PKK


پاراستن خەریکی چ گەمەیەکە لە سوید!؟

Sunday, 19/06/2016, 21:07

18571 بینراوە


هەوادارێکی پەکەکە:
کوردستانپۆست: ئەم هەواڵ و زانیارییانە پێشتر لەسەر کوشتنی ئەو کچە  درابوو بە پەکەکە، دوایی کوردستانپۆستیش بەدواداچوونی لەسەر کرد، ئەم هەواڵە ئەگەر دروستکراو بێت، وەکو ستیڤان لە پەیجی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، کە دژی کوردستانپۆست کردوویەتی، کە ئێمە سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵەش نەبووین، ئەوا ستیڤان شەمزینی ناپاکیشی لەگەڵ پەکەکەشدا کردووە، ئەمەش دەبێتە بەڵگەیەک کە پاراستن لە رێگای ستیڤانەوە فێڵیان لە پەکەکە کردووە.
ئێمە دوایی دواداچوونمان لەسەر هەواڵکە کرد، تا بگەینە راستی، ئیستا ستیڤان شەمزینی دەڵێت من خۆم دروستم کردووە، لە کۆتایی هەواڵەکەدا  کۆمێنتارێکیشمان داناوە بە ناوی دالیا ئەحمەد، دەرکەوت ئەو کچەش هەر ستیڤان شەمزینییە، کەچی دەشڵێت من سەر بە دەزگای پاراستن نییم، پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئەگەر کەسێک ئەوەندە بەدفەڕ و ناپاک نەبێت بۆ لە فەیس بوکدا چەند پەیجێک دەکاتەوە و دەیەوێت پەکەکە لە خشتە بەرێت و هەواڵی وا دروست دەکات؟ ئەگەر ستیفان خائین و سەر بەدەزگای پاراستن نییە بۆ درۆی ئاوا بۆ پەکەکە دەهۆنێتەوە؟ ئێمە لە ئیستادا خەریکی کۆکردنەوە و زانیاریین لەسەر ئەو گروپەی نێو دەزگای پاراستن کە لە فەیسبوکدا ئەکتیڤن و هەروەها ئەو کەسانەش کە بۆ ئەم بەشەی پاراستن کار دەکەن، و دژی بزوتنەوە رزگارییخوازەکانی  باکور و رۆژئاوان، هەڵبەت ئەو کارە بە مەبەستی شکاندنی ئیعتباری سایتە ئازادەکانیشە، گوایە ئێمەهەواڵی نادروست بڵاودەکەینەوە، کوردستانپۆستیش کە تا ئیستا تەسلیم بە دەسەڵاتی کوردیی نەبووە، نمونەی وەک ستیڤانی دەکەن بە گژدا و لە کەناڵی رووداو دیداری لەگەڵدا دەکەن! بۆ زانیارییتان کاتی خۆی ستیڤان بە ناوی کاردۆ چاوشین کۆمەڵیک زانیاریی و نووسینی بۆ ناردین و بەو ناوەو دەینووسی، ئیستا ئەو نووسینانەیمان کردەوە بە ناوی خۆیەوە و خستمانە نێو ئەرشیفەکەی خۆی لە کوردستانپۆست، ئەو هەواڵە ترسناکانەی کاتی خۆشی بە پلانی پاراستن ناردبوونی هەمووی دەخەینەوە نێو  ئەرشیفەکەی خۆی، تا ببێتە دەرسێک بۆ ئەوانەی سەر بە دەزگای پاراستنن و دەیانەوێت بۆ پەرژەوەندی پارتیی  دژمان یاری بە ئاگر بکەن.
 جێی خۆیەتی بڵێین، بە بەڵگەوە دەرکەوت ئەوانەی کە دەبنە پارتیی و پاراستن، لە هەموو رەوشت و موڕاڵێک دادەماڵرێن، بۆیە ئەو نهێنییەش ئاشکرا دەکەین دەڵێن ستیڤان شەمزینیش  کاتی خۆی بە وێنەوە  هەواڵی بۆ ناردبووین و زانیاریی  لەسەر خۆی نووسیبوو ، یەکێک لە وێنەکان لەگەڵ کچێکی نیمچە رووتدا وێنەی گرتبوو، هەروەها  لە شوێنێکی دیکەدا نووسیبووی، کە خوشکەکەی ستیڤان واتە خوشکەکەی خۆی رەوشتی تەواو نییە،  واتە  بە ناوی کەسێکەوە لەسەر خوشکی خۆی نووسیبوو، تا گومانی نووسەری هەواڵەکە لە خۆی دوور بخرێتەوە، هەرچەندە ئێمە بڵاومان نەکردەوە و نەچوێنە ئەو ئاستەوە، ئیستا ئەو راستییە دەردەکەوێت، کە پارتیی و  ئەوانەی گەمەی ناشرینی وا بۆ پاراستن دەکەن، هەموو شتێک دەدۆڕێنن و هەموو شتێکیشیان لێ دەوەشێتەوە، ئایا ئەگەر کەسێک بە درۆ بیەوێت بە لایەنێک راببوێرێت و کەمێک لە مانای شەرەف بگات، دەچێت لە سەر حسابی شەرەفی خوشکی خۆی هەواڵێکی وا بنێرێت، گوایە لە کوردستانپۆست دەدات ؟ ئایا کەس هەیە خوشکی خۆی بخاتە گەمەیەکی پیسی ئاواوە؟!
ئەم نووسینەی خوارەوەش سەیر بکەن،  کاتی خۆی ستیڤان بە ناوی کاردۆ چاوشین نووسیوێتی:
--------------------------------------------------
پاراستنی پارتی خه‌ریكی گه‌مه‌یه‌كی قێزونی تره‌ له‌م دوومانگه‌ی رابوردوو هه‌واڵێك بڵاو كرایه‌وه‌، گوایه‌ خوشكی ستیڤان شه‌مزینی له‌ ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ چۆته‌ قه‌ندیل، دوای چه‌ند رۆژێك به‌ هۆی بۆردومانی فرۆكه‌ی توركیاوه‌ له‌ قه‌ندیل شه‌هید بووه‌. 
ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ رێگای خوشكێكیانه‌وه‌ به‌ناوی سۆنیا شه‌مزینی بڵاو كراوه‌ته‌وه ‌و به‌ خێرایی به‌ فه‌یسبوك و سایته‌كاندا بڵاو بۆوه‌. دوو په‌یجی نزیكی په‌كه‌كه‌ش، کە دەبوو لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە راستیی ئەم هەواڵ و رووداوە بکەن، بە داخەوە ئەمانیش تێکەوتن و بڵاویان كرده‌وه‌. پاش پەیوەندییکردن بە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە، لەسەر ئەم رووداوه‌، گوایە ئه‌و شه‌وه‌ی ئه‌م كچه‌ی تێدا شه‌هید بووە له‌ قه‌ندیل، ئەوەیان راگەیاند، کەوا ئەو شەوە هیچ بۆرومانێكی فرۆكه‌ نه‌بووه‌. سه‌رچاوه‌کەی په‌كه‌كه‌ به‌ كورستانپۆستی راگه‌یاند، سەر لە بەری هەواڵه‌كه‌ درۆیه‌، ئه‌وان هیچ كه‌سێك به‌و ناوه‌ ناناسن و كه‌سیش نه‌هاتوه‌ بۆ پەروه‌رده ‌و هیچ بۆردومانێك لەو شوێن و کاتەدا نه‌بووه‌. ئەوەشی وت: كاتێكیش هه‌ڤاڵێك و شه‌رڤانێکی‌ ئێمە‌ شه‌هید ده‌بێت، هه‌م پرسه‌ی بۆ داده‌نێین و هه‌م له‌ ده‌زگا ره‌سمیه‌كانی خۆماندا بڵاو‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ناو و ناسننامه‌کەیدا. 
بۆ ئەو مەبەستە کەسێکی نزیک لە لقی چاری پارتیی لە سلێمانی پێی راگەیاندنین، کە ستیڤان شەمزینی ناوی ڕاستییەكەی کاروانە و بە ئەسڵ خەڵكی سوسێیە و سەر بە دەزگای پاراستنە، ئەم ستیڤانە هیچ پەیوەندییەكی بە شەمزینەوە نییە. هەرچەندە تا ئیستا نازانرێت ستیڤان خوشکی هەیە، یان نا، بەڵام کەسێکی ناسیاوی ستیڤان دەڵێت: ستیڤان بە ڕاسپاردەی پارتی خەریكە خۆی لە پارتی كرێكارانی كوردستان نزیك دەكاتەوە،  ئەو کەسەی کە گوایە خوشکی ستیڤانە پێش چه‌ند رۆژێك بەر لە ونبوونی ده‌ستی كرد به‌ كاری راگه‌یاندن وەکو هەوادارێکی پەکەکە چەند هەواڵ و وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکردەوە، ته‌نانه‌ت له‌ چاتكردنێكدا، لەگەڵ کەسێکی نزیک لە پەکەکە باسی له‌وه‌ كرد‌، كه‌ بریاری داوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان و بچێته‌ قه‌ندیل. دوای ئەمە پەیجەکەی لە فەیسبوک نەماوە و له‌و رۆژه‌وه‌ ئیتر ئه‌م كچه‌ هیچ شوێنه‌و‌ارێکی نه‌ماوه‌،‌ ئه‌و چاته‌شی ره‌ش كردۆته‌وه‌ كه‌ پێشتر كردوویه‌تی… ئەو سەرچاوەیە گومانی لەوە هەبوو، کە پاراستن خەریکی دروستکردنی گەمەیەکە، بۆیە گومان هەیە، کە کچەکەیان بۆ ماوەیەک شاردبێتەوە، چونکە ئیستا ستیڤان لە وڵاتی ئەڵمانیایە، بەڵام جەماعەتی پەكەكە بە تەمان بانگێشتنی بكەن بۆ سوید و سیمیناری بۆ بکەن، سەرچاوەکە وتی لێرەوە لە رێگای كوردستانپۆستەوە ئەم زانیارانە بڵاودەکەمەوە بۆ ئەوەی بەرچاو ڕونی بخەمە پێش چاوی كادیرەكانی پەكەكە لە ئەوروپا و لە سوید بۆ ئەوەی نەكەونە داوی گەمەی پاراستن.
پاراستن ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی بۆ چی كردوه‌؟ بە نیازی چییە؟! كه‌س نازانێ چییان له‌ ژێڕ سه‌ره‌دایه‌، ئەو کەسەی کە گوایە خوشکی ستیڤانە بۆچی لە پڕ لە فەیسبوکدا نەما؟ چۆن ئەو هەواڵە درۆیە دروست کرا؟ هەموو ئەمانە جێگای گومانن و دەبێت چاوەڕوان بین چی دیکەی بە دوادا دێت.
تێبینی:
١): ئەم هەواڵ و زانیاریانە  بەدواداچوونی دیکەی بۆ کراو و ئەوەی پێشووترمان لابرد و راستمان کردەوە.
٢): سۆنیا شەمزینی واتا ( ستیڤان شەمزینی)
٣): لە خواریشەوە دالیا ئەحمەد واتا (ستیڤان شەمزینی):
----------------------------------------
کۆمێنتاری خوێنەرێک لە فەیسبوک:
من ئاگام لەو چیرۆکەیە
ئەو کچە ویستی ببیتە گەریلا بەلام بنەماڵەکەی هەموو پارتین بۆیە کاتیک لە ئەلمانیا گەڕایەوە بۆ کوردستان لەلایەن بنەمالەکەیەوە لە فڕۆکەخانەی هەولیر دەستبەسەرکراوە و پاش ئەوەی بی ئومید بوون لە پەشیمانکردنەوەی لەلایەن برایەکیەوە بەناوی شیخ ئاریان و بە رەزامەندی هەمویان بە بیدەنگی کوژراوە و بۆ شاردنەوەی راستیەکان و لابردنی ئەو ئابڕوچونەی خۆیان هەوالەکەیان وا بلاوکردەوە کە لە قەندیل شەهید بوە بەلام لە راستیدا ئەو کچە پیش ئەوەی بگاتە قەندیل لە هەولیر لەلایەن بنەمالەکەی خۆیەوە شەهیدکراوە ئەو کچە تازەش ئەیویست بچیتە ناو پەکەکە.

هەوادارێکی پەکەکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە