مه‌لا به‌ختیار دەڵێت، مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌

Friday, 20/05/2016, 20:21

6039 بینراوە


له‌ هه‌موو رووداوێكی گه‌وره‌دا، جەوهەری کەسایەتییەکان دەردەکەون، بەتایبەتی لە رووداوە سیاسییەکاندا، چ لە ئاستی ناوخۆ یان دەرخۆ، ئەوەت بۆ دەردەکەوێت، کە تا چەند ئەوانە، قیتن یان چەماوە! گەورەن یان بچووک، خۆراگرن یاخود بەزیو، ئازان یاوەک ترسنۆک، هەروەها كۆمه‌لێك وێنه‌ی نوێت بۆ نمایش دەبێت، کە لەوەو پێش بە شێوەیەکی دیکە لە بەرچاوتدا بوون، به‌نمونه‌ ئه‌و نووسه‌ر و كه‌سایه‌تیانه‌ی کە واژویان بۆ درێژ پێكردنه‌وه‌ی نایاسایی مەسعود بارزانی کرد، گه‌ر له واژووکردن و ‌روداوێكی وادا نه‌بوایه‌، كەس بەو ئاسانییە نه‌یدەزانی ئەمانە هێندە مروڤی بچوك و داڕماون له موراڵ و لە هه‌ڵوێستدا؟ ئه‌وه‌تا ئەمجارەش دوای ئەو رێککەوتنەی یەکێتیی و گۆڕان، ده‌مامكی کۆمەڵێک بەرپرس و کەسانی نووسەری دیکەی ناو یەکێتیی لە سەریان داده‌ماڵرا.
پێش ئەوەی بچمە سەر ناوەرۆکی باسەکەم، بۆ ئەوەی خوێنەر بە هەڵەش لە من نەگات، سەرەتا دەڵێم کە ئەمەی من دەینووسم هیچ پەیوەندیی بە ناوەرۆکی رێکەوتنەکەی یەکێتیی و گۆڕان نییە، ئەو رێکەوتنە دەدەمە دەست رۆژگار و بۆ مێژوو دەیهێڵمەوە بۆیە من لایەنێکی دیکەی کات و دوای دەرچوونی ئەو رێکەوتنە دەکەم، لێ ئەوەی مەبەسستمە باسکردنی هەموو بەرپرسەکانی ناو یەکێتییە، کە لە کوێی ئەو رێککەوتنەدا خۆیان دۆزیوەتەوە، چۆن هەندێکیان دەمامکیان لەسەر رووی خۆیان هەڵماڵی.
ئیستا كه‌ ریكه‌وتنی گوران و یه‌كێتی سازكراوه‌، زۆر كه‌س لەوانەی کە گومانی ئەوەیان لەسەر بوو، کە تەسلیمی پارتیی بوون، ئەمجارە بەتەواویی روویان ئاشکرا بوو، به‌نمونه‌ ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ن یان به‌فه‌رمی پشتگیریان نه‌كردوه‌ لەوانە (عدنان موفتی، ئازاد جوندیانی، ئه‌رسه‌لان بایز، مه‌لا به‌ختیار، حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عیده‌......هتد )، ئه‌گه‌ر ئێمە سه‌یربكه‌ین كۆی ئه‌وانه‌ ئەو ستافه‌ نزیكه‌ی مه‌كته‌بی پێشووی تاله‌بانین، کە بە کەسە کۆیلە و ماستاوچییەکانی ئەو سەردەمە ناسراو بوون، بەردەوام خەریکی راپۆرتنووسین بوون بۆ تالەبانی، چونكه‌ بەبێ تاله‌بانی، کەسانی کۆیلە و بچووک بوون، خاوه‌نی هیج پێگه‌یه‌كی سیاسی نەبوون، له‌نێو خودی ئه‌ندامانی یه‌كیتیشدا قێزه‌وه‌ند بوون، کەس خۆشیی پێیان نەدەهات و خۆشەویست نەبوون، بۆیه‌ دوای ئەوەی تالەبانی پەکی کەوت، ئیتر گەڕان بۆ ئاغا و پیاوێکی دیکە، تا زاڵی بکەن بە سەر بیر و هزری خۆیاندا و جڵەوی عەقڵ و کەسێتی خۆیانی بدەنە دەست و ئەو ئاغایەش ئارەزوو و هەوەس و خواستەکانیان بۆ بەجێ بهێنێت، یان ئەوەی هەیانە و دزیویانە و دەستیان کەوتووە بۆیان بپارێزێت! تا لەسەر کۆیلایەتیی و بچووکی خۆشیان بەردەوام بن. ئیتر ئۆفیسی راپۆرتنووسینیان گواستەوە بۆ لای بارزانی.
عدنان موفتی و ئه‌رسه‌لان بایز، کە دوو سه‌رۆك په‌رله‌مانی پێشون، هەر زوو گومان و قسەی ئەوەیان لەسەر بوو، كه هەر لەگەڵ چوونیان بۆ هەولێر، خۆیان بە پارتیی و بنەماڵەی بارزانی فرۆشتووە، ئەم دووانە خەڵکی شاری هەولێریشن، لە کاتێکدا ‌له ‌ژێر ده‌سه‌ڵات و بریاری ئه‌مانەدا هه‌زاران تاوان لە ناو هەولێردا كرا‌، مەسعود بارزانی سه‌د ئه‌وه‌نده‌ کەرامەتی شاره‌كه‌یانی شکاند، ئەم دوو بێ کەرامەتە هەڵوێستێکیان پیشان نەدا! قسه‌یه‌كیان نه‌كرد، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌یان كۆمه‌لێك ده‌ستكه‌وت و خانوی گران به‌هایان پێدرا، ئەم دوو كۆیله‌یه‌ی بارزانی و تاله‌بانی به‌پێی یاسا په‌رده‌پۆوشی تاوان و ناپاكییه‌كی حیزبه‌كه‌یان و پارتیان کرد، ئەوەتا ئەمڕۆ وەکو دەبینن دەستکەوتەکەی ئەمەیە، خه‌لكی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات بۆیه‌ زوو یان دره‌نگ دڵنیابن خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێریه‌كان به‌تایبه‌تی نەفرەتان لێدەکەن و  له ‌گوڕیشدا بن، گۆڕەکەتان هەڵدەتەکێنن و لاکتان فڕێ دەدەن.
ئازاد جوندیانی و مه‌لا به‌ختیار
ئەم دوو نامابوبارکەش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سی پوچ و له‌رزۆك و راپۆرتنوسن و پێگه‌ی كه‌سیتیان یه‌كجاره‌ لاوازه‌ و بڕوایان به‌خۆیان نییه‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام له ‌په‌نای تاله‌بانییدا خۆیان مەڵاس دابوو، ئیستاش ئه‌م دوو زاته‌ له‌نێو سه‌دان تاوان و ناپاكی پارتیدا ووشه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرتنیان له‌سیاسه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نییە، به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئیستا ئازاد جوندیانی وه‌ك نووسه‌ریك لە باس نیوزی دەزگای پارستندا ده‌رده‌كه‌وێ و  دەنووسێت. مه‌لا به‌ختیاریش مەگه‌ر له‌بەر زۆر وتن جارێك هه‌ڵە بكات، لە دەمی دەردەچێت و گله‌ییه‌ك له‌ پارتی و بارزانی کردووە، دوایی هەر زوو ژوان بۆتەوە، هەر خۆشی به‌په‌له‌ به ‌ناوی سكرتیری مه‌لا به‌ختیارەوە داوای لێبوردنی کردووە، ئەم رستەیەی دووبارە و سێ بارە کردۆتەوە: (به ‌هه‌ڵه‌ له ‌لێكدانه‌وه‌كه‌ گه‌یشتوون و مه‌به‌ستی هەڤاڵ مەلا بەختیار ئه‌وه ‌نه‌بووه)‌ 
وا ماوەیەکە دیسان مه‌لا به‌ختیار له‌ هه‌موان قێزه‌وه‌نتر ده‌رده‌كه‌وێت و گوته‌ی كادیره‌كانی پارتی،کە  له ‌سه‌ری قسە دەکەن، راستییەکەی دەردەکەوێت، كه‌ ده‌ڵێن وه‌ك چۆن جەستەی ئافره‌تی له‌شفروش به ‌بڕیك پاره‌ ده‌كرین، به‌هه‌مان شێوه‌ مه‌لا به‌ختیاریشمان به‌ پاره‌ كڕیوه‌، وەک فازیل میرانی گووتویەتی ماوه‌ ماوه‌ بڕێك پاره‌ی پێ ده‌ده‌ین، تا لێدوان له‌ سه‌ر شه‌فافیه‌تی نه‌وت و بارزانی و رێكه‌وتنی ستراتیژی بدات.
لە دوایین نووسینیدا بەناونیشانی (دۆخی‌ ناوچه‌كه‌ و ناكۆكییه‌كـان‌ و چاره‌نووسی‌ كوردستان) کە لە پەیجی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، ئەمجارەش دیوێکی دیکەی خۆی دەرخستووە و مەسعود بارزانی بە سەرۆکی هەرێم داناوە، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سێکی وه‌ك مه‌لا به‌ختیار هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی نییه، به‌ڵكو به‌رتیلدانیكی سیاسییه‌ و به‌یعه‌ت دانە، کە به‌ناوی كارگێڕی مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان قسە دەکات. له ‌كاتێكیشدایە، تەنانەت راگه‌یاندن و بەیانامه‌یه‌كی سیاسی یه‌كێتی نابینین، کە مەسعود بارزانی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ناو بهێنێت.
کۆسرەت رەسوڵ
بۆ كۆسره‌ت ره‌سولیش ته‌نیا ئه‌وه‌م پێیە بیڵێم: تۆ تەنیا 90 چرکە قسەت ‌كرد، 30 چرکەی به‌خێرهاتنی میوانەکان بوو، 30 چرکەی تریش به‌شان و باڵ هه‌ڵدانی تاله‌بانی بوو،  30 چرکەکەی تریش کە مایەوە، بۆ پارسه‌نگ راگرتنی پەیوەندیی بازرگانیی و بەرژەوەندی خۆت بوو لەگەڵ پارتییدا، هەر بۆیە بە شان و باڵی مەسعود بارزانییتدا هەڵدا و وتت: بارزانی قاره‌مانە و شه‌ری داعش دەکات، ئەمە له‌ كاتیكدا بە بەڵگەوە سەلمێنراوە و لە گومان چۆتە دەرێ، کە بارزانی بە وەکالەتی تورکیا و سعودییە و قەتر و ئیمارات، یارمەتیی داعش دەدات، موسڵ و شەنگال و شوێنی دیکەی بۆ چۆڵ کرد، تۆی ناموبارەکیش دەڵێیت، کاک مەسعود قارەمانە و شەڕی داعش دەکات، لە کۆتاییدا ئەوەش ئاشکرا دەکەم، کە لە زمانی پاسەوانەکانی خۆشتەوە دەیگێڕنەوە دەڵێن، کاتێک کاک کۆسرەت سەرخۆش دەبێت، زۆر جار وتوویەتی مەسعود بارزانی کەسێکی ترسنۆکە.
دۆخی‌ ناوچه‌كه‌ و ناكۆكییه‌كـان‌ و چاره‌نووسی‌ كوردستان
..............
سه‌باره‌ت به‌ باشوری‌ كوردستان، ئێستا كرۆكی‌ كێشه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌. ناوه‌رۆكی‌ كێشه‌كانیش، قه‌یرانی‌ ئابوورییه‌. كێشه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، به‌هه‌موو لایه‌كمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌پێشه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌ و پارتی‌، ده‌بێ ئێستا له‌دوای‌ تێكچونیان له‌گه‌ڵ گۆڕان، باشتر دركی‌ مه‌ترسییه‌كان بكه‌ن. په‌رله‌مانیش بخرێته‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ی‌ شه‌رعییه‌تی‌ خۆی‌. حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش كارا بكرێت‌و به‌دوای‌ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانه‌كاندا، له‌عێراق‌و له‌ناوخۆو له‌ده‌ره‌وه‌دا، بگه‌ڕێت.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، له‌ناو كۆی‌ رووداوه‌كاندا، هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ كوردستان، ده‌بێت ته‌نها هێزی‌ لۆژیكی‌ سیاسی‌ به‌سه‌رماندا زاڵ بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه‌، لۆژیكی‌ هێز، ده‌توانێ ماوه‌یه‌كی‌ كاتیی‌ ئاراسته‌ی‌ ناكۆكیه‌كان بگۆڕێت. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ رێگاكانی‌ چاره‌سه‌ر ده‌شێوێنێ‌. دووریش نییه‌ زه‌ره‌ری‌ زۆر بگه‌یه‌نێ‌ به‌و ئامانجانه‌ی‌، ره‌نگه‌ له‌ ئاینده‌دا له‌ هه‌ر هه‌لێك بره‌خسێ‌، بتوانین به‌دییان بێنین. بۆیه‌ پشوودرێژیی‌ هه‌موو لایه‌كمان، به‌تایبه‌تی‌ گۆڕان‌و پارتی‌، سه‌ره‌ڕای‌ قوڵبونی‌ كێشه‌كانیان‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی‌ كێشه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم‌و په‌سه‌ند نه‌كردنی‌ پرۆژه‌ چوارقۆڵییه‌كه‌، ئه‌ركێكی‌ مێژوویی‌ سه‌رشانمانه‌. ئه‌م ئه‌ركه‌ نابێت بكرێته‌ قوربانیی‌ ناكۆكی‌ حزبایه‌تی‌. ناشكرێت له‌نێوان سازان‌و ترازان، رێگای‌ تر نه‌دۆزینه‌وه‌. رێگای‌ تر، ته‌نها چاره‌سه‌ره‌، چاره‌سه‌ر، هه‌تا ده‌گه‌ینه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ تر. یان هه‌ڵبژاردنێكی‌ پێشوه‌خت، په‌سه‌ند بكه‌ین.
---------------------------------------------


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە