مێژویەکی باس نەکراو

Wednesday, 22/06/2016, 16:19

4706 بینراوە


ئەمڕۆ ٧٥ ساڵ لەمەوبەر نازییەکان هێرشیان کردە سەر روسیا
ئەمڕۆ ٧٥ ساڵ لەمەوبەر لە 22-6-1941 دا نازیەکان هێرشێکی دڕاندانەیان کردە  سەر ڕوسیا و ڕوسیایان پەلکێشی جەنگێکی درێژخایەن کرد.
یەک شت کە گرنگە ئەویش ئەوەیە ڕوسەکان 26.5 ملیۆن کەسییان لێ کوژرا، بەڵام سەیرەکە ئەوەیە لە ئەوروپاو ئەمریکا هەرگیز باس لەو مێژوە ناکرێت و گرنگی پێ نادرێت!
لە کاتێکدا جولەکە نزیکە 5 ملیۆنی کەسی لێ کوژرا تا ئێستا ئەمە بە وانە لە قوتابخانەکاندا دەخوێنرێت و هەزارەها کتێبی لەسەر نوسراوە جگە لە فلیم.
 ئەم کوشتارگەیەی کە لە ڕوسیا و لە کەمپەکانی نازیەکاندا ڕویاندا  وای کرد کە یەکسانی ژمارەی ژن و پیاو تێک بچێت لە ڕوسیادا لەبەر ئەوە نزیکە 25% پیاوەکان کوژران لەو جەنگەداو بەمەش ژمارەی ژن زۆر بوو لە تا ئێستاش ئەو هاوکێشەیە تەوازنی خۆی وەرنەگرتۆتەوە و ڕێژەی ژن زیاترە لە پیاو.
باس نەکردنی ئەم ڕوداوە پەیوەندی هەیە بەوەی کە ڕوسیا کۆمۆنیست بوو ئەوروپاو ئەمریکا نەیاندەویست ڕۆڵی ڕوسیای شوعی لە هاوکێشەی بردنەوەی جەنگدا گەورە بکەن بۆیە هیچ گرنگیەکیان بەوە نەدا کە ڕوسیا گەورەترین زەرمەندی بەشەری بوو لەم جەنگەدا.
هەلبەتە مەبەستیان ئەوەبوو کە پڕوپاگەندە بۆ شوعیەت نەکرێت بە هیچ جۆرێک، تا ئەوروپییەکان هیچ کات بیر لەوە نەکەنەوە کە بیروباوەڕی شوعیەت بڵاو بکەنەوە.
پاش کۆتایی ئەو جەنگە بە دۆڕاندنی ئەڵمانیا، جەنگی سارد دەستی پی کردن لە نێوان بلۆکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا و ئەم جەنگە تا کۆتایی هەشتاکان درژەی کێشا و بە نەمانی سیستمی شوعیەت لە ڕوسیا ئەم جەنگەش هاتە کۆتایی و بوە هۆی ئەوەی ڕوسیا سەربازەکانی لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی بکێشێتەوەو دیوارەکەی بەرلین تێک بدەن و ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی و ئەڵمانیای ڕۆژئاوا یەکیان گرتەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە