سه‌نگه‌ر گۆڕین بۆ ده‌ستكه‌وت و پۆست ئازادیی بیروڕا نییه‌

Saturday, 05.28.2016, 22:34

2748 بینراوە


خه‌ریكه‌ هه‌رچی پره‌نسیب و مورالی جوان هەیە کە لە ناو كۆمه‌لگای كوردیدا هه‌بوو، ئەمڕۆ  به‌ده‌ستی زۆر له‌سیاسی و به‌ ناو ڕوشنبیر و روژنامه‌نووسان مالئاوایی لە کۆمەڵگای کوردیی باشوور بكات، ئەو پرەنسیپ و موڕاڵانە وەک وەفا و خۆشەویستیی، چ لە تاکێکی کۆمەڵگادا بێت بۆ یەکێکی دیکە، یان لە تاکێکەوە بۆ خێزان و هاوڕێی و خوشک و برا، لەوێشەوە بۆ بیروباوەڕ، ئەوسا گەورەتر دەبێتەوە بۆ گەل و نیشتیمان له‌شه‌قه‌ی بال ده‌داو ده‌فرێت .  هەڵبەت هۆکاری ئەم دیاردە خراپ و ناشرینە زۆرن، کە حیزبەکانی باشوور، بە تایبەتی سەرانی حیزب و بەرپرسەکان پشکی شێریان بەردەکەوێت، کە چۆن ئەو خەڵکەیان بەو ئاقارەدا بردووە، ئەمیش بە بەخشینی پارە و دەسەڵات و پۆستی حیزبی و ئیداریی. 
  به‌نمونه‌ له‌كۆندا  ته‌نیا به‌عسی و جه‌یش شه‌عبی و جاشایه‌تی بوون، لە ناوماندا نامۆ بوو، خەڵکی بە چاوێکی ناشرین و سووکەوە سەیری ئەوانەی دەکرد، چونکە ئەوانەی ئەم کارەیان دەکرد مۆرکی ناپاكی لێدەدرا، زۆربەی نووسەر و رۆژنامەنووسانیش، کە خاوەنی شەهامەت و پرەنسیپ و رەوشتی جوان بوون، هەڵوێستیان لەو راگەیاندن و رۆژنامە و گۆڤارانەی دەسەڵاتی بەعس وەردەگرت و بەرهەم و نووسینیان بۆیان نەدەنارد، هەرکەسێک لەو شوێانەن کارمەند بوایە، یان بینووسیایە، ئەوا  بەرەو رووی رەخنەی توند دەبوویەوە، بە گومانەوە سەیری دەکرا، نەخوازا بە نووسەر و رۆشنبیرانیش ئەو پرەنسیپ و رەوشتەیان لە دەست داوە، بۆیە لە پڕ دەبینیت نووسەرێک، یان رۆژنامەنووسێک لە پڕ سەنگەر لە شوێنێکەوە دەگوێزێتەوە بۆ شوێنێک دیکە، زۆر بە سانایی وەردەگیرێت و کەس باکی پێی نییە و خۆشی بێ شه‌رمانه‌ دێت ده‌لێت خۆم نه‌دۆراندوه‌ به‌لكو به‌رده‌وام ده‌بم له‌خزمه‌تكردنی خه‌لك ؟   یان سیاسییەک لە حیزبێکی دیارییکراوەوە سەر هەڵدەدات، لە پڕ یاخی دەبێت لەو شوێنە و بۆ پۆست و پلە و پایەی حیزبی دەچێتە لای حیزبێکی تر، هیچ شەرم لە خۆی ناکات و پاساوی ناشرین دەهێنێتەوە، کەچی لێی وەردەگیرێت، ئا ئەمەیە کە من مەبەستمە و بڵێم، ئەم پارت و حیزبیانە، هەرچی به‌هاو رەوشت و جوانیی موراڵە نەیانهێشتووە و کۆمەڵگایان بەرەو ئەو بی مورالی و ئەخلاقییە بردووە، به‌نمونه‌ چ بێڕه‌وشتییه‌كی سیاسییه‌ تا دوێنێ تۆ به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان بیت، لەو بزوتنه‌وه‌یه‌ ،  پارتی ویه‌كێتیت پێ مافیا و ناپاك بیت، كه‌چی ئه‌مڕۆ، بەڵام ئەمڕۆ بچیتە سەر تەلەفیزیۆن و بە شانازییەوە بڵێیت بوومەتە پارتیی!  باشە بۆ کەمێک جوانییت لە خۆتا نەهێشتەوە ببوتایە بە شتێکی تر، بەڵام کەمێک شەرمت لە مێژووی رەچەڵەکی بنەماڵەکەت بکردایەتەوە، نەختێکت تێدا بهێشتایەتەوە! باشه‌ هەی ناموبارەك هه‌ركه‌مێك ڕێزت له‌وه‌ بگرتایە، کە تۆ دوێنێ به‌نه‌وه‌یه‌ک قسەت دەکرد و ده‌تگوت ئەمانە ناپاكن! یان دواتر وەک وتم رێزت له‌ بنه‌ماڵەکانت بگرتایە، كه‌ له‌ نه‌وه‌ی پیره‌مێردی شاعیرن!؟
وه‌رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسی دیکەشمان هەیە، کە به‌گه‌نجی كورد ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتی كوردی مافیا و فاشییه‌... ، كه‌چی ئەم بێ ئه‌خلاقانه‌ ده‌چنه‌ میدیا سیخوره‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ فاشییه‌ كارده‌كات و بابه‌تیان بۆ ده‌نوسن و پاساویش ده‌هینه‌وه‌ ده‌لێن ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌خزمه‌تكردنی خه‌لك !؟ له‌كاتیكدا میدیایه‌كه‌ ژه‌هرله‌نێو كۆمه‌لگا ده‌رێژێ . 
ئاخر  مروڤ كه‌توره‌ ده‌بیت له‌حزبیك یان له‌میدیایه‌ك  مه‌رج نیه‌ بجیته‌ حزبیكی تر ده‌كرێ دابنیشێ و كاریكی تر بكات  ، به‌لام كه‌ده‌جیت خۆی نمایش ده‌كات بۆ لای حزبه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌سه‌لات و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ سیخوریه‌كان ، واتا پاره‌م پێبده‌ن یان جه‌ندم پێده‌ده‌ن . ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌و مروڤانه‌ن ده‌جنه‌ بازار و مه‌یدانی ئاژه‌لان به‌نمونه‌ ده‌لین گیسكێك یان مانگایه‌ك ده‌كرین  ئیتر بۆبه‌خێوكردن یان  بۆ گوشته‌كه‌ی بیت . وه‌ئه‌م كه‌لتوره‌  یه‌كجار قێزه‌وه‌ن مه‌ترسیه‌ ، جونكه‌ به‌جاشكردن و ویژدان كرینی مروڤی كورده‌  كه‌بواری پێناده‌ی كه‌سیتیه‌كی جوانی هه‌بیت .
 دەمەوێت ئەوەش بڵێم، کە سه‌نگه‌ر گۆڕین لە پارتێکەوە بۆ ناو پارتێکی تر، لە دەسەڵاتێکەوە بۆ نێو ده‌سه‌ڵاتێكی مافیایی، لە رۆژانامە و گۆڤار و راگەیاندنێکی گومانلێکراو، دامەزراوی پارەی بەرپرس و نەوت و پارەی دزراوی خوێنی قوربانی گەلێک، هەموو ئەوانە لە پێناو  ئازادیی بیروڕادا نییە، چونكه‌ ئەوانەی ئەم کارە دەکەن هاوشێوه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یە، كه‌ دوایی ده‌هاتنه‌وه‌ ده‌بونه‌ جاش و مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئەمن و ئیستیخبارات. ئەمەش پاساوێکی زۆر ناشرینە کە دەڵێن، یاریزان و ئه‌كته‌ر و روژنامه‌نووسه‌ ئه‌وروپییه‌كان ئاساییه‌، لە شوێنە جیاوازەکاندا جێگۆرکێ بکەن و بچن لە شوێنێکی دیکە کار بکەن،  ئەو دامودەزگا ئەوروپیانە حیزب بەڕێوەی نابات، بەرپرسێکی حیزبی دەستی بۆ نابات، بەها و نرخی مرۆڤەکان لە هەر کوێیەکدا بێت، بە بیروباوەڕ و رەوشتی خۆیەوە دەمێنێتەوە، کێشی کەسایەتیی خۆی لە دەست نادات، هەروەها نووسه‌رێكی ئه‌وروپی ئازادیخواز هەرگیز ناچێت له‌ ده‌زگایه‌كی راسیستدا كاربكات و بابه‌تیان بۆبنوسێ! ئەمەیە جیاوازییەکان!