ئه‌بو نه‌سیری شوعی جون كرا به‌قوربانی كێشه‌یه‌كی توله‌ی خێله‌كی مالی بارزانی

Thursday, 16/06/2016, 9:57

5147 بینراوە


٢٣ ساله‌ حزبی شوعی دۆسیه‌ی تیروری به‌رپرسی بادینانی  باس ناكات!؟

لازار میخو حەنا ناسراو بە ئەبو نەسیر کيیە ؟

لەسالی ١٩٣٣ لەنا‌حیەی  مانگيشکی سەربەشاری دهۆك لەدایک بوە ، خويێندنی سەرەتایی لەمانگیشکي ته‌واو كردوه‌، دواتر چووه‌ته‌ شاری کەرکوک و لای مالی برایەکی  لەکارگەكه‌ی کاری کردوەو خويندویەتی  ، بەهۆی بەشداریکردنی لەخۆپیشاندانیکدا لەشاری کەرکوک لەگەل جەند هاورییەکی دەستگیردەکري و ٣ سال زیندانی دەکرێ له‌كاتیكدا ته‌مه‌نی ١٦ سال بووه‌  ، دوای ئازادکردنی دەچیته‌  بەغداد ،  بەلام لەبەغداش روبەروی دەربەدەری و دەست بەسەرکردن دەبیتەوە بریاری ده‌ربه‌ده‌ركردنی ٥ سال  بۆ شاری بەسرا دەدرێ و جیبه‌جی ده‌كرێ  ،   بەگوتەی هاورێیه‌كی نزیكی كه‌له‌  ژمارە ١٥  گوڤاری باشور بلاوكراوه‌ته‌وه‌ ، ئەندام بونی ئەبو نەسیر بۆ حزبی شوعی  ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ سالی ١٩٦٣ دواتر لە٨ شوباتدا دەبیتە پيشمەرگە لەسالی ١٩٦٤ لەشاری موسل دەبیتە ئەندامی ناوجه‌ی موسل و دواتر لەنيوان بەغدا و شەقلاوە و بەرواری بالا و دهۆک کاری ‌حزبیتی و پيشمەرگایەتی شاخ دەکات ، لەدوای ئەنفالەکانیش  لەگەل مالەوەی دەجیتە سوریا و دواتر لەراپەرین دەگەریتەوە و سەرپەرشتی بادینانی حزبی شوعی عيراق کۆمیتەی هەريم لەبادینان دەکات و تا لە 1993�614 لەنزیک مالەکەی خۆی بەدەستی هیزە ئەمنیەکانی پارتی ( مه‌فره‌زه‌ی وه‌حید گوڤلی ) شەهید دەکرێ . ئەبو نەسیر ٢ منالی لەدوای خۆی بەجیهیشتوە بەناوی مەسیر و ئینتسار

  ئامانج لەشەهیدکردنی

پاراستنی پارتی بۆجاوترساندنی خەلک و کۆنترولکردنی تەواوی بادینان ، زنجیرە کاریکی تیروریستی   ئەنجامدا زۆر کەسایەتیان تیرور کرد ، بەلام تیروری ٥ کادیر و بەرپرسی دیاری حزبه‌ سیاسیه‌كان لەهەموان زیاتر دەنگی دایەوە  ، جونکەلەماوەی لە ٣ مانگدا ٥ کەسایەتی دیاریان تیرورکرد وەک شه‌هیدان ( رە ئووف کامیل ئاکرەیی ، یوسف توما شابۆ ( حزبی ئاشوری و ئەندام پەرلەمان )  ئەبو نەسیر ، نەزیر عومەر ، کادیری دیاری رەوتی کۆمینست ، شەهید ريباس بەرپرسی بادینانی حزبی زە‌حمەتکێشانی کوردستان )

بەلام ليرەدا جیروک و گروپی تیرورکردنەکان جیابوو ، بەنمونە ئەوگروپەی رەئوف ئاکرەیی و نەزیر عومەر ی شه‌هید كرد ، جیابوو ،  لەوگروپه‌ی   ئەبو نەسیرو یوسف توما شابۆی ئاشوری تیروركرد . جونکە ئەودووشەهیدەی کۆتایی بەدەستی مەفرەزەکەی وەحید گوڤلی شەهیدکران  و وەک بەرتیلیکی سیاسی بوو بۆ حزبی بەعس بوو  تا بروای زیاتر بە گوڤلی بکەن كه‌دلسۆزی به‌عسه‌ ، بەلام هۆکاری سەرەکی تیروری ئەبو نەسیر بۆئەوەدەگەریتەوە کەلە لیژنەی دارایی بادینان بوو ، بواری نەداوە بە ئارەزوی خۆیان داهاتی برایم خەلیل و گومرگەکان بدزن ،  بۆیە بەريگای وەحید کۆڤیلی فازل میرانی و مالی بارزانی  شەهیدیان کرد .

 چونیەتی شەهیدکردنی

هاورییەکی بەناوی غ ، یەزیدی تەلەفۆنی بۆدەکات و دەلیت دەتوانی یەکتر بببینین ئەویش رەزامەند دەبیت و یەکتر دەبینیت دوای کەمتر لە ٣٠ دەقە لەنزیک مالەکەی خۆی مەفرەزەیەکی جەکداری وەحید گوڤلی دەیدەنە دەستريژی گولەو  لەنيو ئوتوموبیلەکەی شەهیدی دەکەن   ،  هەرجەندە لەوکاتدا پۆلیس دیتە شوينەکە و بەدواجون دەکات بەلام دۆسیەکە دەمرینی و حزبی شوعی کوردستان و عیراقیش هیج سکالایەک لەدادگا تومار ناکەن و واز لەدۆسیەکە دەهینن.

وەحید کۆڤلی کییە ؟!

 لەسەرەتای نەوەدەکان پارتی جەند گروپیک مروڤ کوژی لەبادینان هەبوو  یەکێک لەم گروپانە مەفرەزەکەی وەحید کۆڤیلی بوو ، کە دواتر ئەو کۆڤلیە بەبریاری پاراستن خۆی لەحزبی بەعس   نزیککردوە و دەیان تاوان و تیروری بۆ دەکردن تا بەعسیەکان و بنەمالەی ئەرەشەد زيباری بروای پيبکەن ، لەم بارەوە باس لەوە دەکەن کەکۆڤلی بەبریاری پارتی جەند تەقینەوەیەکی لە٩٠کانی سەدەی رابردوو لەشاری دهۆک ئەنجام داوە  بە ئاگاداری پارتی ، وەتیروری زۆرکەسایەتی کردوە کەدیارترینی ئەبونەسیرو یوسف توما شابۆ بوووەک باسمان کرد ، تارادەی ئەوەی بەئاگاداری پارتی تەقەی لەلقی یەک دەکات . هەموو ئەوکارانەی بۆ یەک ئامانجی سەرەکیە کەحزبی بەعس و دوژمنەکانی مالی بارزانی ( ئەرشەد زیباری )  بروای پیبکەن کەدژی پارتیە  لەکاتیکدا هەموو کارەکان بەئاگاداری و نەخشەی پاراستن و پارتی کردویەتی . بۆیە سالی ١٩٩٤ وەحید کۆڤلی ئاگاداری بەعس دەکاتەوە کەئاشکرا دەبیت و دەبیت هەلبیت و بۆ موسل ، ئەوانیش رەزامەند دەبن و لەسالی ١٩٩٤ لەموسل نیشتەجی دەبیت و لەنزیک بنەمالەی ئەرشەد زيباری دەبیت و خۆی وەک دوژمنیکی بنەمالەی بارزانی نیشان دەدا ،  تا دەگاتە ئامانجی خۆی ئەویش کوشتنی برایەکی  ئەرشەد زيباریە بەناوی قەدری   ، لەمانگی ٥ سالی ١٩٩٩  ، ئه‌و تیروكردنه‌ش له‌پای تولەی کوشتنی  ٢ خوييدکاری بنەمالەی بارزانی ده‌بیت  لەبەغدا  له‌سالی ١٩٨٨  کەیەکیان شیروانی کوری لوقمان بارزانیە ، کوشتنی ئەو ٢ گەنجەی بنەمالەی بارزانیش لەلایەن بنەمالەی ئەرەشەد زيباریەوە ئه‌نجام دراوه‌  وەک  تولەیەک  بۆ  کوشتنی باوکیان  ( ئەحمەد زێباری  كه‌ده‌كاته‌ خالی مه‌سعودیش ) کەبەبریاری مەلا مستەفای بارزانی  لەسالی ١٩٦٢ لەموسل تاوانه‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌  .

 بۆیە دوای تەواوکردنی کارەکەی وەحید کوڤلی دەگەریتەوە دهۆک و بنەمالەی بارزانی بەتایبەتی خەزوری مه‌سعود بارزانی ( شیخ محمەد خالید و نیجیرڤان و وەجیه بارزانی ) پيشوازیەکی گەرمی دەکەن و جەندین پارجە زەوی و پارەیەکی زۆری پيدەدەن له‌به‌رامبه‌ر ئەو کارەی بۆکردینە وە شیخ محمەد خالید جەمەدانیەکی سوری پيدەدا و پيی دەلیت تو ئیستا یەکیکی لەئیمە . تائیستاش سەرباری ئەوەی وەحید کۆڤلی  جەندین سال لەدهۆک ژیاوە هیج پوستیکی ئەمنی دیاری نیە تەنیا دوای  شیخ عەلۆ ماوەیەک دەبیتە بەرپرسی دژە تیروری بادینان بەلام وەک خۆی لەدیداریکی گوڤاری باشوردا گوتویەتی کەئەو کار لەدەزگایەکی ئەمنی دەکات و بۆهەر کاریک بنەمالەی بارزانی رایبسپیرن لەفەرمان دایە 

 کيشەی مالی مەلا مستەفا و زيياریەکان

سەرەتای ناکۆکی نيوان بارزانیەکان وبەشێك   لەزێباریه‌كان  بۆئەوەدەگەریتەوە کەمەلا مستەفای کۆچكردوو  ، کاتیک داوای حەمایل خانی   دایکی مەسعود بارزانی  دەکات ، باوکی حەمایل خان کەناوی مەحمود زيباریە رازی دەبیت بەلام براکەی کەناوی ئەحمەد زيباریە  دژی پيدانی دەبیت بەمەلا مستەفا  جونکە پيشوتریش زيباریەکان لەگەل شيخەکانی  بارزان  کيشەیان هەبووە   ،  بۆیە ئەحمەد زۆر جنيو بەمەلا مستەفا دەدات و دژی براکەی دەبیت . وه‌بەهۆی بالادەستی مەلا مستەفای بارزانی له‌شۆرشدا ، ئه‌حمه‌د بارزانیش  دەبیتە سەرۆک جاش  و بۆیە بنەمالەی بارزانی لەسالی ١٩٦٢ لەنيو شاری موسل تیروری دەکەن . ئەحمەد زيباریش  ٤ کوری له‌دوای خۆی جیده‌هیلی  بەناوەکانی ( ئەرشەد ، لەتٶ ، قەدری ، عاسف ) بەلام دیارترینی ئەرشەده ، کەلەسەردەمی بەعسدا بوە وەزیر ودوای روخانی بەعسیش ئەو بنەمالەیە لەشاری جوارقورنە نیشته‌جێ ده‌بن بۆیە لەقوناخی بەعسدا ئەو زيباریانە و کورەکانی ئەحمەد زيباری لەتولەی باوکیان کەدەکەنە  خال بارزانی  دەجن دوو کوری بنەمالەی بارزانی دەکوژن.

 لەکۆتاییدا  دەبیت بلینن سەیرکەن لەپیناو کەیسیکی خیلەکی و ژنخوازی مالی بارزانی جەند تاوان بەرامبەر خەلک و کەسایەتی تیرورکراوە  ، جون لەپيناوی گەیشتن بەو ئاما نجە پاراستن بواری داوه‌ له‌بادینان ، تەقینەوە ، تیرور ، زانیاری گرنگ بەبەعس دراوە

 به‌شێك له‌زانیاریه‌كان  لەژمارەی ١٥ گوڤاری باشور سودی لێ وه‌رگیراوه‌  کەلەشاری دهۆک دەرجووه‌ 

په‌یجی فه‌رمی ١٧ شوبات 

https://www.facebook.com/17shubatMedia/


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە