هێشتا جیگری سەرۆکی حکومەتی یەکیتی هیچ کارەیە لە جوغرافیای زەردو سەرۆکی حکوومەتی زەردیش بێکارەیە لە پانیایی دەسەلاتداریتی سەوز و نیلییدا.
یاسا لەسەروی هیچ بەرپرسیکەوە نییەو ملشۆڕی قارەمانە بالا پۆستە حزبی و حکومیەکانە و ئەژدیهاشە بۆ نەداران و زوربەی زۆری کۆمەلگا.
پاوانکردنی هەموو جومگەو ئەلقەکانی ئابوری و بازرگانی و بەڵێندەرایەتی، موڵک و زەوی و زاری گشتی.. لەلایەن بەرپرسە حزبیەکانەوە ، بەهەدەردانی داهاتی کۆمەلگا، بەدکەلک وەرگرتن لە بەکارهینانی بەرپرسیاریەتی هەم لەنیو حیزب و هەمیش لە نیو حکومەت و یەکە ئیداری و ئابوری و سیاسییەکاندا .
ئازادی، بەمانای ئازادی سیاسی و بیروڕاو بەیان و بلاوکردنەوە، چاپەمەنی و رۆژنامەگەری، کۆبونەوە، مانگرتن و خۆپیشاندان، پیکهینانی ئەحزاب و کۆروکۆمەلەکان، ئازادی رەخنەگرتن لە هەموو ئایدۆلۆژیاو ئەخلاق و کەلتور و رەمزو…، لەژیر گەورەترین هەڕەشەدایە .
دەتوانین بە هیلە سورەکان، بە چوارچیوە دانانیک بۆ پیروزییە، نیشتمانی و قەومی و دینی و میژوییەکان. کەدەسەلات بەدەستیەوە گرتووە، ببینین ئازادی چۆن کلک و گوئ کراوە، چۆن کۆیلە و زیندانییە، چۆن کراوەتە عیبرەت….
رەخنە و تویژینەوە ئازادە، بەلام نابئ حزب و دەسەڵات و سومبلەکانی، کەلتور و مێژووەکایان، داستان و کەسایەتیەکانی، بکاتە نیشانە!!