چەند زانیاریی و نهێنی نوێ لەسەر دەزگای هەواڵگری پاراستن

Tuesday, 07/06/2016, 0:34

34382 بینراوە


کارمەندێکی دەزگای پاراستن لە هەولێر:
ئامانجی دەزگای هەواڵگریی و ئاسایشی وڵاتان بۆ ئەو مەبەستە دروست دەبێت، کە هەر مەترسییەک روو لە نیشتیمان و هاوڵاتیان بکات، ئەمان بەرەو رووی دەبنەوە و رێگری لێدەکەن، زانیاریی لەسەر کۆدەکەنەوە، ئەو مەترسیانەش لە دەرەوە یان لەناو خۆدا بێت، ئەمە کورتەی مەبەسستی دروستبوون و چالاکی ئەو دەزگایانەیە، هەڵبەت لە دەرەوەی دامودەزگاکانی دەوڵەت، رێکخراوە سیاسییەکان، تەنانەت کۆمپانیا و شوێنی دیکەش دەزگای هاوشیوەی دەزگای هەواڵگریی و ئاسایشی خۆیان هەیە، کە دژیی ساختەکاریی و گەندەڵی دەوەستنەوە.ئێمە ناچینە ناو قوڵایی ئەو باسەوە، ئەوەی دەمەوێت لێرەدا قسەی لەسەر بکەم دەزگا هەواڵگرییەکانی پارتیی و یەکێتییە کە بە دەزگای پاراستن، زانیاریی، دژە تیرۆر و ئاسایش ناسراون و پێک هاتوون، هیچیان بۆ ئەو ئامانجە دروست نەکراون تا ئەرکی پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەجێ بهێنن، بەڵکو بە پێچەوانەی سروشتی هەموو دەزگاکانی وڵاتانی دیکەوە هەڵدەسوڕێن و کار دەکەن، واتە بە وەکالەتی تورکیا و ئێران و وڵاتانی دراوسێ و شووێنی تر زانیاریی کۆدەکەنەوە و لە ئاستی کارگێڕ و ئەندامانی پارت و دەزگاکانیاندا زانیاریی بە دوژمنان دەدەن و پێیان دەفرۆشنەوە، تەنانەت دەستی دوژمن و داگیرکەران بە ئاشکرا لە ناو هەیکەلی بەڕێوەبەرایەتیی ئەم دەزگا سیخوڕیانەوە هەیە و ئەوان بوونەتە بڕیاردەر و سیاسەت و چۆنێتی کارەکانیان بۆ دادەڕێژن و پێیان دەڵێن چی بکەن و چ زانیارییەک گرنگ بەدەست بهێنن.
جگە لەم کارانە، ئەم دەزگایانە (دەزگای پاراستن، دەزگای زانیاریی، دەزگای دژە تیرۆر و ئاسایشی گشتی)، دەزگای تایبەتی پارتەکانن و خزمەتی بنەماڵە و سەرانی ئەو حیزبانە دەکەن، بەتایبەتی بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانی.لەم بارەیەوە نەزهەت حالی لە فەیسبوک پەیجی تایبەت بە خۆی وا دەنووسێت:
(ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە بە بڕیاری ژمارە (4)ی پەرلەمانی كوردستان دامەزراوە، وەكو چەترێكە بۆ سەرپەرشتیكردنی كاری هەواڵگری و ئەمنی لە كوردستان كە لە سێ دەزگای سەرەكی پێك دێت لەوانە (دەزگای ئاسایش، هەواڵگری سەربازی، ئاژانسی پاراستن و زانیاری) كە ئەو دەزگایانە هەندێ ئەركی تایبەت و هەندێك ئەركی هاوبەشیان هەیە و بەپێی یاسا و رێسا رێكخراون.ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە دوو بەڕێوەبەرایەتیی سەرەكی پێك دێت كە یەكەمیان (بەڕێوەبەرایەتیی پاراستن)ـە كە بەندە (واتە نەزهەت حالی) وەكو بەڕێوەبەری دەستنیشان كراوم و بەڕێز (لاهور شێخ جه‌نگی تاڵەبانی) وەكو (بەڕێوەبەری زانیاری) دەستنیشان كراوە لەسەر پێشنیاری بەڕێز راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم و فەرمانی بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێم، هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی ئەركیان كاری هەواڵگرییە لە ژێر سەرپەرشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم و ئەركە سەرەكییەكانیان بریتین لە كۆكردنەوەی زانیاری، دژە سیخوڕی و دژە تیرۆر و نەهێشتنی تاوانی رێكخراو.)
ئەم دەزگایانە کە نەزهەت حالی پێمان دەناسێنێت پێناسەکەی راست نییە، لەو راستییەوە دوورە چونکە کار و چالاکییەکانی ئەوەمان پێناڵێت، گوایە بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەڵدەستن، بەڵکو چالاکیی خۆیان چڕکردۆتەوە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر هاوڵاتیانی کوردستان و هەرێمەوە، هەروەها گرتن و ئازاردان و سوکایەتیی پێکردنی خەڵکی کوردستان و نەیارانی ئیتیلاعات و میتی تورک ودەزگا موخابەراتییەکانی وڵاتانی دیکە. هاوڵاتیانەی ئەمان دەیانگرن، لە دوژمن زیاتر مامەلەی دەکەن و ئازاری دەدەن، کەسایەتیی مرۆڤی کورد تێکدەشکێنن، دەستدرێژی سێکسیی دەکەنە سەریان، زۆر جار دەستدرێژی دەکەنە سەر کەسوکاری زیندانییەکانیش. کوشتن و ئازاردانی نەیارانی بنەماڵەکانی دەسەڵات و پارتەکان، نامۆ و شاراوە نییە، کارێکی نۆرماڵ و ئاساییە. هەروەها ئەم دەزگایانە دەیان (زیندان)ی نهێنییان کردۆتەوە، تا ئیستا سەدان کەسیان بە ئاشکرا و بە نهێنی کوشتووە، تا نووسینی ئەم نووسینە کورتە نازانرێت چەندین زیندان و خەڵکی زیندانییان هەیە!؟ من وەکو کەسێکی نزیک لێێانەوە زانیارییەکی گرنگ لەو بارەیەوە بڵاودەکەمەوە ئەوەیە، کە زۆربەی ئەوانەی لەم دەزگایانەدا کار دەکەن، کەسانی سووک و لە رووی ئەخلاقییەوە داڕزاو و بەدڕەوشتن، زۆربەی کارمەندەکانیان، ئەستێرە لە شانەکان، کە لە پڕێکدا بۆنەتە کوڕێک و پۆستی گەورەیان وەرگرتووە، بەهۆی توانایی و لێهاتووی خۆیانەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی زمانلوسیی و ماستاو خەستکردنەوە و خزمایه‌تی وەرگیراون، هەندێک جار کاری ناشرینی کۆمەڵایەتیی و مێینەسازییان بۆ سەروخۆیان سازکردووە، بۆیە ئەو پۆستەیان وەرگرتووە، بە کوردییەکەی ناچارم راستەوخۆ ئەو وشەیە بەکار بهێنم، کەهەندێک لەو کەسە دەستڕۆیشتوانەی ناو ئەم دەزگایانە، ئافرەتیان بۆ بەرپرسێکی باڵاتر لە خۆیان بردووە بەمە چاوپۆشی لێکراوە و یارمەتی دراوە، تا سامان و دەسەڵات بەدەست بهێنێت، ئیستا ئەم دیاردەیە لە ناو ئەو دەزگایانەدا بەربڵاوە و تەشەنەی کردووە، لەوە چۆتە دەرێ شەرمی تێدا بکرێت.
من لێرەدا ناوی چەند کەسێکی نێو دەزگای هەواڵگری پاراستن بە وێنەوە بڵاودەکەمەوە، ئیتر خۆتان سەرپشک بن دوای خوێندنەوەی چ بڕیارێک دەدەن:
عیسمەت ئەرگوشی:
ئەم کەسە لای زۆر کەس ناسراوە و جارجارە ناوی لە راگەیاندنەکاندا وەک جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی هەولێر هاتووە، پێم خۆشە زیاتر پێتانی بناسێنم، کە هەر تاوانێک لە هەولێر رووی دابێت، یان لە داهاتوودا روودەدات، لە دوای مەسرور بارزانی، کەسی دووەم عیسمەت ئەرگوشییە، ئەم واژووی لەسەر دەکات و بەرپرسە.
عیسمەت ئەرگوشی دێت و دەڕوات، واتە زۆربەی کاتەکان لە دەرەوەی کوردستانە، یەکێکە لەوانەی بەردەوام دەچێتە وڵاتانی ئەوروپا و بۆ زۆربەی یارییەکانی بەرشلۆنە دەچێت، جگە لەمە حەزی لە قومارە و کاتەکانی تر (پێنجشەممە و هەینییەکان) دەچێتە بەیروت و خەریکی قومارکردنە، واتە لە هەولێر هەفتەی دوو سێ رۆژ لەسەر کار بێت، ئیتر رۆژەکانی دیکە لە دەرەوەی وڵاتە و بە فڕۆکەی تایبەت سەفەر دەکات. تەماشای وێنەکە بکە.


فڕۆکەی تایبەت بە خۆی بۆ گەشت و سەفەرەکانی بۆ بەرشلۆنە و بەیروت

عیسمەت ئەرگوشیی لە بەیروت خانووی تایبەت بە خۆی هەیە و لەگەڵ قومارکردنەکەشدا خەریکی رابواردنە و ئافرەتی تایبەتی بۆ ئامادە دەکرێت، دڵشاد حەسەن نەجار یەکێکە لە مێینەسازکەرەکانی عیسمەت ئەرگوشی، کات و شوێن و شەوی سووری بۆ دەڕازێنێتەوە، بۆیە ئەرگوشی زیاتر بایەخ بە دڵشاد دەدات و نزیکترین کەسێتیی، هەموو فەرمانبەرەکان ئەمە دەزانن.
ئه‌رگوشی چه‌ندین زیندانی هه‌یه‌ بە ئارەزووی خۆی دەیانگرێت و نایان داته‌ دادگا و بەریان نادات، واتە یاسا تاکێک پێڵاوە و لە پێی کردووە. بۆ نمونە هه‌ندێک زیندانی هه‌یه‌ ‌ماوه‌ی یاساییه‌كه‌یان ته‌واو بووە، له‌بری ئازادكردن، کاتێک بۆ ده‌زگای ئاسایش ده‌نێردرێنه‌وه‌ لای ئەمان سەرنگوم دەکرێن و بەرەڵاناکرێن.
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌رگوشییدا چه‌ندین جه‌لاد و مرۆڤی به‌عس ئاسا په‌روه‌رده‌ کراون، ئەرکی ئەوەیان پێسپێردراوە، کە ‌ئه‌وه‌ی پێیان ده‌كرێ له ‌سوكایه‌تی و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵك ئەمانەیش دەیکەن، بە رادەیەک تا ده‌گاته‌ ده‌ستدرێژی سیكسی بۆ سه‌ر زیندانیه‌كان، زۆر جاریش بانگی خێزان و خوشكی زیندانییەکان دەکەن، بە زیندانییەکە دەڵێن، ئه‌گه‌ر دان به‌و تاوانه‌دا نه‌نێیت، بە بەرچاوی ئەوانەوە سوارت دەبین، ئەگەر خێزان و خوشک و مێینەی ئەو زیندانییە جوانیش بن و دڵیان تێیان بچێت پەلاماری ئەوانیش دەدەن و کاری سێکسییان لەگەڵدا دەکەن.

بەهادین حەمە سەعید
جێگری عیسمەت ئەرگوشییە، بەڵام عیسمەت فەرامۆشی کردووە و بایەخی پێنادات، زیاتر دڵشاد حەسەن نەجار کارەکانی بۆ هەڵدەسوڕێنێت.به‌هادین له‌ دوای سالی ٢٠٠٤ له‌ بەڕێوەبەرایەتیی و به‌رپرسی پاراستنی به‌غدا گه‌ڕایه‌وه‌ هاته‌ هه‌ولێر.
ئەم بەهادینە یه‌كێك بوو له‌ كاراكته‌ره‌ سەرەکییه‌كانی کەیسی سەردەشت عوسمان، كه ‌كاری کۆکردنەوەی هەواڵ و زانیاریی و چاودێریکردنی سەردەشتی پێسپێردابوو، تا ئەو کاتەی سەردەشت گیرا و تیرۆریان کرد، بەهادین و براکەی بە ناوی موقەدەم نەسرەدین چاودێری ماڵی سەردەشتیان دەکرد، هەروەها سیناریۆی تیرۆرکردنەکەی هەر ئەم بەهادینە دایڕشتبوو.
ئیستا بەهادین حەمە سەعید زیاتر خەریکی رابواردن و هەوەسبازییە، لە گوندی ئینگلیز شوێنی تایبەت بە رابواردنی خۆی هەیە. لە سلێمانیش لە شارۆچکەی سیتەک بۆ هەمان مەبەست زیاتر لە ١٠ دۆنم باخی داگیرکردووە.لە ناو شاریش دوو خانووی هەیە، یەکێکی داوە بە کرێ بە کۆمپانیایەک بە ٤٠ وەرەقە.
دڵشاد حەسەن نەجار
لە ئاسایشی گشتی بەرپرسی حساباتە و پلەی لیوای هەیە. برازای کاکەمین نەجارە و باوکی لە شەڕی ناوخۆدا کوژرا. دڵشاد وەک بازرگانێکیش هەڵدەسوڕێت و خاوەنی ماڵ و موڵکی زۆرە، لەوانە: سێ کێڵگە کە هەر یەکەیان نزیکەی ٤٠ دۆنمە لە پشت خاڵی پشکنین نزیک کێڵگەی کاکە مین نەجار، لەسەر رێگای کۆرەکی گچکە، هەروەها کێڵگەیەک لە بانەمان و یەکێکی دیکە لە هیران.
دڵشاد حەسەن نەجار خاوەنی ئوتێل کریستاڵە، لە ناوەڕاستی شاری هەولێر، هەر تەنیا پانی هۆتێلەکە 2000 مەترە، وێنەی ئوتێلەکە ببینە.
دڵشاد دوو ژنی هەیە، یەکێکیان عەرەبە و ئەویتریان کورد........ئیتر خۆتان خاڵ دابنێن و بچنە سەری دێڕ.

هۆتێل کریستاڵی دڵشاد حەسەن نەجار
---------------------- ------------------------- ----------------------
شایانی باسە لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا زیاتر لە ٣٠٠ ئەفسەر لە رقی عیسمەت و دڵشاد دەستیان لە کار کێشاوەتەوە. چه‌ندین جاریش راپۆرتیان بۆسه‌روی خۆیان به‌رزكردۆته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆشیان له ‌ناپاكی و تاواندا وه‌ك خۆیان وەک یەکن، بۆیه‌ راپۆرته‌كانیان فەرامۆش کراوە، گه‌ر ئه‌و تاقمه‌ مروڤكوژه‌ وا ئازاری ئه‌فسه‌ره‌كانی ئاسایشی خۆیان بده‌ن، ئاخۆ ده‌بێت چۆن مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌ستەڵات و ناحەزەکانیان بکەن؟
محەمەد سەلیم مزوری
شۆڕش مام عەباس
محەمەد میرزا
محەمەد چاوەش
دڵشادی دژە تیرۆر
دلێرسورچی
هەریەک لەمانەی سەرەوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٠٣ و لە دوای نەمانی تەمر کۆچەر بەرپرسیارێتیان لە ناو ئاسایشی گشتییدا وەرگرتووە، هەموو تاوانەکان کە لە ناو هەولێردا ئەنجام دەدرێت، ئەمانیش پێی هەڵدەستن و لێی بەرپرسیارن. هەموویان لەدوای ئەو ساڵەوە کراونەتە لیوا و عەمید و عەقید، بەبێ ئەوەی نە تەمەنیان، نە خوێندەوارییان ئەو رێگایەیان پێ دابن ئەو هەموو ئەستێرە و تاجە بخەنە سەر شانیان.
محەمەد سەلیم مزوری
برای مامۆستا قاسم، کەسێکی لاواز و سوکە، هەر زوو بنەماڵەی بارزانی کەسایەتییان تێکشکاند، محەمەد سەلیم بەرپرسی چەند پەیجێکی فەیسبوکە، بەناوی (دانا و زانا) هەر کەسێک نەیاری بنەماڵەی بارزانی و پارتیی بێت، ئەرکی محمەد سەلیم ئەوەیە پەلاماری بدات و بە پلان هێرش بکاتە سەریان، ئه‌م محمه‌د سه‌لیمه‌ سه‌رپه‌رشتی كڕینی نووسەر و روژنامه‌نووسان ده‌كات كه من ‌چه‌ند ناوێكتان بۆ ده‌نێرم (ب، ح،ع) (ن ، هاولاتی )وه‌ (ن، گ ) په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵداهه‌یه‌.
دیسان من ده‌مه‌وێ ناوی به‌شێك له‌و جه‌لادانه‌تان پێ بلێم كه ‌رۆڵیان له کوشتن و ‌ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكدا هه‌یه‌:

دلێر سورجی
سه‌فینی شێمه‌ی هارونی
 
كۆنه‌ سه‌رۆك جاش.
ئاشتی ئه‌رگوشی كه‌ خزمی عیسمه‌ته‌ و به‌رپرسی راگه‌یاندنه، ئیستا دەسەڵاتی بەربڵاوی هەیە و له‌ كاتیكدا پلەی رۆشنبیریی و زانستی لە نزمترین ئاستدایە.
هەندێک زیندانیی تایبەت هەیە، کە ئه‌رگوشی و به‌هادین بۆ ‌خۆیان لێكۆڵینه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.
ئه‌م تاقمە مروڤكوژانە زۆر باس له ‌ئه‌منیه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، كه‌ ته‌قینه‌وه‌كان گه‌یشته‌ نێو پارێزگا و وه‌زاره‌تی ناوخو و ئاسایش و له ‌مانگی هەشتی ساڵی ٢٠١٤ نیوه‌ی هه‌ولێر لە ترسی داعش چۆڵ کرا، كه ‌ده‌بوایه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ و مه‌سرور بارزانی بدرانایه‌ته‌ دادگا و لێكۆلینه‌وەیان لە گەڵدا بکرایە.

پەیجی نەزهەت حالی
https://www.facebook.com

تێبینی: لەبەر ئەوەی نووسەری ئەم بابەتە، توانای نووسینی نەبوو، کوردستانپۆست بە ناوەرۆکی نووسینەدا چۆتەوە و لە رووی زمانەوانی و داڕشتنەوە دەستکاری و چاکی کردووە.

کارمەندێکی دەزگای پاراستن لە هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە