KURDISTANPOST
١٧ی شوبات
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی به‌رده‌وامن له ئازاردانی خه‌لكی هه‌ولێر
Tuesday, 24/05/2016, 9:49
3030
بینراوە
ماوه ماوه ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، په‌یامی ترس و توقان له‌نێو خه‌لکی هه‌ولێردا بلاو ده‌که‌نه‌وه ، له‌نوێترین هه‌والدا گه‌نجیک به‌ناوی کارزان عبدالسه‌لام قادر له رۆژی پینج شه‌م و ١٩ی ئه‌م مانگه‌وه له‌دوای نیوهروه شوێن بزرکراوه دوای بهدواجونی بنه‌ماله‌که‌ی ئه‌وکات زانیویانه که له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرکراوه ، پارێزه‌ر ئومێد پالانی که‌ده‌کاته برای هاولاتیه رفێنراوه‌که بۆ که‌نالی میدیاکان رای گه‌یاندوه که‌دوای بهدواجونیکی زۆر و سه‌ردانی ئاسایشی گشتی و هه‌ولێر ئه‌وکات زانیویانه که‌له ئاسایش ده‌ستگیرکراوه بی ئه‌وه‌ی تائیستا هیج پهروهندو تومهتیکی ئاراسته کرابیت. له‌کاتیکدا به‌پێی یاسا ده‌بیت له‌ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێردا هه‌رکه‌سیک ده‌ستگیربکریت تومه‌تی ئاراسته بکرێ و پارێزهرو دیداری هه‌بیت .
شایه‌نی باسه له‌١٨ی ئه‌م مانگه‌وه‌ش خانمیک له‌قوتابخانه‌ی عه‌شتاری عه‌نکاوه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌ناوی به‌یان ، دیارنه‌ماوه و تائهمروش هیج زانیاریه‌ک له‌سه‌ری نیه .
سه‌رجاوه‌یه‌ک له‌پۆلیسی هه‌ولێر به‌مالپه‌ری ١٧ شوباتی راگه‌یاند ، کاری پۆلیس و دادگاکان به‌ده‌ست ئاسایش بۆته گالته‌جاری و خه‌لک بی هیج هۆکاریک ده‌گیرێ و سوکایه‌تی و ئازار ده‌درێن هه‌موشی له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌كرێ ، وهماوهیهکه سه‌رله‌نوێ پارتی بۆترساندنی خه‌لک ، خه‌لکانی نه‌ناسراوی نیو كۆمه‌لگا ده‌گرن تا ترس و ودلهراوکیی پارتی له‌نێو خه‌لک زۆربیت و جونکه پارتی به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ له‌رێگای ترسه‌وه ترسه‌کانی خۆی له‌ناره‌زایه‌تی خه‌لک بشارێته‌وه هیزیکه بروای به‌خۆی نیه گه‌ر ترس‌و توقان بهکارنههینی ده‌زانیت خه‌لک ناره‌زایه‌تیه‌کانی به‌رفراوان ده‌کات
له‌مالپه‌ری ١٧ شوبات وه‌رگیراوه
http://17shubat.com/index.php/ku/
١٧ی شوبات
© 2019- Kurdistanpost