فەرهاد پیباڵ عاقڵەکەی پارتیی و شێتەکەی زانکۆ

Monday, 04/07/2016, 16:59

3974 بینراوە


لە پێشدا رووی دەمم دەکەمە فەرهاد و پێی دەڵێم لەم چەند دێڕەی خوارەوەدا ڕاستی پێگەو کەسایەتی خۆتت پیشان ئەدەم تا چیتر لەو خەونەدا نەژیت کە دەوروبەرەکەت بۆیان دروست کردویت. 
لەکوردەواریدا عادەتێک هەیە کاتێک کەسێک قسەی هەلەق و مەلەق بەدەمیدا بێت ئیدی خەڵکی دەیکەنە مەزەی خۆیان و چێژ لە قسە بێماناکانی وەرئەگرن ، هەر بۆیە بەردەوام بەشان وباڵایدا هەڵئەدەن تا ئەو کەسە وای لێدێت تەواو لەخۆی بایی ئەبێت وائەزانێت کەسێکی قسە زان و گرنگە لە نێو کۆمەڵگادا . نازانێت تەنها خەڵکی بۆ کات بە سەر بردن بەکاری دێنن،بەڵێ ڕاستی کەسایەتی تۆش هەر ئەوەیە هەی بەدفەر پیرباڵ .
ئایا ئەتەوێت زیاتر دەربارەی خۆت بزانیت، تۆ ئەو کەسەیەت، کە رێزت بۆ خۆت نەبوو لە توالێتەکەتدا بڕوانامەکەت هەڵواسی چونکە نرخی زانستی خۆت و عەقڵی خۆتت نیشان دا، چونکە بێگومان پسپۆڕیەکەشت هەر لەو بوارەدا بوو واتە سڕینەوەی توالێت نەوەک ئەدەب و فەلسەفە.
تۆیەک کە وێنەی سێکسی لە ژورەکانی ماڵەکەتدا دابنێیت ئاشکرا کەسێکی شایستەی پارتییت! .
لە ناو قوتابخانەکەی بارزانی هەر دەبێت پیرباڵ ئەم وێنانەی پیاداهەڵواسێت. ئەو شەست و شەش مەسینە بە ڕوکاری ماڵەکەتەوە ئامانجەکەت نەپێکاوە، چونکە مەسینە سونبولی مەسینە هەڵگرەکانە لەبەر ئەوە باشتر وایە هەشت مەسینەی دیکە هەڵبواسیت بۆ ئەوی سیمای ماڵەکەت جوانتر بێت.
ئێمە ئاگادارین کە پارتی لەڕێگەی جاش قەڵەمەکانی هاوشێوەی تۆوە جەنگێکی ڕاگەیاندنی دژ بە خەڵکی سلێمانی بەرپاکردووە و تەنها ئامانجیشی کەم کردنەوەی بایەخی سلێمانی ومێژووە پڕ سەروەریەکەیەتی .
هەی نمەک بە حەرام لە بیرتە کاتێک پارتی تڕۆی کردبویت بە کۆکردنەوەی واژۆی خوێنکارانی زانکۆی سلێمانی وەک وانەبێژ قبوڵکرایت دواتریش کاتێک پارتی بەنرخێکی کەم تۆی کڕیەوە  کەوتیتە هێرشکردن بەرامبەر خەڵکی سلێمانی، تۆی سپڵە لە سمینارێکدا ئەڵێیت بارزانی ئەیەوێت سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت بەڵام خەڵکی سلێمانی قاچیان گرتووە.
باشە ئەوە عەرز و ئەوە گەز کێ ڕێگری لێکردووە ، داماوی خەڵەفاو ئاغاکەت مەبەستی سەربەخۆیی نیە بەڵکو سەربەقوڕاکردنی کوردە واتە ئاشبەتاڵێکی تر بەڕێوەیە ئەو تەنها لە سایەی ئاڵا سورەکەی تورکیادا دەبێتە والیەکی موتیعی سوڵتان ئەردوغان.
هەی بەدفەڕی پیرباڵ سەبارەت بە لابردنی پەیکەری شێخی نەمر  کەسەرکردەیەکی شۆڕش گێڕو نەترس و ئاینزادەی ئەم کوردستانە بووە و ڕوبەڕو لەگەڵ دوژمندا جەنگاوە نەک وەک ئاغا ترسنۆکەکەی تۆ کە لە دوری دەیان کیلۆ مەترەوە بە دوربین تەماشای چەکدارە دۆڕاوەکانی ئەکات.
 لەگەڵ ئەوەشدا  فەرهاد من هاوڕام  لەگەڵ بۆچونەکەی تۆدا و ئەبێت پەیکەری ئەو زاتە بەزوترین کات لە هەولێرلاببرێت چونکە هەولێر لەیەن بارزانییەوە جوانییەکانی لێسەندراوەتەوە.
هەڵبەت ئەگەر ۆپەیکەری ئەتاتورک لە هەولێردا دابنرێت جەنابی ناموبارەکت دەنگ ناکایت و رەنگە پێت خۆش بێت و دەڵێیت وا کاک مسەعود قوتابیی قوتابییەکەی ئەتاتورک کە ئۆردوگانە دەولەتی کوردییمان بۆ دروست دەکات.
کۆتایی ووتەم ئەوەیە ناکرێت و نابێت لە شارێکدا کە رۆژانە ئیهانە بە خەڵکەکەی دەکرێت، ئیهانە بە پەیکەری شێخ مەحمودیشەوە بکرێت، کە تۆی شێت و وێت، بە لایدا تێدەپەڕیت و ئەو سوکایتییەشی پێدەکەیت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە