ئامانجێکی گەورەی وەک سەربەخۆیی کوردستان دەستنوێژێکی پاک و بێگەردی دەوێت و بە رق و کینە و تاکپەرستی و نەرجسیەت و کورتبینی نایەتەدی. سەربەخۆیی نەک هەر دەستنوێژێکی دەروونی و لاشەیی دەوێت بەڵکو مەرجی پێشوەختی لە مەر دڵ و دەروون پاکی و لە خۆبوردەیی و سنگفراوانی و گەورەیی لە بیرکردنەوە لە ئاست پرسەکاندا یەکێکە لە پێویستیە زۆر گرنگەکانی و، لەو کاتەشدا دەبێت کە یاسا و رێسا بەرقەراربێت و بە هەرەوەزی و هاوکاری و پێکەوەیی و قۆڵهەڵماڵین جێبەجێ دەبێت نەک بە تە نگەنەفەسی و شڵەژان و تاکرەوی.