لەئێران واستەم بۆ مەولود ئافەند کرد

Friday, 13/05/2016, 20:59

7208 بینراوە


ئیسرائیلیەکان دەیانوسیت سیخوڕی بەسەر ئێرانەوە بکەم 
دیمانە: هاوار بازیانی
لەشاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان لەکۆشکێکی شاھانە له گوندی ئیتالیا سیتی لە پشت مەكتەبی سیاسی پارتی چاوم بەداود باغستانی کەوت ئەو ھەمیشە بەچواردەوری خۆیدا دەڕوانێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات تورکیا نایەوێت خۆی تووشی کێشە بکات ئەگینا لەدوای عبداللە ئۆجەلان منی دەستگیردەکرد، لە پێشكی گلاسێك عەرەقی توركی و پاكەتێكی مالبۆرۆی توركی و كۆمەڵێك كاغەزی لولدراو و هەندێك رێواسی ئەم بەهارە لەسەر رۆژنامەیەكی تازەی باس دانرابوو لەگەڵ كەمێك خوێ پرژاببوە سەر مێزەكە و رۆژنامەكە. 
باغستانی خۆی وا پیشان دەدا كە نەساغە، بەڵام پێدەچوو ئەوە یەكەم پێكی عەرەقەكەی بێت چونكە پاكەتە جگەرە توركیەكەیشی تازە هەڵپچڕاندبوو.
باغستانی بەسیخوڕی ئیسرائیل ناسراوە و لەگەڕانەوەی بۆ تورکیا لەگەڵ میت دانیشتنی کردووە و دوای دەستگیرکردنی مەولود ئافەند سەردانی ئێرانیشی کردووە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران کۆبۆتەوە و لەوەش سەیرتر لەگەڵ حیزبی بەعسی ھەڵوەشاوە پەیوەندییەکی توندو تۆڵی ھەیە و سەردەمی مالیکی ناوبژیوانی مالیکی و کچی سەدامی دەکرد،.
باغستانی لەکاری جاسوسیدا یەکەمی بێ ڕکابەرە ئەتوانێت لەیەککاتدا لەگەڵ چەندین دەزگای جاسوسی پەیوەندی ھەبێت و دڵی ھەموویان ڕازی بکات،.
بەڵام لەگەڕەکی عەنکاوەی شاری ھەولێر لەلایەن بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ھەرێم سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان خەڵتانی خوێن کرا ھەرچەند ھەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد بەڵام ھیچی پێنەکرا و دواتر لەھەرێمی کوردستانیش دەرکرا ئێستا ماوەی چەند هەفتەیەكە لەھەرێمی کوردستانە،.
چەند پرسیارێکم ئاڕاستەکرد بەدەم جگەرەکێشان و مەیخواردنەوە بەمشێوەیە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە....

 *جوار سال بەر لە ئیستا لە بەرنامەی بەراشکاوی لە تلفزیۆنی nrt بە مەسعود بارزانیت گووت"  تۆ گوندیکت پی بەریوە ناجیت نەک ولاتیک، ئیستا لەسەر قسەی خۆت ماوی یان چ دەلییت..؟
داود باغستانی: نەمگووت گوندێکی گەورە بەڵکو گوندێکی بچووک بەڵگەش شەنگالی بەجێھێشت و خستیە بەردەمی سەگی دەولەتی ئیسلامی. 
ئێستاش وەک بەرێ وەھا دەلێم و خونی ھەموو ملەتێ مەی ئێزیدی لە ھەستۆی بارزانییە، دە ساڵە میللەت بە ناوی سەرخوبونێ دەھێتە خاپاندن ئەوە مەعنای چییە.؟ ئەوە بە ئاشکرا خەلەتاندنە و دەستگرتنە بە کورسی دیکتاتۆری، دەلێم مەسعود بەقەد مسقالێکی باوکی رەحمەتی پێ ى ناکرێ.

*یەکئ لە نزیکترین کەسەکانی نیجیرفان بارزانی ھیرشی کردە سەرت تا بتکوزیت، بەلام تۆ لیی خۆش بوویت، دواتریش ھەر ئەو کەسە پالنەریکی سەرەکی بوو بۆ دوور خستنەوەی تۆ لە کوردستان، ئیستاش تۆ لە ریگای ھەمان کەس گەرایتەوە بۆ کوردستان، ئایا ئەوە بەیوەندی بە ململانیی نیوان مسرور و نیجیر ھەیە یان ئەمجارەیان وەک ھاولاتیەکی سادە دەزیت..؟
داود باغستانی: من ھاوڵاتی دەرەجە یەکی ئەو ھەرێمەم چونکە خەبات و قوربانیم ھەیە، من پێشمەرگەی ئەیلول و گوڵان بوومە و زیندانی سیاسی بوومە و چەندین جاریش ویستویانە بمکوژن بە تایبەتی جەلال تاڵەبانی، ئەوانەی ھێرشیان کردە سەر من ئێستا لە تۆ دەپرسم چیان بەسەر ھات و لە کوێن و من لە کوێم، کەس ناتوانێ من لە ھەرێم دوور بخاتەوە  من پیاوی ھیچ کەس نیم بەلام ناھەقیش لە کەس قەبول ناکەم، ئەو کەسانەی ویستیان ببمە پیاویان دوایی لە خۆیان تێگەیشتن کە من چیایەکی بچووک نیم ھەموو کەس بەسەرمدا سەربکەوێت و ئیتر ئەوانیش قیمەتی منیان زانی و زانیان بێ من ئەوان ھیچ نین بەتایبەت بۆ پرس و مژارە نھینی و گرنگەکان. 

پرسیار: بۆ نەتگووت کوردستان و ھەر دەستەواژەی ھەرێمت بەکارھێنا..؟ 
-(بە پێکەنینەوە)ا جەنابی سەرۆک ئیعلانی سەربەخۆیی بکات وی دەمی دەبێژم ھەرێمی کوردستان.

-دۆسیەی مەولود ئافەند زۆر ئالۆز بوو، بەلام لەکەل دەرکەوتنەوەی ئافەند تۆش بەدەر کەوتیەوە و ئالۆزیش لەو دۆسیەیە نەما و شتەکان ھەمووی ئاشکرابوون، دەکریت بیمان بلییت ئەوە ج سیناریۆیەک بوو..؟ یان تۆ لیی بی ئاکای..؟
داود باغستانی: کاک مەولود بە تەنسیقی نێوان دەزگای پاراستن و زانیاری تەسلیمی ئێران کرایەوە و لە رێگای ھەڤاڵەکانی خۆی واتا فرۆشرا.. دەزانی فرۆشرا یەعنی چ..؟ واتا ئەو دوو دەزگایە کوردی پارچەکانی تر دەفرۆشنەوە بۆ تەمویلی دەزگاکەیان. 
بەڵام ئێرانیەکان بەڕێزن ئەوکات من چوومە سەردانی ئورمیە و واسیتەم بۆ کاک مەولود کرد و پێم گووتن کە ئەو کوڕە دوژمنی ئێوە نییە و لە بێ ئیشی و بێ پارەیی من لە دەزگاکەی خۆم و لەناو ماڵی خۆم جێگام کردبۆوە و دەمژیاند و ئەویش یارمەتی منی دەدا لە نووسین چونکە من نازانم سۆرانی بنووسم و بخوێنمەوە و ئیشەکانی گۆڤارم بە ئەو دەکرد، پاشان ئێرانیەکان زۆر  رێز و حورمەتیان گرتبوو، ئەو تەنھا دەست بەسەربوو لە ڤێلایەک لە تاران، مالی کاک نازم دەباغ ئاوابێ راپۆرتی دابوو کە مەولود مۆسادە، مەولود گەنجێکی خوێن گەرم بوو و دڵی پاک و ساف بوو. 
من لە چەند ڤیدیۆیەکم بڵاوم کردەوە و سەرۆکایەتی و حکومەتی ھەرێمم ریسواکرد. 
ئەو ماوەیەی دیار نەبووم لە تورکیا بووم خۆ من وەک مەسئولە گەندەڵەکانی ھەرێم نیم ئەوەندە حەزم لە شاشەی تی ڤی و لاپەڕەی رۆژنامە و گۆڤارەکان بێت. 

*تەقەکردن لە کاندیدیکی HDP لە ماردین بەدەستی خوشکزایەکی تۆ بوو، کە ئەو کەسە ھەمیشە لەکەل تۆ بوو لە ماردین، نازانی کئ لە بشت خوشکزاکەتە..؟
داود باغستانی: ھەموو خوشکەزاکانم لەگەڵ منن و کەسیان حەز بە سیاسەت ناکەن، ئەو مەسەیەش مەسەلەی نامووس بوو بۆیە دەوڵەت پشتی ئێمەی گرت. 

*بۆچی ئێستا ناچیتە ئیسرائیل و چالاکیت نییە..؟ ئێستا تۆ زۆر لە ئێران نزیکی، ئایا ئیسرائیلیەکان ئمتیازیان پێت نەدا یان ئێرانیەکان باشتر بایەخت پێدەدەن..؟
داود باغستانی: ئیسرائیلیەکان دەیانویست ئێمە سیخوریان بۆ بکەین بەسەر ئێرانی دراوسێمان، ئەو ئێرانەی بە درێژایی شۆڕشەکانی کورد پشت و پەنای شۆڕش و خەلکی سڤیل بوو، ئێمە ئەوەمان قەبول نەکرد، پیاوەکانی پارتی و یەکێتی ئەوەیان قەبول کرد، ئەوان دەیانویست ئێمە کۆیلەی ئەوان بین و سیخوڕی بەسەر ھەموو کەس و لایەنێک بکەین بۆ بەرژەوەندی ئەوان، بۆیە چەندین جار لە تورکیا ھاتنە سەردانم و من رەتم کردەوە خیانەت لە دۆست و ھەڤاڵەکانم بکەم لە ئێران، دەھاتن بە ناوی بازرگانی و رۆشنبیری و زانکۆ و ئەو شتانە من باش لێیان تێدەگەیشتم، تەنانەت دەیانویست ببمە دارودەستی ئەوان لەناو ئۆپۆزۆسیۆنی سوری بە گشتی و حزبەکانی رۆژئاوا بە تایبەتی، من شەخسیەتی خۆم نەدۆڕاند و تەسلیم بە خواستی ئەوان نەبووم بۆیە بڕیارمدا ھەموو پەیوەندیەکانم بپچڕێنم لەگەڵ کەسایەتییە حکومی و ھەواڵگریەکانی ئیسرائیل. 
ئیمتیازی چی ھەرچەندی چووبمە ئیسرائیل بە پارەی خۆم رۆیشتوومە و ژیاوم و تەنانەت پارەم داوەتە ھەموو ئەوانەش کە ئاسانکاری ڤیزا و پەیوەندیەکانیان بۆ دەکردم، بە پارەی خۆم ھەموویانم ھەلدەسوراند و ئەوان وەکو كەعبە بە دەوری من دەسورانەوە چونکە جوو پارە زۆر حەز دەکەن و زۆریش زەرەریان لێمدا. 

*جوار سال لە تورکیا دەزی، تورکیاش جوار سالە جەب و راست کورد دەکوزیت و تیرۆر دەکات، تۆش بە کوتەکانی خۆت دوزمنی کەورەی حکومەتی تورکیا دوای اوجلان تۆی، ئەوە ج سەفقەیەک بوو..؟
داود باغستانی: من لە تورکیا لە نەخۆشخانەبووم، پیاوانی دەوڵەت بۆخۆیان دێنە سەردانم و تورکیاش وەکی جاران نەمایە زۆر پێشکەتییە، دوایی من کەسایەتییەکی دیارم و حەسانەم ھەیە کەس ناتوانێ بمگرێت، من لایەنگری لە سیاسەتی پەکەکە ناکەم و لایەنگری لە ئاکەپەش ناکەم لێ لە گۆڕەپانی سیاسی تورکیا تەنھا پەکەکە و ئاکەپەی تێدا نییە، رۆشنبیر و سیاسەتڤانانی تورک زۆر حورمەت بۆ من و خەباتی من دادەنێن، منیش دەخوازم ئۆجەلانێک بم، ئۆجەلانیش وەکو من بووە و بە قەد من ناخۆشی بینیوە لەسەر کوردایەتی، تورکیا چۆن ناتوانێ ئۆجەلان بکوژێت ئەوھاش ناتوانێ من بکوژێ، باکور پێویستی بە ئۆجەلانێکی نوێ و پەکەکەیەکی نوێیە دوور لە حزبەکانی باشوور. 

*سەردانی ئەنکارات کردووە..؟ کێت بینیوە..؟ مەبەستم لە پیاوانی حکومەتە..؟ 
داود باغستانی: خۆ تۆ لیکۆڵینەوەم لەگەڵ ناکەی پرسیارەکانت زۆر ئەمنیە، من لەبەر ئیشکردنم لە ئەنجوومەنی نیشتمانی ئۆپۆزۆسیۆنی سوری زوو زوو سەردانی ئەنکارام کردووە و تەنانەت چەند مانگێک بەر لە ئێستا بەڕێز ھاکان فیدانم بینی کە پێی گوتم بە مەسرور بارزانی و نیچیرڤان بارزانیم گوتووە کە ھاوکارم بن. 

*ئێستا بۆ کارێکی تایبەت لە ھەولێری یان بۆ سەردانی خزم و کەس..؟ 
داود باغستانی:ھەموو کورد خزم و کەسی منن، من ھاتووم بۆ ئەوەی موعارەزەی سوری و قیادەی کوردی لەیەک نزیک بکەمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە