ئاسۆ فەرەیدون کارێکی نەکردووە کە بە رەوشتی بنەماڵەی تالەبانیی و یەکێتیی نامۆ بێت

Thursday, 16/06/2016, 0:28

3088 بینراوە


ئەزمون و مێژوو دەریخستووە کە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە باشووری وڵاتدا خاوەن یەک دەم وچاون. سیمایان، هەڵسوکەوتیان، خۆدەرخستن و بیروبۆچونیان، هەڵبژاردەی کەسایەتییەکانی ناو خۆیان و حیزبەکەیان هەر وەک یەکە، هەروەها یاری و پلاندانان، پیسخۆریی و گەندەڵبوونیان لە یەک شێوەدا خۆی دەنوێنێت.
بنەماڵەی بارزانیی و تاڵەبانیی دووانەیەکی لە دایک بووی یەک سکن. ئەو دوانەیە دووبەشی دانەبڕاون لە یەکتر.، هەردووکیان بە زۆڵیی لە ناو رەحمی ئەم نیشتیمانەدا لە دایک بوون. بۆیە رقیان لە نیشتیمان و لە خاک و لە نەتەوەشە. چونکە ریشە و رەسەنایەتی خۆیانی تێدا نادۆزنەوە.
دیسان ئەزمون سەلماندوییەتی کە هاوهەنگاون، بە جووتە دەبن بە جاشی ئێران.
بە جووتە دەبن بە جاشی تورکیا.
بە جووتە هێزی سەربازیی دوژمن راپێچ دەکەن بۆ کوردستان.
بە جووتە نەوت و سامانی وڵات دەدزن، هەموو کارێکی خراپ دەکەن، تەنیا کاری مەردانە نەبێت، چونکە مەردێکیان تێدا نییە کە بە ڕاستیی مەرد بێت، هەموویان ساختەچیی و دەستبڕ و لاکەوتووی کۆمەڵگا بوون، بۆیە لە نامۆبوونیانەوە رقیان لە هەموو شتێکی ئەم نیشتیمانەیە. 
بە جووتەش ئەم دوانە حیزبەکانیان کردووە بە حیزبی بنەماڵە و خێزان.
بە جووتە رێککەوتوون، کە ناوچەکان لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن، بەجووتە گوێڕایەڵی داگیرکەرەکانی کوردستانن.
ئێمە لەو چەند دێڕەی سەرەوەدا پێویستمان بە پێناسەی زیاتر نییە بۆ ئەم حیزبانەی باشوور و بەرپرس و سەرکردەکانیان، بۆ ئەو بنەماڵانەی کە دەسەڵات بەڕێوە دەبەن، بۆیە پێم سەیرە کەسێکی وەکو ئاسۆ فەرەیدون، کە بە گوڵێکەوە بە پەلە پروزێ رادەکات بۆ لای ئەدهەم بارزانی و بەخێرهاتنی دەکات، نرەخنەی لێدەگیرێت، ئێمە لە ئاسۆی فەرەیدونەوە دەبێت زیاتر لەو دەسەڵاتە بگەین و چاوەڕوانی ئەوە نەکەین کە پێچەوانەی سروشتی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی بجوڵێتەوە، ئاسۆ بۆ ئەوە دروست بووە و ئەو پۆستەی پێدراوە، کە دەبێت ئەمە بکات! ئێمە دیسان لە ئاسۆ فەرەیدونەوە دەبێت لەوە تێبگەیەن و بزانین، کە ئەو دەسەڵاتە چ دەسەڵاتێکی خوێڕیی و بێ موڕاڵە! یەکەم هەنگاوی ئاسۆ کە بەو چەپکە گوڵەوە چۆتە لای ئەدەهەم بارزانی ئاوێنەیەکی ڕوونە کە ئەو دووانەیە بەبێ یەکتر ناتوانن هەوا هەڵمژن، بە تەنیا و دوور لە یەکتر بەردەوام بن و بژین. ئەم هەنگاوی ئاسۆ فەرەیدون هەنگاوێکە بۆ مامەڵەکردنی نێوان بنەماڵەی بارزانی و میراتگری سیاسیی تاڵەبانی کە هێرۆیە بۆ فرۆشکردنی شاری سلێمانی! ئیدی بۆ رەخنە لە ئاسۆ فەرەیدون دەگرن و سەرزەنشتی دەکەن!؟
با ئاسۆتان پێبناسێنم، کە ئاسۆ بێ باوک گەورە بووە، کوڕی دایکێتیی زیاتر وەک لە باوکی!، موکەڕەم تالەبانی خاڵی بە شیری خیانەت پەروەردەی کردووە، کردوویەتی بە بەعسی و خوێندنی زانکۆی لە بەغدا پێ تەواو کردووە، ئاسۆ فەرەیدون خۆی زیاتر بە نەوەی تالەبانی دەزانێت وەک لە نەوەی پیاوێک کە خەڵکی سلێمانیی بێت، بۆیە لای ئاساییە فەرمێکی ئیداریی دەربکات و سلێمانیتان بۆ تەعریب بکات و عەرەبی تێدا نیشتەجێ ببێت!
بنەماڵەی تالەبانی بۆ ئەوەی فێری هەتکردنی کەساێتی کوردی بکەن و تامی خیانەتی وڵاتی بکات، هەر زوو جەلال تالەبانی دەرسی داوێنپیسیی و خیانەتی دا، بۆیە کاتێک پزیشک بوو لە سلێمانی بە زۆر دەستدرێژی سێکسی کردە سەر کچێک و کەسوکارەکەی ویستیان ئاسۆ بکوژن، بەڵام تالەبانی فریای کەوت و رەوانەی ئینگلتەرای کرد!
ئیستا ئاسۆ فەرەیدون کە بۆتە پاریزگای سلێمانی، خەڵکی لە بیریان چۆتەوە کە گۆڕان و یەکێتیی وا رێککەوتن ماوەی دەسەڵات و پۆستی پاریزگا لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن. ئیستا دەبوو هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگار بوایە، بەڵام گۆڕانخواز و یەکێتییەکان بێدەنگیان لێکردووە، بەڵام قەوانی ئەوە لێدەدەنەوە کە مەسعود ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بەسەر چووە، بەڵام نازانن خۆشیان بە هەمان شێوەی مەسعود رەفتار دەکەن! ئەو خەڵکە نازانن ئەمەش وەکو مەسعود بارزانی وایە کە لە سەر کورسییەکەی لاینابەن، کەچی سەرزەنشتی مەسعود دەکەن و دەڵێن سەرۆکی ماوە بەسەرچوو! ناشڵێن پاریزگاری ماوە بەسەرچوو!؟
هەروەک لەسەرەوە وتم بنەماڵەی بارزانیی و تاڵەبانیی دووانەیەکی لە دایک بووی یەک سکن، لەوەدا درۆم نەکردووە، ئەوەتا ئەم دوانەیە برایەکی دیکەیان لە ناو گۆڕاندا دۆزیوەتەوە و ئەویش بە هەمان موڕاڵ و رەوشتی ئەو دوو حیزبە رەفتار لەگەڵ خەڵکییدا دەکات!؟
لە کۆتاییدا دەڵێم: ئیتر با ئەوەندە رەخنە لەمانە نەگرین، هیچ نەماوە پێیان نەگووترێت و بەسەریاندا نەکرێت، ئەمانە نە شەرم دەکەن، نە تەڕ دەبن و نە تەریق دەبنەوە، ئەوان هەموو شتێکیان لە دەستداوە، چارەسەر یەکگرتنی خەڵکی کوردستانە، کە ئەم شتە پیسانە نەهێڵێت، خۆی رێکبخاتەوە دوور لەو روخسارانەی کە هەموو رۆژێک لە شاشەی تەلەفیزیۆن و لە روبەری راگەیاندنەکاندا خۆیان نمایش دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە