به‌رپرسێکى پاراستنى پارتى بە بروانامەى ساختەوە ماستەرى وەرگرت

Sunday, 08/05/2016, 22:32

4076 بینراوە


بۆ بروانامەکانى وێنەى کورەکەى بەکارهێناوە لەبرى وێنەى خۆى 
محەمەد عەبدوڵڵا بەرپرسی پێشووی پاراستنی پارتی لە دەڤەری راپەرین و ئێستا پلەی (عەمید) ی هەیە لە ئاسایشی گشتی هەولێر ئێستا ماستەرى وەرگرت  لە وڵاتی میسر لەکاتێکدا بروانامەکەی ساختەیە و بەپێی ئەو بەڵگانەی خوارەوە لەلایەن ئەندامێکى باڵاى پارتیەوە دەستم کەوتووە، کە ناوبراو بروانامەکانی ساختەن . 
ناوبراو لەهەڵبژاردنەکانی 30-4-2014 پاڵێوراوی پارتی بوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
محەمەد عەبدولڵا عەلی ناوبراو تەنها تاکو پۆلی پێنجەمی سەرەتایی خوێندوە لە کۆمەڵگای بەستەستێن لەناوچەی پشدەر .
ناوبراو لە ساڵی 1981 تاوەکو ساڵی 1986 لە فەوجی (ئاوات ئەحمەد حەسەنە رەش) بووە کە فەوجێکی رژێمی بەعس بووە.
ناوبراو لەشەردا دژی پێشمەرگە جارێک برینداربووە کە ئێستاش پلاتینی بەعس لە قاچی ماوە وە برایەکیبەدەستی پێشمەرگە  کوژراوە.
لەسەرەتای نەوەدەکان پەیوەندی بە پارتی ئەکات لە ساڵی 1992 دەبێتە هەواڵگری فەوجی 23 سوپای بەرەی یەکگرتوو لە دۆڵەبەفرە لە قەزای پشدەر.
دوای ئەوە لە ساڵی 1993 دەرواتە وڵاتی ئێران لەوێ‌ دەستگیردەکرێت دواتر پارتی ئازادی دەکات،  ئەمە لەکاتێکدایە کە ناوبراو دەڵێت من لە ساڵی 1992 لە قوتابخانەی سەرەتایی رازی لە (زنجان) قوتابی بووە لە کاتێکدا کە ناوبراو لە دۆڵەبەفرە لەسووپای بەرەی کوردی بووە بەڵگەی زیاتر بۆ ساختەکەی کە تەمەنی زیاد لە پێویست بووە کە بەبریاری پەروەردەی ئیسلامی ئێران قوتابی بۆی نیە لەوتەمەنە لەو قۆناغە بێت بۆیە دەبێت لە ئێوارە بخوێنێت نەوەکو رۆژانە لەکاتێکدا لە بروانامەکەدا ئاماژە بە رۆژ کراوە
بەپێی بەڵگەی دووەم کە ناوبراو لە ساڵی 1996 خوێندنی سێیەمی ناوەندی تەواوکردوە لە قوتابخانەی شەهید چەمران بەڵام بەپێی زانیاریەکان ئەوکاتە ناوبراو لە سەری رەش دەستگیرکرابوو بە تۆمەتی بازرگانی مەوادی هۆشبەر کە بەرپرسێکی پارتی ئەوەی پشتراستکردەوە
بەپێی بەڵگەی سێ یەم  ناوبراو لە قۆناغی ئامادەیی لە ساڵی 1999 لە پارێزگای (زنجان) بەڵام چەند دەرسێکی تەواو نەکردوە بۆیە ناوبراو لە ساڵی 2007 بەشداری تاقی کردنەوەی کوردستانی کرد ئەوکاتەش بەهۆی ئەوەی کە ئەو قوتابیانەی کەلەئێران نەیانتوانیوە بروانامەی ئامادەیی وەربگرن ئەوا (عافوو) دەکرێن لەوانەی کوردی و عەرەبی دوای ئەوە بە دوو خول توانی دەربچێ‌.
دوای ئەوە ناوبراو لە کۆلێژی کۆمەڵناسی ئێوارانی تەواوکرد لە زانکۆی سەلاحەدین ئێستاش ماستەرى وەرگرت لە وڵاتى میسر . 
بەڵگەیەکی تر بۆ ساختەیی بروانامەکەی لە بروانامەی پۆلی پێنجەم بە ژمارە (827) لەپۆلی سێەمی ناوەندی بە ژمارە (364) ئەوەش یەک ناگرێتەوە.
لە بروانامەکە وا نوسراوە لە بانە لەدایک بووە لەکاتێکدا لە پشدەر لەدایک بووە و لەبروانامەی قۆناغی سەرەتایی دا  وێنەی کورەکەی لە بروانامەکەی داوە نەوەکو خۆی. 
ئەو سەرچاوەیەی پارتی ئەوەشی پشت راستکردەوە کە ناوبراو نەوەکو لە ئێران خوێندویەتی وە فارسی هەر نازانێت و ئەو تەنها ئەوماوەیەی ئەو ساڵە لە ئێران بوو تەنها لە پارێزگای ئورومیە بووە نەوەکو زنجان.







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە