مۆتەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شاری سلێمانی، مەلا بختیارە

Saturday, 14/05/2016, 13:21

7466 بینراوە


کۆنفەرنسێکی مەلا بەختیار لە سلێمانی لەسەر سایکس پیکۆ، بۆچی؟ 4-5 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت
لەگەڵ ئەوەشدا کە کوردوستان وە  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە باردۆخێکی خۆڵەمێشیدا تێدەپەرێ، وە ئەوەی زیاتر هزری کوردو کوردوستانی کزکردوە، باڵ باڵێنیەتی ناو یەکێتی، نەبوونی موچە، وەلەهەر دەڤەرێکیشدا کە مووچە نەبوو ، مانای ڕوخاندن و وێرانبوونی ئەو کۆمەڵگایانە ،وە نەمانی پرینسیپی خۆژیان و حیزبایەتی و دەسەڵات. لەم باردۆخە نا لەبارەدا، بە لۆجیکی مەنطق لەم ئەتمۆسفێرەدا حیزبە سەرەکیەکان کە ئەوان خاوەن پارە  و سەرمایەن دەبێت جۆرە سیاسەتێکی ئابوری تەسک بگرنە بەر ، بە هەستیارانەوە مامڵەی بکەن بۆ دابین کردنی خەرجیەکان.
 بە داخەوە وەک دەبینن مۆتەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شاری سلێمانی شوڵی لێ هەڵکێشاوە بە هیچ جۆرێک گوێ ناداتە ئەم قەیرانە ئابوریە، بە حوکمی  قەرقوشانە خەرجیەکان وڵا دەکات و کەسیش بۆی نیە بڵێ ئەرێ مەلا بەختیار بۆچی؟
وەکو ئەندامانی مەکتبی سیاسی و بەتایبەتی دلێری سەید مەجید کە کلیلی قاسەی یەکێتی لەگیرفاندایە ،بە قسەی خۆی بۆ مەلا بەختیار  ئەم قاسەیە هەمیشە کراوەیە،وەک دەیبینن :
- بە چ مافێک مەلا بەختیار بە ئارەزوی خۆی سەفەری وڵاتان دەکات، سەمیناری فاشلانە سازدەکات، کە ئەو باسانەی دەیهروژێنێ دەبێت کەسایەتیەکی ئەکادیمی لێهاتو سازی بکەن نەک مەلا بەختیار.
- سەفەرەکانی بۆ دەرەوەی وڵات زۆرینەی عاتفین،سەردانی سەنا شەعلان دەکات، سومیە، وە شیلان،وە ئەوانەی کە ئێمـە نایزانین.....
- بە هەموو هێزێکی دەیەوێ خۆی بخاتە پلەی سیاسی و ڕۆشنبیری دکتۆر بەرهەم صالح،کە ئەمە مەحاڵە.
- بە هەموو خەیاڵێکی خۆڵەمێشی خۆی دەیەوێ ببێتە پلە هاوڕێ نەوشیوران موستەفا، کە بەهەمان شێوە ئەمە دوورە لە خەویشەوە.
- هەرچیەک بکەیت دانیشتوانی سلێمانی و جەماوەری یەکێتی بەشرەف تۆ ڕەتدەکەنەوە لە هەموو پلە و پایەیەکی یەکێتیدا وە مانەوەت لە شاری سلێمانی، دەتوانیت خۆشت بەدوای ئەم  ئامارەدا   بچیت.
- لە هەموو ئەوروپا و کوردستان نوێنەرایتی و سەرۆک ئۆرگانەکانت گۆڕی، لە جێگەیان کەسانی فاشل و دەرون نەخۆش و درۆزن و نەخویندەوارو موجرم ڕەوشت ناشرینت دامەرزاند. بۆچی؟ چونک هەر کەسایەتی وەک ئەمانە پشتت دەگرن، کەسانی بەشەرەف و خوێندەوار هەمیشە وشەی نەخێر دەدەن بە ڕوودا.
- هەموو ئەو کەسایەتیانەی کە لە ئەوروپاو کوردستان دادمەزراندن ، بفەرموو لێیان بپرسە چ کارێکیان کردووە بۆ یەکێتی وکوردستان ؟ زۆرینەیان  خاوەن کونیە ڕەش و بۆ گەن و ساختەچین، تۆ ئەم جۆرە کەسانەت پێویستە.
- هەر لەناو مەکتەبی سیاسیدا هیچ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی نیە کە پاڵ پشتت بێت، بەڵێ لە بەرامبەردا دەڵێن وایە، بەڵام لەپشتت هەمیشە هێرشە بۆسەرت، بۆچی؟
- کێشەکانی دەروونی تۆ لە ساڵی 1985 وە دەستی پێکرد ،کە ویستت کۆدەتا بکەیت بەسەر مام جەلال نەوشیرواندا،وە ئەمە بۆتە مۆتەکەیەک بەسەر هەردوو چاوتەوە،وە هەمیشە چاوەڕوانی ڕۆژێکی وادەکەیت ،کە یەکێک بەرامبەرت دووبارەی بکاتەوە.
- ڕۆژنامەیەکت هەیە بەناوی  سەنتەری چاودیر، کە گوایە  هەواڵەکانی یەکێتی بڵاو دەکاتەوە و خزمەتی یەکێتی دەکات، وە لەسەر خەرجی یەکێتیە، بەڵام لە ڕاستیدا زمان حاڵی مەلا بەختیارە، ئەندامانی سەرکردایەتی بۆچی نایەنە زمان و و قسەیەک بکەن؟
- ئێستاش لەم ڕۆژانەدا یادی بەسەر کردنەوەی سەد ساڵا بەسەرتێپەربوون بەسەر سایکس بیکۆدا،کە کۆنفەرنسێکی نێودەوڵەتیت سازکردووە، کە چەندین کەسایەتی ئەوروپی و  هەندێکیان هەر ناش زانن کە سایکس پیکۆ چیە و بۆچ ؟،دەعوەتت کردون ،وە فول دابینی خەرجیان دەکەن،کە گوایە لەسەر خەرجی کوردساتە، بەڵام خوێندەواری بەڕێز لەسەر خەرجی سەنتەری چاودێرە وە مەلا بەختیار سەرپەرشتی دەکات، بەڵام ئێستا جورئەتی نیە کە بڵی لەژێر چاودێری مەلا بەختیاردایە، کەهیچ نەبێت  پێنج بۆ شەش ملیۆن دۆلاری تێدەچیت، بۆچی؟ کە ماڵە پێشمەرگەکان نان وگۆشتیان نیە بیخۆن، ئەم خۆدەرخستنە لە پێناوی چیدا ،تاوەکو کەی؟ لە کۆتایشدا مەلا بەختیارەکە هەر مەلا بەختیارەکەیە ،نابێتە مەلا لینین.
- دەتەوەی بە هەموو شێویەک پیشانی کوردستان و دەرەوە بدەیت کە تۆ گونجای بۆ سکرتێری گشتی یەکێتی، بەڵام خۆت خودی خۆشت دەیزانیت کە ئەمە پاش سەد ساڵ تریش نابێت ڕووبدات؟
- هەمیشە بویتە خۆشکردنی هەوێنی کێشە ناوخۆییەکان،چونک یەکڕیزی لەناو یەکێتیدا، مانی نەمانی تۆیە لەم پۆستەدا.
- هەمیشە پەراوێزی کەسایەتی زیرەک و لێهاتود کردووە، چونک دەزانیت پاش ماوەیکی کورت  لێت هەڵدەگەڕێنەوە.
- هەمیشە سیاسەتی زاڵدەستیت بەکار هێناوە لەناو یەکێتیدا بەڵام لەسلێمانی ناتوانیت.
- بە گشتی مۆتەکەی یەکێتی و سلێمانی بە دەست تێکدەرێک و  گیرەشێۆێنک نیشان دەکرێیت،وە هەمیشە هەوڵتداوە لەگەمە سیاسیەکاندا بەرژەوەندی خۆتی تێدا بێت نەک یەکێتی و سلێمانی.
- هیچ کاتێک ناتوانیت خۆت وەک میراتگری یەکێتی هەژمارە بکەیت، چونک نایەڵین.
-  تۆ خۆت وەک لاشەیەکی کلۆر وایت،چونکە  سەفەرکانت  و کۆنفەرنس فاشلەکانت هەمووی پڕە لە گەندەڵی و دەمار گژی ، کەوای کردووە یەکێتی زیاتر بکەوێتە لێورای لەت لەت بوون ،کە ئەویش هۆکارەکەی تۆیت.
- درۆکانت و هەڵسوکەوتەکانت هەمیشە کەوتونەتە بەر سەرنجی جەماوەر و مەکتەبی سیاسی، کە بۆ هەموو سەفرێکت 30-40 هەزار ئەورۆ سەرف دەکەیت،بۆچی؟
- خۆت هەستی پێناکەیت، کە بویتە دکتاتۆرێکی قێزەون، کە بەداخەوە ،کە چواردەورە ماستاوچیەکانت تۆیان دروست کرد بەم شێوەیە،دەبێت ئەوەش بزانیت کە لە پشت هەموو دکتاتۆرێکدا جۆرە ڕاپەرینێکی چاوەڕوانکراوە سەردەگرێ.
- تۆ جۆش و خرۆشی یەکێتیت لەناوبرد،هاوخەمیان نەبووی،هەربۆیەش بەسەدان کادری زیرەک و لێهاتوی یەکێتیی خۆیان ساردکردۆتەوە،یاخود لەدوورە پەرێزوە چاوەڕێی ڕۆشناییەکی نوێ دەکەن.
- تۆ یەکێتیەکانت فێری ئەوەکرد،  کە نامۆبن بۆ حیزبەکەیان،فێرت کردن کە حیزبی ئێوە نیە.
- وابیر دەکەیتەوە کە هەر هەنگاوێک بنێیت وەک دەسەڵات سروشتیە، بەڵام لە سلێمانی ناتوانیت.
- ناتوانیت هەر کەسانێک کە لەگەڵ تۆ نەبن، بیان سڕیتەوە.
- دەتوانیت تەنها یەک جار بە تەنیا پیاسەی ناو شاری سلێمانی  بکەیت و بچیتە جایخانەی شەعب؟
- کێشەی تۆ لە بنەڕتدا کێشەی پلە وپایەیە،نەک کێشەی خزمەتکردنی کوردو یەکێتی.
- لەبیرت نەجێ هەمیشە وە لە ئەزەلیشەوە تاکو ئێستاش  ڕەئی و بیرۆکەی سێهەم هاتۆتە پێشەوە.
لە کۆتاییدا ئایا  ئەم پرسیارە ناکرێت، کە لەم قەیرانە ئابورییە مەزنەدا مەلا بەختیار ئەم کۆنفەرەنسە کارتۆنییەی بۆ سازکردووە؟ خۆتان بڕیار بدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە