جه‌هه‌نه‌می سووكایه‌تی كردنی ژنه‌ ئازاد كراوه‌كانی ئێزیدی

Tuesday, 06.21.2016, 14:53

4753 بینراوە


جه‌هه‌نه‌می سووكایه‌تی كردنی ژنه‌ ئازاد كراوه‌كانی ئێزیدی ، ئه‌و ده‌مه‌ ده‌ست پێ ده‌كات ، كه‌ ئازاد ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نیشتمان و ناو خه‌ڵك و خانه‌واده‌كانیان ...
قال مسؤول ايزيدي بحكومة إقليم كردستان العراق يوم الأحد إن القوات العراقية تمكنت من تحرير 354 امرأة ايزيدية في مدينة الفلوجة التي أعلنت الحكومة العراقية اليوم استعادتها بالكامل.
تێڕوانینی كورد بۆ ژن ، زاده‌ی كولتوره‌ ئایین زاییه‌كه‌ و داخراوی كۆمه‌ڵگایه‌ له‌ ئاست هه‌وه‌س و شه‌هوه‌تی قه‌تیس ماوی پیاو ده‌رهه‌ق به‌ هه‌ر كونجێكی هه‌ستیاری له‌ش و لاری داپۆشراوی ژن .
تا ئه‌و ساته‌ی ژنه‌ ئێزیدیه‌ ڕاپێچكراوه‌كانی كولتوری حه‌ڵاڵی ئایینی ئیسلام ، له‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی گه‌ڵ و گونی موجاهیده‌كان دان ، ئازاره‌كانیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ كه‌ له‌ بێ كه‌سی و غه‌ریبی و لاقه‌ كردنی به‌رده‌وامی بێ خواستی خۆیان و دووری له‌ كه‌س و كارو نیشتمانیان ژیان ده‌كه‌ن .
به‌ڵام له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری كوردی ترسنۆك ، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ بۆ ده‌مێكیش نه‌ یان هێشت ژن پشت به‌ خۆی ببه‌ستێ و وه‌ك پڵه‌ گۆشتێك كه‌وتنه‌ به‌ر پشیله‌یه‌كی سپڵه‌ی برسی ، كه‌ نه‌یان توانی ڕێگری بكه‌ن له‌ سه‌بایه‌ كردنیان و ته‌نها وه‌ك هه‌موو جاره‌كان له‌ هه‌وڵی ده‌رباز كردنی گیانی خۆیان و سه‌یاره‌ و چه‌ك و پاره‌  بوون .
كولتوری ئه‌تك كردن و لاقه‌ كردنی كچ و ژن و بگره‌ دایك و داپیره‌ش ، دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ نیه‌ له‌ مێژوی خه‌باتی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، خاڵێكی فشاری سه‌ركه‌وتو بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر چۆك پێ دانانی خه‌بات كاران بۆ ئازادی و تۆڵه‌ كردنه‌وه‌یه‌كیش بووه‌ له‌ هه‌مبه‌ر سزادانی كۆمه‌ڵگا به‌ گشتی و چاو پێ شۆڕكردن و چاو شكاندنی .
مێژووی دوێنێ ی دائیره‌ی ئه‌من ئه‌وده‌مه‌ بوو كه‌ كچ و ژنه‌ سه‌ربه‌رزه‌كانمان له‌ مواجه‌هه‌ پڕ شه‌رمه‌زاریه‌كانی كه‌س و كاریان ڕاشكاوانه‌ ده‌یانگوت لانك و ده‌سترازه‌ و بلورمان بۆ بێنن كه‌ هه‌موویان سك پڕ كردوین .
ئه‌و تاقی كردنه‌وی ڕابردوومان ، له‌ سوكایه‌تی كردنی مه‌سؤوله‌كانی پێشمه‌رگه‌ بوو ، ده‌رهه‌ق به‌ ژنه‌ شه‌هید و ئه‌نفال كراوه‌كانی گه‌رمیان و ده‌شتی كۆیه‌ و بادینان و هه‌تا ئه‌و كچه‌ ڕزگار بوانه‌ بێ باوكانه‌ی له‌ ڕه‌شبگیریه‌كه‌ی ئه‌نفالی بارزانیه‌كانی قوشته‌په‌ و به‌حركه‌ كه‌وتبونه‌ ژێر ڕه‌حمه‌تی سه‌یته‌ره‌كانی پردێ و قوشته‌په‌ .
ده‌بێت ڕاسته‌و خۆ به‌ بوێری به‌ بڕیار و فتوای دینی و پشتگیری نێو ده‌وڵه‌تی ، هه‌ر هه‌موو ئه‌و ژنه‌ ئێزیدیه‌ ڕوو سوورانه‌ له‌ به‌رزترین پایه‌ی ناو كۆمه‌ڵ دابنرێن و به‌ڕێز و حورمه‌ته‌وه‌ بڕوانینه‌ ئازاره‌كانیان و به‌ پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه‌ی نیشتمانیان دابنێن و شانازی بكه‌ین به‌ هاوسه‌رگیریان .