شەنگال تیرۆرى دەستى بارزانى

Wednesday, 06.29.2016, 18:07

1873 بینراوە


باوکى ژۆلیا
پارتى و بنەمالەى بارزانى دوو کارێزماى ئاوێتە بوى یەکترن بە شێوازێکى ناجێگیر و سەپێنراو بەسەر یەکتر ، هەروەک لە بابەتەانى پێشوو وتومە مستەفا بارزانى کەسێکى خێلەکى بوو بە هەموو بیرکردنەوکانى ، بەلام پارتى سەپێنراوە بەسەر بنەماڵە ، هەر لە سەرەتاى پەیدابونى بنەمالەى بارزانى بە شێوەیەکى خێلەکى بەرێوەچونە ، خودانى بارزانى ڕێگربوە لە هەموو دەست تێوەردانێکى دەرەکى ئەگەر زۆریش لیان نزیک بوایە و هەر خێلێکى ترى کورد ئەگەر بەرهەلستیان بکردبایە ئەوا بە هەموو شێوەیەک بە ڕودا دەوەستانەوە و خەلکى ناوچەکانى تریش هۆکار بون بە سەپاندنى بنەمالە  هۆکاریش دیسانەوە خودانى بارزانى و کارى سوفى گەرى و کاریگەریە ئاینیەکان ، بەلام نزیکترین کەسى بنەمالە کە بە (مەلا جوجە ) ناسرابوو کە براى مستەفا بارزانى بوو خوى وەک (پێغەمبە) ناساند وکە بە دەستى مستەفا بارزانیش کوژرا و جارێکى تریش کەسێکى تر لە ئاین هەلگەڕایەوە ئەویش کە ئاموزاى مستەفا بارزانى بوو کە ئەویش ( خورشید ) ناوێک بوو کە ئێستاش مریدیان ماوە کە پەیرەوى ئاینى خورشیدى دەکەن ئەوانیش زۆر جیاوازن لەگەل بنەماڵەى بارزانى ، هەموومان بیرمان ماوە کە ئەنفالى بارزانیەکان کرا بە تایبەت لە شارەدێى ( قوشتەپە ) .
ئەوانە زۆربەیان خورشیدیەکان بوون کە مسعود بارزانى تا هێنانەوەى تەرمى بارزانیەکانیش هیچ لێدوانێکى نەبوو بەلکو هێنانەوەى تەرمى بارزانیە خوشیدیەکانى ئەنفال کرا لە بەرامبەر هێنانەوەى تەرمى ئەنفالکراوەکانى گەرمیان بوو وەک پارسەنگێک بۆ خەبات و بونى شەهید بە تایبەت کە بارزانى بوون خێلەکى بنەماڵەى بارزانى و بەهۆى ئەو خودان و سۆفى گەریەى کە هەیان بوە زیاتر سەرنجى خەلکى هەژارو خێلەکى ناوچەکانى تر بۆخۆیان رابکێشن یان بەهۆى هێزەوە چونکە خێلى بارزانى هێزێکى چەکدارى ڕێگریان هەبوو .
ئەوەى کە دەبینرى تا ئێستاش بنەمالەى بارزانى بە هیچ شێوەیەک پەیرەو پرۆگرامى پارتى جێبەجێ ناکەن و باوەڕیشیان بە پەیڕەوەکە نیە بەلام بۆ خوارەوە و بنەمالەو دوست و لایەنگرەکانیان پەیرەوى دەکەن بەلام دواجار لە هەموو بڕیاردانێک بۆ بنەماڵە دەگەڕێتەوە ئەگەر کەسێکى پارتى بارزانى نەبێت لە هەرچ پلەو پایەک دابێت ناتوانێ هیچ بڕیارێک بدات تەنها جێبەجێ کردنى بریارە .
بنەماڵەى بارزانى بە بێ گەڕانەوە بۆ پارتى هەموو بڕیارەکان دەردەکاو پارتیش دەبێت جێبەجێى بکات .
ئەو کارە نابەجێیانەى کە بنەمالە دەیکات تەنها لە بەرژەوەندى بنەمالەیە نەک پارتى و کوردایەتى ، بنەمالە گرنگى پێنادات ، پەیوەندیەکانى بنەمالە وەک هێنان وکڕین و فرۆشتن و پەیوەندیە دبلۆماسیەکان و نەخشەدان و سەردان و بودجەى بنەمالە پێشى حزب و کورد هتد .
من ڕەنگە هەندێک پارتى دیموکراتى کوردستان وەک حزبێکى کوردستانى جیا بکەمەوە لەگەل بنەماڵە ئەوەش سروشتى بنەمالەکەیە بۆیە هەندێک کار ئەنجام دراوە بەبێ مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى پارتى .
یەکێک لەوانە پەیوەندیەکانە کە خودى مستەفا بارزانى چەندان پەیوەندى جۆراو جۆرى ژێر بە ژێرى هەبوە وەک پەیوەندیەکانى دەرەوەى بە تایبەت لەگەل ئیسرائیل و ئێران و لوبنان و ئەمریکا و زۆرى تر هەروەها کڕینى چەک و وەرگرتنى یارمەتیەکانى نێو دەولەتى و کۆکردنەوەى و پاشان فرۆشتنەوەى بە شوێنى نادیار هەروەک ئەوەى ئیستاش ماوە لە هێنانى چەک و تفاقى شەر لەڵاتى المانیا و ئەمریکا و چیک و هتد و وەرگرتنى یارمەتى بۆ هێزى پێشمەرگە لە زۆر شوێن وەک ولاتانى عەرەبى و ئەمریکا و ئەلمانیا و کەوا دابین کراوە بۆ روبەڕوبونەوەى شەڕى داعش بەلام بنەمالە تەنانەت لە پارتیشى شاردیتەوە . شوێنى چەکە دزراوەکانیش ئێستا لە کۆگاکانى ( سپیلک و سەرى رەشە ) .
بنەمالە بۆ لەگەل ئێزیدیەکان :
بنەمالەى بارزانى دواى ئەوەى ڕازى بوو بە ریکەوتن لەگەل تورکیا و داعش لە وڵاتى قەتەر و ئیماراتى عەرەبى و نوێنەرانى سعودیا کەوا داعش لە ڕێگەى تورکیاوە بگوازرێتەوە بۆ سوریا بە تایبەت ئەوان ترسیان هەبوو کەوا هێزێکى کوردیش لە سوریا دروست بوە دەبێتە خەتەر لەسەر تورکیا چونکە ئەوانیش وەک بەشێکن لە ( PKK) .
دیارە بنەمالە بۆ چەند مەبەستێک شەنگالى تەسلیم بە داعش کرد :
1- توند و تۆل کردنى پەیوەندیەکانى لەگەل تورکیا چونکە بنەمالەکەیان دراوسێى تورکیا .
2- تورکیا لە پێناوى بەرژەوەندیە ئیدارى و بازاریەکانى و هەروەها لایەنى ئیسلامى سیاسى ئەو کارەى کردوەوە هەولێک بۆ شکست پێهێنانى (PKK) بنەمالەش بۆ ڕازى کردن و پێشاندانى دلسۆزى بۆ تورکیا و بەرژەوەندجیەکانى ئەو کارەى کرد .
3- شەنگال لەبەر ئەوەى زۆربەیان یان یەکیتى یان گۆڕان یان PKK بوون هەروەها ئێزیدیەکان بێ کێشەو گرفت بوون لە ناوچەکەیان و پارتى بە ڕێژەیەکى زۆر کەم لەو ناوچە بونى هەبوو ، هەروەها ڕێگر بوون لەبەردەم گەشە کردن و بەرفراوانکردنى دەسەلاتى بنەماڵە بەربەستێک بوون لە پەڕینەوەى داعش بۆ ناو خاکى سوریا .
4- شەنگال تاکە ڕێگە بوو کەوا داعش لە تورکیاوە بەو ڕێژە زۆرە بگوازرێتەوە بۆ ناو خاکى سوریا و گرتنى موسل و ببێتە پردێک بۆ پەڕینەوەکان .
5-  تورکیا تەماحى زۆرى هەبو لە داگیر کردنەوەى موسل و بنەمالەش بەرژەوەندى تایبەتى هەبوو .
6- بنەمالە دوژمندارى دروست کرد لەگەل نورى مالکى سەرۆک وەزیرانى ئەو کاتەى عێراق بە هۆى فرۆشتنى نەوتى کوردستان لە لایەن بنەمالەو داواکردنى 17% ى پشکى کوردستان لە داهاتى عێراق و لەو کاتەش دیارە مالکى رازى نەبوو و لە چەندان دیداریش ئاماژەى پێکردوە .
7-  بنەماڵەى بارزانى دەیویست پێگەى خۆى لە خاکى سوریا جێگیر بکات و دەست بەسەر نەوتى سوریا دابگرێت بە تایبەت بیرە نەوتەکانى دەوروبەرى شەنگال و پاشان بینیمان کەوا ئەو نەوتەى لەبەر دەستى داعش دابوو بە تەنکەر دەگوازرایەوە بۆ تورکیا و بەشى بنەمالەش وەردەگیرا لە لایەن مەسرور بارزانى .
دیارە ئەمانە هەمووى پێش وەخت نەخشەبۆکێشراو بوو لەلایەن چەند ولاتێکى عەرەبى و تورکیا و بنەماڵەى بارزانى بۆیە چەندین کۆبونەوە لە وڵاتى ئیمارات و قەتەر و تورکیا و سەرى رەش ئەنجام درا کە دواجار چەندان گەورە تیرورست کە گوایە بەسەرپەرشتى تورکیا و ئەبوبکر البغدادى و خودى مسعود بارزانى و مەسرور بارزانى بوە دیارە لێرەوە کارەساتەکە روى لە شەنگال بوو بۆیە مسعود بارزانى پێشى ئەوەى شەڕ لە نێوان پێشمەرگەو داعش دروست ببێ و زۆر ناوچە لە کوردستان و عێراقیش داگیر بکرێت بە فەرمانى مەسعود بارزانى خەندەق لێدرا کە تا تەوابونیشى هیچ کام لە سەرانى پارتى ئاگاردارى نەبوون .
دواى ئەوەى نەخشەکان و سەعاتى سفر دانرا چەندان ئەمیرى تیرۆرستى داعش هاتنە دهۆک و هەولێر بە مەبەستى داگیر کردنى موسل و شەنگال ، نابێت ڕۆلى لقى موسل و ناوچەى شەنگال لەو کارە قێزەوەرە لەبیر بکەین لەگەل فەرماندەکانى لە موسل بون لەگەل ئەوانەى شەنگال کە بە فەرمانى مەسرور بارزانى پاشەکشەیان کرد و هێزەکانى تیرۆرستانیان بە هەماهەنگى لەگەل تورکیا گەیاندە ناوچەکە .
دیارە بۆ ئەو کارەش بنەمالە پارەو چەکى خەیاڵى وەرگرتوە ، بەلام لە هەما کاتیش ئەو سیناریۆ سەقەتانەى کە دایان نابوو بە ناوى ( راکردنى فەرماندە سەربازەکانى شەنگال ) بگیرێن و پاشان سارد کرایەوە .
لە ئێستا بنەمالە بۆ مانەوەى کورسیەکەى و ترس لە دادگاى کردنى مەسعود بارزانى چەندان قەیران دروست کراوە لە لایەن خودى بنەمالەى بارزانى بۆ مەشغول کردنى خەلک و چەواشەکردنى وڵاتان وەک بڕینى قوتى خەلک و نیوموچەیى ، دیارە ئەمانە هەمووى بۆ شاردنەوەى کارە قێزەوەریەکانە کەوا چەندین جار سیناریوى سەقەتیان داناوە لە لایەن کەسانى ناشارەزا وەک تەقینەوەکان بە تایبەت لە هەولێر کە ئەمانە هەر هەموویان خویان ئەو کارانەیان ئەنجام داوە ئەگەر هێنانى تیرۆرست بوبێ بە مەبەستى تەقاندنەوە بۆ شاردنەوەى سیناریۆى بەدەستەودانى شەنگال .