رۆنکرنەوەیەک لەبارەی کردەوەکەی (باسنیوز )ەوە

Saturday, 02/07/2016, 15:41

7048 بینراوە


 باسنیوز ، بەبێ پرسکردن بە من گۆتارەکەمی (لێمگەڕێن با سلێمانییانە قسەیەک بکەم لەگەڵتان...هتد) بە بێپرسی من وەرگرتووە و ، نەک هەر ئەوەش بەلکو پێشەکییەکی بۆ نووسیوە کە نێوی کاک مەسئوود بارزانی تێخستووە ، ئەمە لە کاتێکدا کە نووسینەکەی من ئاشکرایە رەخنەیەکە لە هەموو هیزبەکانی باشوور کە ئەمە چارەکە چەرخێکە سێ ستان و پتر لە سێ ستان بەڕێوە دەبەن و دەرکەوتووە کە ، وەک خەلکی سلێمانی دەبێژن (کەری هەڵگرتنی ئەو بارەی کورد نیین) . ئەز نووسیومە ( گوناهەکە هەمووی لە بنەمالەی بارزانییدا کۆمەکەنەوە ، هەمووتان گوناهبارن ) و پێویستە هەمووتان واز لەدەسەلات بێنن و برسیی کورسیی نەبن . کرەدەوەکەی باسنیوزکردەوەیەکی ناقانوونی وناپەسندە و دەبێ داوای لێبوردن بکا و دەستبەجێ ئەوەی نووسیوێتی لایبەرێ . ئەز ناچاربووم باسنیوز بلۆک بکەم ، ئەگەرچی تا ئێستە رێم بە گەلێک نووسین داوە کە بچنە سەر دیوارەکەم ، با بە دڵی منیش نەبووبن ، ئەوەش هەر لەبەر باوەڕبوونم بە سەربەستیی بییروڕا ، بەلام کە کردەوە هاتە سەر دەستبردن بۆ مافی بەرهەمی نووسەر ، ئێدی رێبەوە نادەم.

ئێوە هیچتان کەری ئەم بارەی کورد نیین...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە