جون مه‌سعود بارزانی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ كۆنه‌ی پارتی له‌ناوبرد؟

Wednesday, 29/06/2016, 21:21

6570 بینراوە


(ئه‌سكه‌نده‌ر سورچی) یه‌كێك بوو له‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی، بو خه‌باتی كوردینی  ئاواره‌ی ئێران ببوو  به‌ پێچه‌وانه‌ی زوربه‌ی ئاغاكانی سورچیه‌كان كه‌ جاش بوون، له‌دوای راپه‌رینیش بووه‌ به‌رپرسیكی بالای پارتی له‌ئاكرێ ، به‌لام به‌داخه‌وه‌ له‌ ساڵی 1993 پارتی و بارزانی نامه‌ردیه‌كی زور گه‌وره‌یان له‌گه‌ل كرد وكه‌ئه‌و كاره‌ له‌لایه‌ن هیج خێلێك ئه‌نجام نادرێ  جونكه‌ ده‌رجونه‌ له‌به‌های خێلایه‌تی ، بۆیه‌ له‌م نمونه‌یه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی له‌خێلش ناچن  به‌لام باسه‌ره‌تا تاوانه‌كه‌ بزانین ئه‌وكات هه‌لسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین ئایا مه‌سعود بارزانی  شه‌ره‌فی خێلایه‌تیش ده‌یگرته‌وه‌ یان نا ؟، تاوانه‌كه‌  به‌و شێوه‌یه‌ بوو
ئه‌سكه‌نده‌ر سورچی، به‌رپرسی بازگه‌ی سه‌ره‌كی شاری ئاكرێ ده‌بێت وبه‌رپرسی میحوه‌ری ده‌ڤه‌ری سورچیاتی ده‌بیت   وبه‌حوكمی ئاواره‌یی بو ئێران وپێشمه‌رگایه‌تی خه‌لكی زوریان خوش ده‌ویست، ئاغا جاشه‌كانی عه‌شیره‌تی سورچی زور رقیان لێده‌بوویه‌وه‌ ( كه‌به‌دایك و خوشك ) ناسراون ،  به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی له‌ گه‌لیان جاشاتی نه‌كردبوو، روژێكیان له‌ بازگه‌ی ئاكرێ چه‌ند كوره‌ ئاغای سورچی بێ ئه‌وه‌ی بوه‌ستن له‌ بازگه‌كه‌ به‌ ئوتومبێله‌كانیان به‌ بێمنه‌تی دێن وده‌چن، ئه‌سكه‌نده‌ریش به‌و كرده‌یه‌ زور توره‌ ده‌بێت وئیجازه‌ له‌ مه‌سعود بارزانی وه‌رده‌گرێت كه‌ جارێكی تر نه‌هێلێت ئه‌و كوره‌ ئاغایانه‌ سه‌رپێچی بكه‌ن، مه‌سعودیش ئوكه‌ی بو ده‌كات، كه‌ چه‌ند كوره‌ ئاغایه‌ك به‌ بازگه‌دا ره‌تده‌بن بێ راوه‌ستان، ئه‌سكه‌نده‌ر سورچی داوایان لێده‌كات بوه‌ستن، ئه‌وانیش هیچ حساب بوی ناكه‌ن، ئه‌سكه‌نده‌ریش له‌ جیێ خوی هه‌موان ده‌كوژێت، (به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بلێم كه‌ یه‌كێكیان ته‌مه‌نی نزیك 16 سالانه‌ بوو)
دوای ئه‌وه‌ ئاغاكانی سورچیه‌كان (به‌شێك له‌ سورچیه‌كانی ئاكرێ) كوده‌بنه‌وه‌ وداوا له‌ پارتی ده‌كه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ر راده‌ستیان بكات، هیچ كه‌س بروای نه‌ده‌كرد مه‌سعود بارزانی كه‌به‌رپرسیكی بالای سیاسی  بجیت خه‌باتكارێكی وه‌كو ئه‌سكه‌نده‌ر سورچی راده‌ستی به‌ ئه‌وان بكات وبگورێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر خوێنی 4 كه‌سه‌كه‌، كه‌چی پارتی ئه‌وه‌ی كرد وئه‌سكه‌نده‌ری به‌ چاوبه‌ستانه‌وه‌ راده‌ستی ئه‌و ئاغایانه‌ی كرد وئه‌وانیش به‌ شێوه‌یه‌كی زور دڕندانه‌ ئه‌سكه‌نده‌ریان له‌ ناوبرد! جونكه‌ پارتی وبارزانی ده‌یانتوانی بیده‌نه‌ دادگا نه‌وه‌ك به‌وشێوه‌ دواكه‌وتوانه‌یه‌ ته‌سلیم به‌بنه‌ماله‌ی كوژراوه‌كان بكرێ و ئه‌وانیش به‌درندانه‌ترین شێوه‌ بیكوژن به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه‌   پلانی پارتی وابوو كه‌ شه‌ری ئاغا وشێخه‌كانی سورچی هه‌ر به‌ كه‌سێكی عه‌شیره‌تی خۆیان بكات. 
لە چەپ بۆ راست: ئەسکەندەر سورچی، سلێمان هەرنی، عەبدوڵڵا قەدۆ، لزگین زێباری،
قادر قاچاخ، نەجم عەبدوڵڵا قەدۆ، خال تتر، عوسمان هەرنی و لاس



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست