یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


٨سالی خه‌باتی ئامینه‌ له‌په‌رله‌مان پره‌ له‌خزمه‌تكردن به‌یه‌كسانی گه‌لان و ده‌نگه‌ ئازادیخوازه‌كان

Saturday, 04.30.2016, 7:35

1867 بینراوە



به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌په‌یجی فه‌یسبوكی ئامینه‌ هه‌لساوه‌ به‌بلاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه‌ سوكایه‌تی تیایه‌ به‌سومالیه‌كان بۆیه‌ میدیای سویدی و سومالیه‌كان داوای ده‌ركردنی ده‌كه‌ن ، له‌كاتیكدا ئامینه‌ به‌فه‌رمی له‌دیدار و په‌یجه‌كه‌ی كه‌زانیویه‌ت داوای لێبوردنی كردوه‌ كه‌ هه‌له‌یه‌كه‌ كردویه‌تی وه‌ ئه‌و فیلی لێكراوه‌ به‌وه‌ی لۆگۆی كه‌نالی تیڤیی SVT  سویدی خراوه‌ته‌ سه‌رو به‌وردی سه‌یری نه‌كردوه‌ ، به‌كورتی كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی سویدی داوای لێبوردنی ئیتر دۆسیه‌كه‌ ته‌واو به‌تایبه‌تی كه‌ ئامینه له‌٨سالی په‌رله‌مانتاری داكۆكیه‌كه‌ریكی سه‌رسه‌ختی گه‌لانی سته‌مدیده‌ و هه‌ژاربوه‌ ، له‌م باره‌وه‌ ده‌یان سیمنار و هه‌لویست و كارو چالاكی هه‌بوه‌.
هاورییان هه‌مومان به‌كارو جالاكیه‌كانی ئامینه‌ كاكه‌ باوه‌ ئاشنا و تاراده‌یه‌ك ئاگادارن ، كه‌له‌كوێ ئازاری گه‌له‌كه‌ی له‌باكور ، باشور وروژهه‌لات و باشور هه‌بوبی ئامینه‌ سه‌رسه‌ختانه‌ داكۆكی كردوه‌ له‌دروستكردنی سیمنار و بانگكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هاتنه‌ مه‌یدانی جه‌ماوه‌ریدا ، ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ هه‌ول بده‌ین به‌ ریگایه‌كی مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتوخوازانه‌ پشتگیری ئامینه‌ بكه‌ین هه‌ولێیكی جدی هه‌یه‌ بۆلادانی له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ی كه‌ به‌شیكی له‌ترسی ده‌نگده‌ری سومالی به‌شیكیشی له‌ حه‌سود پێبردنیان كه‌ئامینه‌ له‌نێو حزبه‌كه‌ی یه‌كێك له‌ده‌نگه‌ هه‌ره‌جالاكه‌كانه‌ هاوكات راسیزمی سویدیش هه‌ول ده‌دات له‌میدیای سویدی ده‌نگه‌ په‌ناهه‌نده‌كان له‌نو په‌رله‌مانی سویدی نه‌هیلی
ده‌رجونی ئامینه‌ له‌په‌رله‌مان گورزیكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌نگه‌ ئازدیخوازژنان ده‌بیت بۆیه‌ ئه‌ركی مروڤه‌ا ئازدیخوازه‌كانه‌ كه‌ پشتگیری ئامینه‌ بكه‌ین وفشار بخه‌ینه‌ سه‌رپارتی جه‌پ كه‌ده‌ركردنی ئامینه‌ گورزیك ده‌بیت له‌دوركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ریكی زۆری كورد بۆ حزبه‌كه‌تان و میژوی٨ ساله‌ی ئامینه‌ پریه‌تی له‌خه‌بات و داكۆكی بۆ یه‌كسانی و ئازادیخوازی گه‌لانی ژیر ده‌سته‌
له‌ ئه‌مرووه‌ ئێمه‌ ده‌ست به‌كارو چالاكی ده‌كه‌ین به‌هیواین كوردانی سوید ترسناكی ئه‌وه‌ بزانن ج بۆشایه‌ك له‌ داكۆكی له‌خه‌لكی سته‌مدیده‌ی كوردستان دروست ده‌بیت به‌دوركه‌وتنه‌وه‌ی ئامینه‌ كاكه‌ باوه‌ و كورد له‌سوید گورزێیكی دیبلۆماسی به‌رده‌كه‌وێ كه‌كه‌كسایه‌تیه‌كی جالاك و مه‌یدانی له‌ده‌ست ده‌دا