د.شێركۆ عەبدوڵا وەستای قسەیە و كۆڵەواری دەستە

Monday, 20/06/2016, 18:22

5228 بینراوە


كەم نین ئەو نووسەر و رۆژنامەنووس و بەناو روناکبیرانەی کورد، کە پیاوی دەسەڵاتن و لەملاشەوە خۆیان وا پیشان دەدەن کە لە بەرەی گەلن و خەمی ئەو خەڵکەیانە! ئەمانە کە دەردەکەون، یان دەنووسن  بە قسە هیچیان نەهێشتۆتەوە و رەخنەیان لە هەمو شت هەیە جگە لە رەفتارەكانی خۆیان نەبێت.
ئەم وێنەیەی ئەیبینن، بارەگای یەكێتی نووسەرانە لە سلێمانی لە گەرەكی عەقاری، رۆژانە بەهۆی نەبونی تەوافی ئاوەوە ئەو ئاوە سازگارە بەفیڕۆ دەچێ و جۆگەلەی ئاوی دروست كردووە، كەچی د.شێركۆ عەبدوڵای ساتیرەنووس تەوافێكی بۆ دانانێ، یان بە قسەکانی خۆی لە قەرەی نادات!
كورد بۆیە ئەڵێت فشەکەر و قسە زلەکان هەمیشە لە كردار و رەفتاردا بێ هونەرن ، شەرمیش ناکەن لەوەی دەیڵێن و لەوەی دەینووسن، ئەمانە پێیان وایە ئەو رەخنانەی کە دەینووسن، ئەو قسە و تەعلیقانەی دەیگرن، خۆیان لە دەرەوەی ئەوەیدان، پاک و پوخت خۆیان شۆراوانەتەوە و خۆیان ناگرێتەوە، نازانن خۆیان بەشێکن لەو هەموو ناشرینی و خیانەت و ناپیاوییەی کە لەو هەرێمەدا بەرامبەر بەو میللەت و خاکە دەکرێت!. خوا رەحمی كردوە جەنابی د. شێرکۆ عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەكانی ئاو یا نەوت نەبوو!
ئاراز عوسمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە