شەلاقە وەشێنەکانی حکومەتی کوردی،وەرزشتان باش،،!

Tuesday, 31/05/2016, 21:29

3756 بینراوە


زۆربەمان ئەو پەندەکوردیەمان بەرگوێ کەوتوە دەڵێت(دۆم بێو کڵاش بۆ خۆی بدورێ دەبێت چۆن بی دوورێت،،؟) ڕێك وەك ئەوکراسە دیموکراسیە دەی دوورێت،،!کەحکومەتی کوردی پێچەوانە لەبەری کردووە،لە کراسی ئەو سۆزانیە دەچێت بە ناوی ئازادیەوە مومارەسەی ئازادی خۆی دەکات، دەسەڵاتی کوردیش لەئێستا رێك وەك ئەو (دۆمە،سۆزانیە)لە ڕووی وەسف،ئازادی،بەرامبەر تاکی کوردی بێ ئیرادە دەبینم،چونکە ئەگەر تاكێك تائێستا لە خەوە قۆڵە هەڵنە سابێت،دەسەلاتە شەلاقە وەشێنەکانی کورد ڕۆژێ بەرامبەر
( فوول لایتی لاوێکی زانکۆ،کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆ،وەزش کار،) 
کە نیشانەی ئاشتیا لەهەموو دونیا  ئەبێت کەی،خوا هیدایەتی ئەو میلەتە بدات،هەموو بەیەکەو هەستێت لەو خەوە،! بەرامبەر ئەم بێ مۆڕاڵیەی ئیدارەی کوردی ،لەبەرئەوە شتێك نەماوە لە ئەدەبیاتی ئەماندا،بۆ ڕێزی مرۆڤ لە کۆمەڵگا دا مابێت،بۆیە ئەگەر تەماشابکەین ڕەنگە لەم سەردەمە هیچ دەوڵەتێك لە دونیادا نیەو نابێت، بە سوریا کەی بەشاریشەوە،بەوشێوەیە بە بەر چاوی هەموو دونیاوە مامە لەگەڵ شەریحەی وەزش بکات، لاوفوگەزافی ڕیفراندۆمیش بەم هێزەوە بکات،کە تەنها فەرمان  لە دەرەوەی یاسا،لە سەرۆك خێڵ و بەگەکەیەوە،وەرگرێت،جا دەبێت دوای ڕیفراندۆمەکەی، بەرزانی حاڵێ شەریحەکانی تر ناو دەوڵەتەکەی چۆن بێت،! تۆ بڵێ لە شەو ڕۆژێکە هەموو دامەزراوەکانی بەرێوبردن،بە سیتەمێکی یاسایی،بڕوات،یان هەر مەپرسە حزبی کوردی کۆمەڵێك شەق وەشێنی تر ،دارو دەستەکەی سەڕۆك لە جیاتی مەعریفە،داهێنانی تر لە بێ ڕێزی بەرامبەر تاکی ئازاد بەرهەم دێنێت،لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی کوردی هیچ نەما نەکات،ئەوەی دوێنێ،بەرامبەر وەزشکارێکی گۆڵ پارێزی یانەی کۆیە حکومەتە شەق وەشێنەکەی پارتی، ئەوە پرسیارەی لای ئێمەی ڕۆژ نامە نوس، دەنگی ئازاد درووست کرد،؟ تۆ بڵێ ئەمە ئەو کەسە بوو(سەردەشت،کاوە سۆرانی تیرۆر کرد،؟ئەو فەرماندارە بوو بە فەرمانی ئەم هیزی بەرگری کاری شەنگالی سەحب کرد،؟یان ئەو بازرگانە بوو بازرگانی نەوتی لەگەڵ داعش کرد،؟ئەرێ بەرست بیرم کەوتەوە ئەم وەرزشکارە بوو لەسایەی حکومەتەکەی بەرزانی برازاوە۱۳ کچە منداڵەکانی  شارەکەی قەڵای ریب کرد،؟ یا نیگاری کچە پارێزەری بەشێوەیەکی دڕندە تیرۆرکرد،؟یان ئەم وەرزشکارە سوچی تاوانی ئەوە بێت لە ناوچەی زۆنی سەوز بۆ شارەکەی حاجی قادر یاری دەکات پاڵەوانەکانی سەر تیڤی،لە ناوچەی زۆنی زەرد تەحلیل بۆ یاریەکە بکەن دەبێت چی بکەن، خۆ ناچن یاسا لە دژی شەق وەشێنەکان،هاندەن، هەر وەك کە لە پێشووترە کردیان، بۆ ئەو پرسیارەنەی سەرەوەش،ڕەنگە پێ ویستی بەهیچ نەبێت با بڕۆین لە هیزەکەی بەرامبەری پرسین،ئەری کێ بوو کارەساتی هاکاری ئەنجامدا،کە سبەی لەیادی دەمەزرانتاندا پێویستە قسەی لە سەر بکەن،؟کێ بوو مەلیکل جەمالەکەی خێزانی جێگری ئەبوو بەکر بغدادی خەلیفەی داعشی گرتوو، ویستی گۆڕینەوە لە بەرامبەر ئەو دیلە پێشمەرگانە بکات بەجۆرێك کەوتە ڕێکەوتن مەلیکل جەمالەی داعش لە بەرامبەر هەندێ دیلی پێشمەرگە بکات، پارتی،ئەی بۆ نا پرسن سەرۆك بەرزانی ئەم گۆڕینەوەی کرد یان،مەلیکل بەناتەکەی ڕەوانەی تورکیای هاوپیشەی کرد،؟! خۆ ئەمە چیرۆك نیەو لە مەملەکەتەکەی پاتری پۆرتە ڕووی دابێت،ئەمە ڕوودانی فەزیحەتێکی  مخابەراتیەو  لە حکومەتە شەق وەشێنەکەی کوردی لە ژێر فەرمانی بەرزانیە  ئەنجام دراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە