
پاشان چەند شتێکی نامۆ نیشان دەدرێت لەسەر عیسای مەسیح و گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی، پاشان شەڕێک بەرپا دەکەن لەگەڵ بونەوەری هەسارەکانی تردا بۆ ئەوەی مرۆڤەکان لە یەکتر نزیک بکەنەوە، ئەم شەڕە مەرج نییە بە  پراکتیک ڕوبدات ، بەڵام بەم شێوەیە بونەوەری جۆری ڕەپتیلیەن دەهێنن وەک یارمەتیدەری مرۆڤ و دەڵێن ئەمانە باو باپیرانی ئێمەن و هاتون ئێمە ڕزگار بکەن لەم شەڕەی هەمانە لەگەڵ بونەوەرەکانی هەسارەکانی تردا.
پاشان دێن کلۆنی عیسا دەکەن تا کەس نەتوانێت بڵێت ئەو نییە و دی ئێن ئەی عیسا مەسیح بەکار دێنن بۆ ئەم کلۆنە بەم شێوەیە کۆنترۆڵ کردنی مرۆڤایەتی زۆر ئاسان دەبێت بە تایبەتی هەموو کۆمەڵگای مەسیحی.
لە کۆتایی سیناریۆکەدا زەویەکی تازە دروست دەکەن و جۆری حوکمکردن دەگۆڕێت بە تەواوەتی ژیان وەک ژیانی ئەمڕۆ نامێنێت بەڵکو مرۆڤەکان وەک ڕۆبۆت ژیان بەسەر دەبەن.