تورکیا قورئانێک به‌زمانى تورکى بۆ ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو ده‌نێرێت

Sunday, 06.05.2016, 22:36

2850 بینراوە


رۆژنیوز- هانا ئازاد
سه‌رکونسوڵی گشتی وڵاتی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌کات و قورئانێکی وه‌رگێڕدراوی سه‌رزمانی تورکی و کۆمه‌ڵێک بڵاوکراوه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری تورکی پێشکه‌شده‌کات.
ئێواره‌ى دوێنى پێنج شه‌ممه‌ سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازی کردووه‌ له‌ محه‌مه‌د عاکف، سه‌رکونسوڵی گشتی وڵاتی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووى ئیسلامى رایگه‌یاندوه‌: په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانه‌.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕۆژنیوز ده‌ستى که‌وتووه‌، سه‌رکونسوڵی تورکیا قورئانێکی وه‌رگێڕدراوی سه‌رزمانی تورکی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک بڵاوکراوه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری تورکی پێشکه‌ش به‌ ئه‌مینداری گشتی کردووه‌.
ئه‌وه‌له‌کاتێکدایه‌ له‌کۆنگره‌ى حه‌وته‌مى یه‌کگرتووى ئیسلامى ئه‌میندارى پێشوو و ئه‌میندارى ئێستا له‌وتاره‌کانیاندا ستایشى تورکیان کرد و وتاره‌کانیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ناڕه‌زایى لێکه‌وته‌وه‌.
ش.ف