پاراستن کێشەی مەلا سەلەفییەکە بۆ مەبەستی ئاژاوەنانەوە لە سلێمانی بەکار دەهێنێت

Wednesday, 11/05/2016, 5:05

6028 بینراوە


پاش ئەو سکاندالەی مەلا سەلەفییە ئیسلامییەکە، کە ژنێکی منداڵی لە خشتەبرد و هەڵیخەلەتاند، بە دوایدا مێردە گەنجەکەی ناچار لێی جیابوویەوە، دوایی ئەم مەلا ساختەچییە هەر ئەو رۆژە و بۆ شەوەکەی مارەی کرد، ئیستا  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سایتەکانی باشووردا دوو سێ هەفتەیە هەرای ناوەتەوە و قسەی زۆر لەسەر دەکرێت، بۆیە پارتی ئەمە بە هەل دەزانێت کە بۆ مەبەستی سیاسیی خۆی کێشەیەک لە سلێمانی دروست بکات.
سەرچاوەیەک لە دەزگای پاراستنەوە لە هەولێر پێی راگەیاندنین، کە دەزگای پاراستنی پارتیی زیاتر لە سی (٣٠) گەنجی بە کرێگرتووە و ناردوونی بۆ سلێمانی، هەر یەکە (دە وەرەقە) واتە هەزار دۆلاری پێداون، کە بچنە مزگەوتی بەهەشت، ئەو مزگەوتەی کە  د. عەبدوللەتیف سەلەفی  قسەی لێدەکات، تا ئەو گەنجانە بیکەن بە هەرا و رێگری لە عەبدوللەتیف سەلەفی بکەن. مەبەستی پارتیی و پاراستن لەم کارە ئەوەیە، ئاژاوە بخەنە نێو سلێمانییەوە، هەر وەک سەرچاوەکە دەڵێت، ئەم پلانەی پارتیی لەوە دێت، کە گوایە دەیانەوێت نێوانی یەکێتیی و گۆڕان ئاڵۆز بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە